کوردستان میدیا: رێوڕه‌سمی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له شاری ستۆکهۆڵم به‌رێوه‌چوو.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٢ی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی، رێوڕه‌سمی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له شاری ستۆکهۆڵم، پێتەختی وڵاتی سوید به‌ڕێوه‌چوو.
سەرەتا به‌سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی خولەکێک بێ‌دەنگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی‌شه‌هیدانی کوردستان رێوڕەسمەکە دەستی پێ کرد.
پاشان ره‌شید حه‌یده‌ری پێشمه‌رگەی دێرینی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران باسێکی له سه‌ر پێشمه‌رگه و هێمای نه‌ته‌وایه‌تی و هەروەها وشه‌ی پیرۆزی پێشمه‌رگه پێشکه‌ش کرد.
دواتر، پارچە شیعرێک لەلایەن ئیدریس رامان خوێندرایەوە.
لە بەشێکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا که‌یهان یوسفی سکرتێری یه‌کێتی خوێندکارانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران له رێگا‌ی سکایپه‌وه به‌شداریی لە رێوڕه‌سمه‌که‌کرد. ناوبراو باسێکی تایبه‌ت به‌رۆڵی پێشمه‌رگه له خه‌باتی ئه‌مڕۆی کوردستاندا پێشکه‌ش کرد.
له بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕه‌سمه‌کەدا قه‌نبه‌ر خۆسره‌وی و شاهین خۆسره‌وی چه‌ند پارچه گۆرانییەکیان پێشکه‌شی به‌شداربوان کرد.
لەکۆتایی رێوڕەسمەکەدا، به‌شێکی تایبه‌ت کە بۆ منداڵان تەرخان کرابوو؛ پێشکەش کراو توانی سەرنجی منداڵان و سەرجەم بنه‌ماڵه‌کان بۆ لای خۆی راکێشێت.