کوردستان میدیا: به‌بۆنه‌ی ٢٢ی پووشپه‌ڕ ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، رێپێوانێک له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی زاگرۆسی حیزب و یه‌کیه‌تی لاوانه‌وه بۆسه‌ر گۆڕستانی شه‌هیدان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری کوردستان میدیا، رۆژی پێنج‌شه‌ممه رێکه‌وتی ١٥ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستان و ئێران و کۆمیته‌ی زاگرۆسی حیزبی دێمۆکرات، به رێپێوانێکی هاوبه‌ش به بۆنه‌ی ٢٢ پووشپه‌ڕ ساڵڕۆژی تیرۆری دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو و هاوڕێیانی، سه‌ردانی گۆڕستانی شه‌هیدانیان له شاری کۆیه کرد.
پاش گه‌یشتن به گۆڕستانی شه‌هیدان سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب له‌لایه‌ن به‌شدارانی رێپێوانه‌که‌وه خوێندرایه‌وه و تاجه‌گوڵینه‌ی رێز و ئه‌مه‌گناسی له‌سه‌ر گڵکۆی شه‌هیدان دانرا.
له‌و رێپێوانه‌دا به‌ڕێز حیسام ئه‌حمه‌دی جێگری سکرتێری گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستان ئێران، چه‌ند وته‌یه‌کی سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تیی دوکتور قاسملوو له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ گرینگی و به‌شداریی لاوان و ژنان له نێو ریزه‌کانی شۆڕش و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی کوردستان و به‌تایبه‌ت حیزبی دێمۆکرات، پێشکه‌ش کرد.