کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان/ چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز بەردەوامە

19:45 - 25 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: بە بۆنەی ساڵڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان ئەندامان، لایەنگران و خەڵکی خەباتگێڕی کوردستان لە زۆربەی شار و گوندەکانی کوردستان چالاکی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری کوردستان میدیا ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شار وگوندەکانی ئورمیە، بۆکان و رەبەت رۆژی پێشمەرگەی کوردستانیان بەرز راگرت.

ئورمیە

بە بۆنەی هاتنی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە شاری ئورمیە چالاکی تبلیغی لە محاڵ دۆڵ، شەهرەکی نەسر، رەشەکەن، بارباروو، سەردار ونەربنی ئورمیە، ئیسلام ئاباد، کوشتارگا، خاتوون جان، شەهرەکی تەرزیلوو، شەهرەکی ئیسار، شەهرەکی فریشتە، شەهرەکی ئازادەگان، سێ رێیانی حاجی قرا و کەمەربەندی چالاکی تەبلیغی بەڕێوە چوو.

بۆکان

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە میراوای بۆکان، گوندەکانی جادەی بۆکان ــ مەهاباد، بولواری شەمسی بورهان، قوتابخانەکانی باغی فەرهەنگ، دەبیرستانی شەوانە رۆژی، شەقامەکانی پەیام، گوڵزار، حەمامیان، سەر بەندەکە، میراوای کۆن، پردی ئاسن، بەردە زەرد، کۆچەی مەلا، مزگەوتی جامیعە و هەروەها لە گوندەکانی کەرێزە، شێخلەر، قەرەکەند، وەتمیش، تازە قەڵا، ئاختەتەر و کانی تومار ناوی ئەو شوێنانەن کە بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەزەوە چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوە چوو.

رەبەت

قارەمانانی دێموکرات بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز لە رەبەتی سەردەشت بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە بەرزاییەکانی گردە گڕوێ لە نێوان رەبەت و ماوەڵۆ، ئاگرێکی گەورەیان هەڵکردبوو کە بڵێسەی ئەو ئاگرە لە تەواوی ناوچەکەدا دیار بوو.