کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد

15:58 - 15 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: هێزە ئەمنییەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر کردووە و هەتا ئێستا لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممەی حەفتەی رابردوو رێکەوتی ٨ سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی، هێزە ئەمنییەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی مەریوانیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگواستووە.

کەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان عەلی خۆش‌نەمەک تەمەن ٥٢ ساڵ و خاوەن ٣ منداڵ راگەیاندووە.

دوای دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە و راگۆستنی بۆ شوێنێکی نادیار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رێژیمی ئێرانەوە هێچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە کوردە لە بەر دەستدا نییە.

راپۆرتی گەییشتوو باس لەوەدەکات کە بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە کوردە، دوای دەستبەسەرکرانی چەندین جار سەردانی ئێدارەی ئیتلاعات و ناوەندە پەیوەندیدارەکانیان کردووە بەڵام هیچ وڵامێکیان لەلایەن بەرپرسانی رێژیمەوە لە سەر دۆخی ناوبراو پێ نەدراوە.