کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیان لەدەستدان بە هۆی رووداوەکانی هاتوچۆ لە جاددەکانی کوردستان درێژەی هەیە

21:00 - 24 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: رۆژی چوارشەممە ٨ رووداوی هاتوچۆ لە جاددەی پیرانشار ــ نەغەدە رووی داوە کە زۆربەی سەرنشینانی ماشینەکانی ئەو رووداوە، گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٩ی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی ٨ رووداوی هاتوچۆ لە جاددەی پیرانشار ــ نەغەدە رووی داوە کە زۆربەی ئەو کەسانە لە رووداونە بە هۆی بێ ئیمکاناتی و نەبوونی خزمەتگوازی لە نەخۆشخانەکان و نەبوونی تیمی فریاکەوتن گیانیان لە دەست داوە و زۆبەشیان بە توندی بریندار بوون.

لە زۆربەی نەخۆشخانەکانی ئورمیە بە هۆی کەمیی تەخت شوێنێک بۆ پێڕاگەیشتن و دەرمانی بریندارانی رووداوەکانی هاتووچۆ نییە و لە دیوی ئۆرژانسی نەخۆشخانە نەشتەرگەریان بۆ کراوە.

نەخۆشخانەکانی کوردستان بە هۆی سیاسەتی رێژیم پەراوێز خراون و لە ئیمکاناتی پزشکی بێبەشن.

بە پشت‌بەستن بە راپۆرتی ماڵپەڕی رێکخراوی پزیشکیی یاسایی ئێران، رووداوی هاتوچۆ لە ٥ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە جاددەکانی ئێران گیانی ٧ هەزار و ٤٨٩ هاووڵاتی ستاندووە.
ئاماری رێکخراوی پزیشکیی یاسایی رێژیمی ئێران دەرخەری ئەوەیە کە لەم ماوەیەدا ٥ هەزار و ٧٧٩ پیاو و هەروەها یەک هەزار ژن بە روداووی هاتوچۆ گیانیان لە دەست داوە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان بەهۆی ناستانداری رێگەوبانەکان و پەرتووکاویی ماشێنەکان لە ئێراندا، ساڵانە لە نێوان ٢٠ هەتا ٣٠ هەزار کەس بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەست دەدەن.

ئێران لە نێوان ١٩٠ وڵاتی جیهان لە بواری رووداوی هاتوچۆدا، له سه‎ره‌وه‌ى سیەرالێئۆن له پلەی ١٨٩مين دايه و لەو پەیوەندییەدا بەرپرسی توێژینگەی بیمەی ناوەندی ئاماری ئێران لەو بارەوە رایگەیاندووە: خەسارەکانی رووداوی هاتوچۆ لە ئێران، لە ساڵێکدا لەگەڵ زیانەکانی شەڕێکی قورس یەکسانە.