له شاری سلێمانی به بۆنه‌ی ساڵیادی شه‌هید بوونی دوکتور قاسملوو سمینارێک به‌ڕێوه‌چوو
زایینی: ٠٧-٠٧-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠٤/١٧ - ١١:٥١ تاران
ئه‌م سمیناره بۆ به‌ڕێزان، بێهزاد خوشحاڵی و سه‌عید ساعیدی پێکهاتبوو.
ئه‌م سمیناره به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی "ئه‌ی ره‌قیب" و راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێز گرتن له گیانی شه‌هیدانی رێگای رزگاریی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد و هه‌رکام له به‌ڕێزان "بێهزاد خوشحاڵی" لێکۆڵه‌ر و رۆژنامه‌نووس و "سه‌عید ساعیدی"، رۆژنامه‌ڤان و چالاکی سیاسی، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی و روانگه هزرییه‌کانی دوکتور قاسملوو لێدوانێکیان پێشکه‌ش کرد.
ئه‌م بابه‌تانه له‌و سمیناره‌دا خرانه به‌ر باس: تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی دوکتور قاسملوو، باسێک سه‌باره‌ت به سوسیالیزمی دێمۆکراتیک، دوکتور قاسملوو وه‌کوو رووناک‌بیر و چالاکێکی سیاسی، دوکتور قاسملوو زیندووکه‌ره‌وه‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، کوردستان ئه‌وله‌وییه‌تی چالاکی و خه‌باتی دوکتور قاسملوو و هزر و ئه‌ندێشه‌کانی دوکتور قاسملوو.