کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستانی رۆژهەڵات/ چالاکی خەباتگێڕانی دێموکرات بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز بەردەوامە

14:32 - 24 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی رۆژی بەرزی ٢٦ی سەرماوەز لە شارەکانی پیرانشار، مەریوان، هەوشار، پاوە، ئورمیە و شنۆ چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە بەرەبەری رۆژی ٢٦ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی کوردستان تێکوشەرانی دێموکرات لە شارەکانی کوردستان بە چالاکیی تەبلیغیی بە پیری ئەو رۆژە میژوویەوە چوون و ئەو بۆنەیان بەرز راگرت.
ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئەمساڵیش، وەک ساڵانی رابردوو لە شار و گوندەکانی کوردستان رۆژی ٢٦ی سەرماوەزیان بەرز راگرت.

پیرانشار

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری پیرانشار لەو شوێنانە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد: شەقامی ساحلی، شەقامی کانی جۆ، شەقامی بە نێو پاسداران، شەقامی ٢٤ میتری، شەقامی مەنگۆڕ، شەقامی پیران، شەقامی دوکتور قاسملوو، شەقامی مەلا رەزا، کۆڵانی نوور، کۆڵانی ئیمان، کۆڵانی تەوحید، کۆڵانی شیلان، کۆڵانی کارناس، کۆڵانی کۆما، کۆڵانی کابان، کۆلانی قەدەم قەڵەم، کۆڵانی رێناس، کۆڵانی شەوکەت، کۆڵانی رێبوار، کۆڵانی شەونم، کۆڵانی رێباز، کۆڵانی گوڵنار، کۆڵانی کەوسەر، کۆڵانه کانی به نێو مەحموودی، ئەمیرعەشایەری، رەسووڵی فەرحان، خوبیده، قوتابخانەکانی سدووقی، کارودانش، محەممەد رەسووڵەڵا، مامۆستا هەژار، باکری، ١٧ی شەهریوەر، مزگەوتەکانی چوارڕێیانی نەبی، جامێعه، شەفێع، هیجرەت، ئیسار و حەمزە.

هەروەها له گوندەکانی کارخانەی قەند،بندڕێ، کەلەکێن، چالاکی تەبلیغی بەڕێوه چووە و جگە لەوانەیش، ٥٠٠ کورتە نامەی تایبەت به پێشمەرگه بۆهاووڵاتیان بەڕێ کراوە.

مەریوان

شەوانی ١٩، ٢١ و ٢٢ی سەرماوەز لە گوندەکانی ئەوێهەنگ، ساڵیان، هوویە و سەرهوویەی سەر بە شاری مەریوان بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچووە.

هەوشار

وەفادارانی رێگای دێموکرات لە ناوچەی هەوشار بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لە فەلەکەی شەهید دوکتور قاسملوو، پارکی لاوان، فەلەکەی شاریار، شەقامی سەهەند، هەموو گەڕەک و کۆڵانەکانی کوشتارگا، دەورووبەری تێرمیناڵ، شەقامی عەبدول عەلیزاده، گەڕەکی قوڵی کەندی، دەرمانگای ژماره یەک، دەرمانگای ژماره ٢، مزگەوتی جامێعەی کوردەکانی سایین قەڵا و هەروەها له گوندەکانی قازانڵی، حاجی ئاوا، ئاخ‌تەپه، قسقۆپی، ئاغاجەری، گەڕاو و قۆزڵووی هەڵسووڕاوانی خەباتگێڕ ئەرکی خۆیان بەجێ گەیاند.

پاوە

رۆژی ٢٢ی سەرماوەز ئەندامان و لەیەنگرانی حیزبی دێموکرات بە بڵاو کردنەوەی تراکت،سی دی و پوستێری تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی کوردستانیان بەرز راگرت.

بڵاوکردنەوەی سی دی تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەز و پوستێر و تراکتی حیزبی بۆ نێوزۆربەی ماڵەکان، نووسینی دروشم لە جاددەی خانەگا، جاددەی دەرەمۆڵ، جاددەی پشتە، جاددەی نەخۆشخانە، جاددەی هەوڵی و گەڕەکەکانی نزیک لە ناوەندی شار، لە بەرچاوترین هەڵسووڕانی تێکۆشەرانی دێموکرات بوو.

ئورمیە

شەوی ٢٣ی سەرماوەزئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان، چالاکی تەبلیغییان لە ناوچەی مەرگەوەڕ و تەرگەوڕی ئورمیە بە شێوەیەکی بەرین بەڕێوە برد.
گوندەکانی هاشم ئاوا، نوی، ئەنبی، ژاراوا، نیرگی، شارەدێی دزێ، تۆپزاوا، گردوان، قوتابخانە و بێهداری شارەدێی زێوە، شەقڵاوا، هەلەج، گرک، بێراسپ، سێگرکان ئەو شوێنانەی ئاستی ئورمیە بوون کە تراکت و پوستێری تایبەت بە رۆژی پێشمەرگەی کوردستانی تێدا بڵاو کرایەوە و هەروەها ئاڵای کوردستانیان لە بەرزایی شارە دێی دزێ و بێراسپ هەڵ کرا.

شنۆ

لە ئاوایی گوندەوێڵە لایەنگران و ئەندامانی حیزبی دێموکرات بە جێبەجێ کردنی کاروباری حیزبی، رۆژی پێشمەرگەیان بەرز راگرت.