" />

  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

فیلمی"بێدەنگ! كچان ناقیژێنن" لە فێستیڤاڵی ماڵاتیای توركیه نمایش كرا

زایینی: ٠٧-١٢-٢٠١٤ - هەتاوی: ١٣٩٣/٠٩/١٦ - ١٠:١٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
فیلمی
کوردستان میدیا: فیلمی سینەمایی "بێدەنگ! كچان ناقیژێنن" لە دەرهێنانی"پووران درەخشەندە" سینەماكاری كوردی خەڵکی کرماشان لە پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی "ماڵاتیا" لە وڵاتی توركیه نمایش كرا.


بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، فیلمی سینەمایی "بێدەنگ! كچان ناقیژێنن" لە دەرهێنانی "پووران درەخشەندە" سینەماكاری كوردی خەڵکی کرماشان، لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا لە سێ سانسی جیاوازدا لە بەشی کێبڕكێی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ماڵاتیا" (MALATYA) لە وڵاتی توركیه نمایش كرا و لەلایەن بینەرانی ئامادەبوو لەم فێستیڤاڵە و بەتایبەتی ژنانەوە پێشوازی لێكرا.

پاشان پووران درەخشەندە سینەماكاری كورد لە كۆڕی رەخنە و هەڵسەنگاندیی ئەم فیلمەدا بە وردی وڵامی پرسیاری ئامادەبووانی دایەوە.

هەندێك لە بینەرانی توركی كە بە بینینی ئەم فیلمە سەرسامبوون؛ پێشنیاریان بە پووران درەخشەندە دا و داوایان لێكرد كە فیلمێك لە سەر بابەتی لەم چەشنە لە شاری ماڵاتیای توركیا ساز بکات.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ماڵاتیا" بە سەرۆكایەتیی "سلێمان كامچی" قایمەقامی شاری ماڵاتیا و بە ئامادەبوونی زیاتر لە ١٠٠ فیلمی درێژی سینەمایی، كورتە فیلمەكانی چیرۆكی، دیكۆمێنتاری و ئەزموونی لە سینەماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی کێبڕكێی و دەرەوەی کێبڕكێی، كۆڕی رەخنە و هەڵسەنگاندیی فیلمەكان، بەڕێوەبردنی كارگەی فێركاریی هونەری سینەما، پێشانگای فۆتۆگرافی، كۆڕی پسپۆڕانە سەبارەت بە سینەما، رێوڕەسمی ساڵوەگەڕی سینەماكارانی تورك "نەجیب ساریچی" و "ئۆنال كۆپل" و چەندین بەشی دیكە لە شاری مێژوویی و كەڵتووری ماڵاتیا لە وڵاتی توركیا بەڕێوەچوو.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا