کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی تێکۆشەرانی دێموکرات بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان

15:53 - 23 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی کوردستان چالاکی تەبلیغییان لە شارەکانی مەریوان، بۆکان و مەهاباد بەڕێوە برد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا رۆژی شەممە و یەکشەممە رێکەوتی ١٥ و ١٦ی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی، تێکوشەرانی رێبواری رێگای ئازادی لە شارەکانی کوردستان بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان بەره و پیری ئەو رۆژە میژوویەوە چوون و ئەو یادەیان بەرز راگرت.

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئەمسالێش، وەک ساڵانی رابردوو لە شار و گوندەکانی کوردستان رۆژی ٢٦ی سەرماوەزیان بەرز راگرت.
مەریوان

لایەنگرانی وەفاداری دێموکرات لە شاری مەریوان بە بڵاو کردنەوەی پوستێر و تراکتی تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەز، بەڵینیان لەگەڵ رێبورانی راستەقینەی ئازادی نوێ کردەوە و لە شوێنەکانی دارسەیرانی کۆن، موسک دوو، گوندی لەنج ئاوا، تەپەی موسک و ستادیۆم چالاکییان بەڕێوە برد.
بۆکان

لاوانی تێکۆشەری دێموکرات بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە شاری دێموکرات پەروەری بۆکان بە بڵاو کردنەوەی تراکت، سی دی و پوستێری تایبەت بەو رۆژە و هەڵدانی ئالای شینی ئاسمانی ئەم رۆژە مێژوویەیان بەرز راگرت.

گەڕەکی بیمارستانی کۆن، ساڵۆنی وەرزشی کەوسەر، زانکۆی عیلمی کاربوردی و بلواری پردی تازە هەتا گوندی کۆسە، گەڕەکی ئەبووزەر،شەهرەکی گوڵستان، شەقامی ٢٠ میتری، زانکۆی ئازاد، بلواری مامۆستا هەژار، شەهرەکی فەرهەنگیانی ٢، بلواری کوردستان، فەلەکەی فەرمانداری، پاساژی شارەداری، پاساژی عەباسی، پاساژی کاردۆ، پاساژی چەشمەی ئومید، پاساژی قەڵا، پاساژی حەمامی کۆن، مزگەوتی جامیعە، کۆڵانەکانی قەڵای سەردار، شەقامی کۆن، زانکۆی پەیامی نوور، عەلی ئاباد، بلواری میاندواو هەتا گوندی ناچیت چالاکییان تێدا بەڕێوە چوو.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات هەروەها بۆ هەموو ئیدارە دەوڵتی و قوتابخانەکانی شاری بۆکان لە رێگای پۆستەوە، پوستێر، تراکت و سی دی تایبەت بە رۆژی پێشمەرەگەی کوردستان بۆ مامۆستایان و کارمەندان ناردووە.
مەهاباد

ئەندامان و لایەنگەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری مەهاباد شەوی شەممە رێکەوتی ٢٢ی سەرماوەز، بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان دەستیان دایە چالاکیی بەرینی تەبلیغی و ئەو رۆژەیان بەرز راگرت.

مەحموودكان، بەهارستان، تەپەی قازی، دۆڵی كەروێشكه، شەهرەك، مەجبوورئاوا، سارم بەگ، زەمینی شارەداری، تەپەی هۆما، خولێرئاوا، فەجری سەرێ، كانی سۆفی تەها، مەیدانی حەیوانان، ئەسحابەی سپی، باغی شایەگان، بەری شیلانان، بەری مەدرەسه ئەو شوێنانەن کە چالاکییان تێدا بەڕێوە چوو.

ئەو چالاکییانە لە کاتێکدا بەڕێوەچووە کە هێزەکانی رێژیم گەشتی شەوانەیان زیاد کردووە و خاڵی پشکنینیان لە زۆربەی شوێنەکانی شار داناوە.