کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی رۆژی پێشمەرگەوە لە کوردستانی ئێران درێژەی هەیە

15:44 - 25 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی کوردستان، لەلایەن تێکۆشەرانی دێموکراتەوە لە شارەکانی کرماشان و سنە چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچوو.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، رێکەوتی ٢٤ی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی لە گەورەشاری کرماشان چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

شێوەی چالاکی و شوێنەکانی هەڵسووڕانی ئەندامانی دێموکرات لە ئاستی کرماشان بەم چەشنەیە:

ــ نووسینی دروشمی تایبەت بە رۆژی پێشمەرگە‌ی کوردستان و بڵاوکردنەوەی تراکت حیزبی دێموکرات لە پارکی کووهستان.

ــ بڵاو کردنەوەی تراکت و نووسینی دروشم لە بولواری تاق وەسان و تەعاون.

ــ نووسینی دروشم لە شەهرەکی ژاندارمێری (موتەخەسێسین).
ــ بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسینی دروشم لە کۆڵان و شەقامەکانی دەوروبەری مەیدانی رەفعەت.

ــ نووسینی دروشم لە گەڕەکی گوڵستان بە مەبەستی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسیی کوردی ئورمیە و بەرزراگرتنی رۆژی پێشمەرگە.

سـنە

هەروەها لە شاری سنەی قارەمان ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سنە، بە بەڕیوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، رۆژی پێشمەرگەی کوردستانیان بەرز راگرت.

مەیدانی نەبوەت، گەڕەکی سپوورئاوا، گەڕەکی گوڵشەن، کانی کووزەڵە، شەقامی ژاندارمێری، شەریف ئاوا، قەتارچیان، کۆڵانی رێزان، ئاغە زەمان، ئەدەب، بولواری بێعسەت، بەردەشت گەلەخان، کانی گوروگ عەلی، دووشان، گوڵشەن، شەقامی سیرووس، تەپەی بەهارمەست و شەقامی نمەکی لەو شوێنانەی شاری سنەن کە چالاکییان تێدا بەڕیوەچووە.

دروشمی سڵاو لە پێشمەرگە، سڵاو لە ٢٦ی سەرماوەز، پێشمەرگە باسکی بەهێزی گەلە کۆمەڵێک لەو دروشمانە بوون کە کووچە و کۆڵانەکانی شاری سنەیان پێ رازێندرابووەوە.