کوردستان میدیا: له ١٤ مانگی رابردوودا، لانی‌که‌م ١٨٢ کۆڵبه‌ری کورد له سنووره‌کانی كوردستانى ئێران له‌لایه‌ن هێزه نیزامییه‌کانه‌وه به بیانووگه‌لێکی ناڕوون کوژراون، یان بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی ئامارێک که هه‌واڵده‌ریی کوردپا بڵاوی کردۆته‌وه، له خاکه‌لێوه‌ی ١٣٩٠ی هه‌تاوییه‌وه هه‌تا جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، ١٨٢ کۆڵبه‌ری کورد کوژراون، یان بریندار بوون، که‌له ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستانی ئێران، له‌مه‌ڕ دابین کردنی بژیوی ژیان و نه‌بوونی هه‌لی کاری له‌بار، روویان له کاری پڕمه‌ترسیداری کۆڵبه‌ری کردووه.
سه‌رچاوه‌که هۆکاری مه‌رگی ئه‌و کۆڵبه‌رانه‌ی نووسیوه و زۆربه‌ی ئه‌و کۆڵبه‌رانه به هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی و ئامانجداری هێزه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، یان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی چێنراو له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمه‌وه کوژراون.
هێندێکی دیکه‌ش له‌و کۆڵبه‌رانه به هۆی سه‌رما بردووی و هاتنی هه‌ره‌س و ره‌ق بوونه‌وه له زستان له کاتی کۆڵبه‌ریدا گیانیان له ده‌ست داوه.
له‌م راپۆرته‌دا هاتووه، زۆربه‌ی کاته‌کان هێزه‌کانى رێژیم بۆسه‌یان بۆ کۆڵبه‌ران داناوه و به بێ هیچ ئاگادار کردنه‌وه‌یه‌ک ته‌قه‌یان له کۆڵبه‌ران کردووه.
له‌م دواییانه‌شدا هێزه‌کانی رێژیم به له‌به‌ر کردنی جلوبه‌رگی کۆڵبه‌ری له کۆڵبه‌ران نزیک بوونه‌ته‌وه و ده‌ستیان به کوشتنیان کردووه.
به‌هۆی به ئه‌منیه‌تی کردنی ناوچه سنوورییه‌کان کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه، ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه به مین ته‌نراوه که ئه‌م پرسه نه‌ته‌نیا بۆته هۆی کوژرانی کۆڵبه‌ران، به‌ڵکوو ده‌یان بریندار و که‌م‌ئه‌ندامیشی لێکه‌وتۆته‌وه.
23هه‌مين ساڵیادی تیرۆری دوکتور قاسملوو