کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مافی مرۆڤ لە ئێران و کوردستانی رۆژهەڵاتدا (جمال رسول دنخە)

13:03 - 22 سەرماوەز 2714

چە‌مکی مافی مرۆڤ کە ‌مانای بوونی کۆمە‌ڵێک مافی پێکە‌وە‌گرێدراون نە‌وە‌ک بە‌تە‌نیا یە‌ک ماف بێت‌ ومرۆڤ داوای بکات و ‌تیایاندا سێ ھێڵی ھاوبە‌ش ھە‌یە‌، ئە‌ویش یە‌کە‌میان ئە‌وە‌یە‌کە‌گشتیان لە‌ر‌یزی مافن ‌و دووهە‌مینیان مرۆڤ بابە‌تی مافە‌کانە ‌و سێیە‌مینیان ئە‌م مافانە‌ بە‌ شێوە‌یە‌کی ئۆرگانیکی گرێدراوی مرۆڤن تە‌نیا لە‌بە‌ر بوونە‌مرۆیە‌کە‌ی، یاخود مرۆڤ خاوە‌نی ئە‌م مافانە‌یە‌ چونکە‌ مرۆڤە ‌و ھە‌وڵدان بۆبە‌دە‌ست ھێنانیان بۆتە‌ ئامانجی.

11623.jpg
جمال رسول دنخە

پێناسەی مافی مرۆڤ

پێناسە‌ی مافی مرۆڤ بە‌م شێوە‌یە‌بکە‌ین: (ئە‌و مافانە‌ن کە ‌لکاون بە‌کسێتی مرۆڤە‌وە‌، مافی ژیان یە‌کە‌مین ‌ومە‌زنترینیانە‌، ئە‌و موڵکە‌ تایبە‌ت‌ و پیرۆزە‌یە‌کە ‌بیروباوە‌ڕ‌ە‌ ئاسمانی ‌و زە‌مینییە‌کان بە‌مرۆڤیان

بە‌خشیوە‌ بۆیە‌ کە‌س بۆی نیە‌ ھیچ مرۆڤێکی لێ بێبە‌ش بکات، ھە‌ر لە‌م ڕ‌وانگە‌یە‌وە‌ ناکرێت کە‌س بە‌ کۆیلە‌بکرێت ‌و ئە‌شکە‌نجە‌ و ئازار بە‌گشت شێوە‌کانیە‌وە‌ بدرێت)

مافنامەی مرۆڤ یان جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە مافی مرۆڤ، پەیمانێکی نێونەتەوەییە کە لە ١٠ی دیسەمبری ساڵی ١٩٤٨ی زایینی لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەبارەت بە مافە بنەڕەتییەکانی ھەر مرۆڤێک پەسەند کرا.

ئەم مافنامەیە ئاکامی ڕووداوەکانی شەڕی جیھانیی دووەم بوو و بۆ یەکەم جار باسی لە تەواو ئەو مافانەی دەکرد کە ھەر مرۆڤێک لە ھەر شوێنێک لە جیھان خاوەنیەتی.

ھە‌ندێک جار دە‌بینین دە‌ربڕ‌ینی مافی مرۆڤ بە‌کاردێت بە‌رامبە‌ر دە‌ربڕ‌ینی دیکە‌وە‌ک مافی سروشتی‌و مافی بنە‌ڕ‌ە‌تی. واتای مافی سروشتی بە‌و مانایە‌دێت کە‌ئە‌و مافانە‌لە‌گە‌ل بوونی مرۆڤدایە‌، بوونی سروشتییە‌لە‌گە‌ل بوونی سروشتی مرۆڤدا، ناکرێت لێی جیابکرێتە‌وە‌چونکە‌دە‌بێتە‌فە‌وتاندنی، لێرە‌دا پێویستە‌ئە‌و بنە‌ما فیکریانە ‌بزانین کە‌چە‌مکی مافی مرۆڤی لە‌سە‌ری بنیاتنراوە‌، لە‌و ڕ‌وانگە‌یە‌شە‌وە‌دە‌بینین چە‌مکی مافی مرۆڤ لە‌سە‌ربنە‌مای چە‌مکی یاسای سروشتی دانراوە‌.

ئە‌میش فکرەیەتێکی کۆنە‌ڕ‌ە‌گ ‌و ڕ‌یشە‌ی بۆ بیریار و فیلسوفە ‌کۆنە‌کان دە‌گە‌ڕ‌ێتە‌وە‌ھە‌مووشیان لە‌سە‌ر ئە‌وە‌کۆکبوون کە‌پە‌یوە‌ندی نێوان مرۆڤ ‌و مافە‌کانی لە‌یە‌ک سە‌رچاوە‌وە‌ھاتووە‌ئە‌ویش سروشتی مرۆڤ خۆیە‌تی‌ و پە‌یوە‌ست بوونیە‌تی بە‌قانونێکی بە‌رزو سە‌روە‌رە‌وە‌کە‌پێش بوونی کۆمە‌ڵگە‌و یاساکانیە‌تی، قانوونێک کە‌سە‌رچاوە‌کە‌ی لە‌عینایە‌تی خواوە‌ندە‌وە‌یە‌ھە‌موو کە‌س تیایدا ھاوبە‌شە‌ھە‌رلە ‌پێکھاتە‌ی نە‌فسی ‌و بوونی عە‌قڵی‌ وھە‌ست کردن بە‌یە‌کسانی.

کە‌واتە‌ناوە‌رۆک ‌و مانای ئە‌م قانوونە‌ئە‌وە‌یە‌کە‌ یە‌کسانی لە‌نێوان ھە‌موو مرۆڤە‌کان دێنێتە‌دی لە‌ھە‌موو شتێکدا. کە‌واتە‌مافە‌کانی مرۆڤ لە‌بنە‌ڕ‌ە‌تدا لە‌مافی سروشتییە‌وە‌ھاتووە‌، پێ لە‌سە‌ر تاکە‌کە‌س دادە‌گرێت وە‌ک مە‌رجێک لە‌مە‌رجە‌کانی بە‌دیھاتنی، ئە‌ویش بە‌ومانایە‌یە‌کە ‌بایە‌خ‌ و بە ‌ھاوباڵابۆ مرۆڤ وە‌ک تاکە‌کە‌س دابنرێت ‌و ڕ‌ۆڵی خۆی لە‌نێو کۆمە‌ڵدا بگێڕ‌ێت.

ئە‌م چە‌مکە‌ش زیاتر گە‌شە‌ی کردو بە‌دە‌رکە‌وت لە‌نوسینی فیلسوفە‌کانی سە‌دە‌ی حە‌ڤدە‌و ھە‌ژدە‌دا بە‌تایبە‌تی ئە‌وانە‌ی کە‌گە‌شە‌یان بە‌چە‌مکی مافی مرۆڤ دا لە ‌ڕ‌ێگە‌ی بیرۆکە‌ی پە‌یمانی کۆمە‌ڵایە‌تی یە‌وە‌وە‌ک جان لاک. پاشان بزووتنە‌وە‌ی سیاسی‌و کۆمە‌ڵایە‌تی لە‌م بیرۆکانە‌وە‌سە‌ریان ھە‌ڵداو بوونە‌ھۆی سە‌رھە‌ڵدان‌و دە‌رکە‌وتنی دیکۆمێنتە‌کانی مافی مرۆڤ وە‌ک لە‌ڕ‌اگە‌یاندنی سە‌ربە‌خۆیی ئە‌مریکا ساڵی ١٧٧٦‌و ڕ‌اگە‌یاندنی مافی مرۆڤ‌و ھاونیشتمانیان لە‌فە‌ڕ‌ە‌نسە ساڵی ١٧٨٩ و ڕ‌اگە‌یاندنی جاڕ‌نامە‌ی جیھانی مافی مرۆڤ ساڵی ١٩٤٨.

مافی مرۆڤ لە کوردستانی رۆژهەڵاتدا

یەکەم راپۆرتی ئەحمەد شەهید لە رێکەوتی ١ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی لەسەر پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ئێراندا پاش هاتنە سەرکاری رۆحانی بڵاو کرایەوە کە بۆ یەکەمین جار پڕژاوەتە سەر مینی دژەنەفەر لە کوردستان و بەپشت بەستن بە رێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران.

ــ ژنێڤ: لە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، سنە و ئورمیە و هەروەها پارێزگای عەرەب‌نشینی خووزستان، ٢٠ میلیۆن مینی دژەنەفەر لەلایەن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە چێنراوە و لە رۆژێکدا ٢ کەس لەو ناوچانە گیانیان لە دەست دەدەن کە لەسەدا ٤٠ی ئەو قوربانییانە منداڵانی ژێرەوەی تەمەن ١٤ ساڵ پێکی دەهێنن.

پرسی کورد، کۆڵبەرانی کورد، مینی دژەنەفەر لە کوردستان و لە سێدارەدان، بەشێکی سەرەکیی راپۆرتی ئەحمەد شەهید رێپۆرتێری تایبەتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ٦٨ـەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی بوو و تێدا رایگەیاندبوو کە لە ماوەی یەک ساڵدا زیاتر لە ٧٠ کۆڵبەری کورد لە پارێزگاکانی ئورمیە، سنە و کرماشان کوژراون و ٦٨ کەسی دیکەش بریندار بوون و هێزە سنوورییەکانی ئێران، بەبێ لەبەر چاو گرتنی تەنانەت یاسا نێوخۆیی‌یەکانی کۆماری ئیسلامی، کۆڵبەرانی کورد دەکوژن.
بەرنامەی بەدواداچوون بەشێكە لە ئەركی شۆرای مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، كە هەر چوار ساڵ جارێك لەژنێڤ بەڕێوە دەچێت و لەدانیشتنی ئەمساڵدا كە رێكەوتی ٩‌ی خەزەڵوەر بەڕێوەچو، تێیدا دۆخی مافی مرۆڤی ئێران لە ماوەی چوار سالی رابردوودا هاتۆتەبەر باس.

لەدانیشتنی شۆرای مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان رەخنە لە دۆخی مافی مرۆڤ لەئێران گیراوە و وڵاتانی وەكوو ئەمریكا، بریتانیا، كانادا و فەڕانسە ... زۆر بە توندی پەرچەكردارییان بە دۆخی مافی مرۆڤ و پێشڵكردنی ئازادییەكان نیشان داوە و لە هەمبەریشدا وڵاتی سووریە پشتیوانیی خۆی لە رێژیمی ئێران و كردەوەكانی دەربڕیوە.

پرسی كەمینە ئایینی و نەتەوەییەكان، ژمارەی زۆری لەسێدارەدان، نەبوونی ئازادیی رادەبڕین و بەربەست دروستكردن بۆ چالاكیی حیزبەكان، دۆخی نالەباری كرێكاری و خوێندكاری و فشار خستنە سەر رۆژنامەنووسان، ئەو خاڵانە بوون كە لە دانیشتنی شۆرای مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان و لەلایەن ١٠٨ وڵاتەوە تاوتوێ‌كراوە.

لەو دانیشتنەدا شاندێكی ئێرانی بە سەرپەرستیی جەواد لاریجانی نوێنەری رێژیمی ئێران بۆ پرسی مافی مرۆڤ بەشدار بووە و لەو باوەڕەدابووە، لەئێران كێشەیەكی ئەوتۆ لەسەر مافی مرۆڤ لە گۆڕێدا نییە و لە هەمبەر رەخنەكانی بەرد باران‌یشدا وێڕای بە باش زانینی ئەو شێوە لە سزادانە وتوویەتی: مەسەلەی بەردباران خاڵێكی زۆر هەستیارە و پێویستە وڵاتانی رۆژئاوا وەكوو ئێران بە وردی هەڵیبسەنگێنن.
شیرین عێبادی مافنناس و بەرپرسی كانوونی پشتیوانی لە مافی مرۆڤ لەو بارەیەوە وتوویەتی: دۆخی مافی مرۆڤ لە دوای دەسەڵاتی رۆحانیشەوە هیچ گۆڕانێكی بەسەردا نەهاتووە و بەرپرسانی رێژیمی ئێران نایانهەوێ‌ لەگەڵ خەڵكی و مافی مرۆڤ هەڵبكەن.

محەممەد جەواد لاریجانی دەبیری ستادی مافی مرۆڤ لەدەزگای قەزایی‌رێژیمی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر بەجێبوونی یاساكانی ئەو دەزگایە باسی لەوەش كردووە، دەزگای قەزایی سەربەخۆیە و لە هەمبەر تاوانبارانیشدا یاسا و سزا ئیسلامیەكان جێبەجێ‌دەكات و هەروەها وتوویەتی: لەوڵاتی ئێران هیچ جیاوازییەك نیە و هەموو كەسێك بەپێی مەزهەب، رەگەز و رەنگ ئازادی تایبەتیان هەیە.

بە باوەڕی چالاكانی مافی مرۆڤ، رێژیمی ئێران ئەوە یەكەم جاری نیە كە ئاوا بێ‌شەرمانە قسە دەكات و لەدوایین راپۆرتی ئەحمەد شەهیدا بۆمان دەردەكەوێ‌كە رێژەی لەسێدارە و بڕینی دەستی تاوانباران دەرخەری خرابی دۆخی مافی مرۆڤ لەئێران دایە.

دۆخی ئاڵۆزی مافی كەمینەكان لە ئێران
دایان عەلایی نوێنەری كۆمەڵگەی بەهاییەكان لەو دانیشتنی (upr)‌دا بەشدار بووە و باسی لەوە كردووە كە رێژیمی ئێران بە هیچ كام لە پەسندكراوەكانی دانیشتنی شۆرای مافی مرۆڤی ساڵی ٢٠١٠ پابەند نەبووە و بەهاییەكان بەردەوام لەژێر زەخت و گوشار دان.

خاتوو عەلایی سەرتاپای راپۆرتی نوێنەرانی ئێرانی لەكۆبوونەوەكەدا رەت كردۆتەوە و وتوویەتی: بێبەری كردنی بەهاییەكان، دەركردنیان لەسەر كار، داخستنی دووكانەكانیان و بێبەری كردن لە خوێندن لەئێران هەروا درێژەی هەیە.

نوێنەری كۆمەڵگەی جیهانیی بەهاییەكان ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئێستا زیاتر لە ١٠٠ بەهایی لەزیندانەكانی ئێران دان کە تەنیا بە تاوانی عەقیدەتی گیراون.

دۆخی ژنان بەگشتی و ژنانی سەر بە كەمیەنە نەتەوەیی و مەزهەبییەكان بڕگەیەكی دیكەی كۆبوونەوەكە بووە و شوعلە زەمینی نوێنەری رێكخراوی ناحكوومی سودویند لەشۆرای مافی مرۆڤە لەو بارەیەوە قسەی كردووە.

خاتوو زەمینی وتوویەتی: ئەو راپۆرتەی كە رێژیمی ئێران سەبارەت بە دۆخی ژنان پێشكەشی كردووە، دوورە لە راستی و ژنان لە دۆخێكی زۆر نالەبار دان و ئاماژەی بە پرژاندنی ئەسید و لەسێدارەی ژنان نەكردووە.

شوعلە زەمینی ئاشكرای كردووە، لە ئێراندا یەكسانی رەگەزی بوونی نیە و وڵاتی ئێران لە نێوان ١٥٧ وڵاتی جیهاندا پلەی ١٠٩‌یەمین بۆ دۆخی ژنان هەیە.

ژمارەیەكی بەرچاو لە وڵاتانی بەشدار لە دانیشتنی شۆرای مافی مرۆڤدا باسیان لە مافی كەمینەكان كردووە و لەبارەی دەستبەسەر كردنی كەمینە نەتەوەیی و مەزهەبییەكان نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە.

نوێنەری وڵاتانی وەكوو ئەمریكا، بریتانیا، سوید، فەرانسە، دانمارك لەو باوەڕەدابوون هەڵاواردنی فەرهەنگی لە ئێران زۆر زەق و بەرچاوە و ئەو حكوومەتە تەنانەت ئامادە نیە خاڵەكانی ناو یاسای بنەڕەتیی خۆیشی جێبەجێ‌بكات و كەمینەكان مافی خوێندن بە زمانی زكماگی خۆیان نییە.

پێشنیار بۆ باشتركردن و پێداچوونەوە بە دۆخی مافی مرۆڤ لەئێران

سەرجەم وڵاتانی ئەندامی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لەمەڕ مافی مرۆڤ لە ئێران پێشنیاری تایبەتی خۆیان هەبووە و لەو نێوانەشدا ئیسپانیا سەبارەت بە ئیعدامی منداڵان و سزای بەردباران رەخنەی لە بەرپرسانی رێژیمی ئێران گرتووە.

نوێنەرانی سوید، بریتانیا و ئەمریكا لەو باوەڕەدابوون، دۆخی مافی مرۆڤ لەئێران خرابە و ئەو وڵاتە دەبێ‌لە بوارەكانی مافی بەهاییەكان، مافی كەمینەكان، ئازادی رادەربڕین و لابردنی سانسۆڕ بە خۆیدا بچێتەوە و هەروەها وڵاتی تاجیكستانیش خوازیاری باشتر كردنی مافی ژنان بووە.

مافی زندانیان و رێگەپێدان بە دیاری كردنی پارێزەر پرسێكی دیكە بووە كە وتراوە پێویستە دەوڵەتی یازدەیەم بیخاتە ناو بەرنامەی كاری خۆیەوە.

فەرانسە، ئارژانتین، ئوسترالیا، بەحرێن، سوودان، كانادا، چێک، دانمارک و فنلاندیش لەو وڵاتانە بوون كە رەخنەیان لەكاركردی دەوڵەت بە نیسبەت مافی مرۆڤ هەبووە و جەختیان لە نوێنەرانی رێژیمی ئێران كردۆتەوە كە دەبێ‌پابەندی یاسا نێودەوڵەتیەكان بۆ مافی مرۆڤ ببن.

ناوەڕاست مانگی رەزبەری ئەمساڵ، ئەحمەد شەهید حەتەمین راپۆرتی خۆی سەبارەت بە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە رێژیمی ئیسلامیی ئیراندا بڵاو کردەوە، کە تێدادا ئاماژە بە ئیعدام ٨٥٢ کەس لە مانگی ژووئیەی ساڵی ٢٠١٣ی زایینییەوە هەتا ژووئەنی ٢٠١٤ کردبوو، کە ٨ کەسیان لە تەمەنی ژێر ١٨ ساڵدا ئیعدام کراون.

لە کاتێکدا کە زیاتر لە ١٠٠ وڵاتی بەشدار لە بیست و حەوتەمین دانیشتنی شۆرای مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، کە سەبارەت بە تاوتوێ کردنی پرسی مافی مرۆڤ لە رێژیمی ئیسلامیدا بەڕێوەچوو، رەخنەی توندیان لە رێژەی زۆری ئیعدامەکان لە رێژیمی ئیسلامیی ئێراندا گرتبوو، رێژیمی ئسیلامی لەسەر رەوتی ئیعدامی هاووڵاتییان بەردەوامە.

لە رۆژی ٥ی سەرماوەزەوە، هەتا رێکەوتی ١٢ی سەرماوەز، ٣٣ کەس لە وڵاتی ئێراندا لە سێدارە دراون، کە ٢١ کەسیان بە تۆمەتی بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکان، حوکمی ئیعدامیان بۆ برابوویەوە.

هەروەها رۆژی ١١ی سەرماوەز، ١١ زیندانیی لە زیندانی قزلحەساری کەرەجیش بە تۆمەتی بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکان لەسێدارەدراون.

هاوکات حوکمی سێ کەس لەو ٣٣ کەسە، لەبەرچاوی خەڵک بەڕیوەچووە، کە بە تۆمەتی دەستدرێژیی جنسی(تجاوز بە عنف) ئیعدام کراون.

کەسیک لەو ئیعدام کراوانە لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا تەمەنی ١٤ ساڵ بووە، کە سەرئەنجام پاش گەیشتن بە تەمەنی ١٨ ساڵی لەلایەن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە حوکمی لەسێدارەدانەکەی بەڕێوەچووە.
 

ئەحمەد شەهید لە راپۆرتەکای خۆیدا بۆ شۆرای مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بڵاوی کردەوە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران بە پشت بەستن بە پێشنیارەکانی دەوڵەت و مەجلیسی ئیسلامی، بارودۆخی مافی مرۆڤی نالەبارتر وەسف کرد.

لە راپۆرتی ئەحمەد شەهید هاتووە، لە نێوان مانگی ژوئیەی ٢٠١٣ و ژوئەنی ٢٠١٤ی زایینی لانیکەم ٨٥٢ کەس لە سێدارە دراون کە دەرخەری بەرزبوونەوەی رێژەی ئیعدامەکان تەنانەت لە بەراوردی ساڵی پێشوویە. زۆربەی ئەو کەسانە بە پێی پێواندنە نێونەتەوەییەکان تۆمەتی جیدییان لە سەر نەبووە و بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و فەرهەنگی یا محاربە لە ئیعدام کراون.

سەبارەت بە کەمینە نەتەوەییەکان لە ئێران، بانگهێشتی ٥٨ چالاکی مافی مرۆڤی کورد بۆ ئیدارەی ئیتلاعات، لە گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی هەتا مانگی بانەمەڕی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە راپۆرتەکەی ئەحمەد شەهیددا گونجێندرابوو.

لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا هاتووە، بۆ خوێندن بە زمانی زگماکی و جێبەجێ کرانی ماددەی ١٥ی یاسای بنەڕەتیی رێژیمی ئیسلامی، بە پێچەوانەی بەڵێنییەکانی حەسەن رۆحانی، هیچ هەوڵێک نەدراوە.

هەروەها راپۆرتەکە گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی کە بەڕێوەبردنی حوکمی لە ئیعدام، بەردەوامیی دەستبەسەر کردن و دادگایی کردنی سەرەڕۆیانە، پێشێلکاریی پەیماننامە نیونەتەوەییەکان لەلایەن رێژیمی ئیسلامییەوە، رووی لە زیادبوون کردووە.

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە