کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان

20:07 - 22 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بەرەبەری رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە شاری کامیاران بە چالاکی تەبلیغی، رێزیان لە رۆژی پێشمەرگەی کوردستان گرت.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٢١ی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی، لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەر وەک ساڵانی پێشوو، بە نووسینی دروشم لە شاری کامیاران، رێزیان لە ٢٦ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی کوردستان گرت.

بڵاو کردنەوەی تراکتی تایبەت بە رۆژی پێشمەرگەی کوردستان کە لەلایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە دەرکرابوو، یەکێکی دیکە لە چالاکییەکانی تەبلیغی لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە کامیاران بووە.

دەبیرستانی رازی، کۆمەڵەی فێرکاریی رەستگاران، کۆمەڵەی ئاپارتمانی شارەکی بێعسەت، قوتابخانەی کوڕانەی غەیرە دەوڵەتی رێگای دوور و دەبیرستانی رێگای دانش، ئەو جێگا و شوێنانەن کە لەلایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات چالاکیی بەرینی تەبلیغییان تێدا بەڕیوە چووە.

ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی، کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ٢٦ی سەرماوەزی وەک رۆژی پێشمەرگەی کوردستان دیاری کرد.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ساڵانە بە بڵاو کردنەوەی تراکت و پوستێر، رێز لە خەبات و خۆڕاگری پێشمەرگەی کوردستان دەگرن.