کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگە درێژەی هەیە

14:38 - 26 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی رۆژی ٢٦ی سەرماوەز لە شار و گوندەکانی کوردستان لەلایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە درێژەی هەیە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەری کوردستان میدیا، وەفادارانی رێبازی دێموکرات بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان لە شارە و گوندەکانی کوردستان بەڕێوە برد و خەڵک پێشوازیان لەو رۆژە مێژووییە کرد.

سـنە

لە شاری سـنە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچەی سـنە کار و چالاکیی تەبلیغییان ئەنجامدا.

سەر جاددەی گرێزە هەتا فرۆکەخانە، زانستگای پەیامی نوور، گەڕەکی یەک ١٧ی بەهاران، قەرەیان و گەڕەکی شاڵمان ئەو شوێنانە بوون کە چالاکییان تێدا بەڕێوەچوو.

مەهاباد

لە شاری مەهاباد ئەندامان و رۆڵە نەبەزەکانی دێموکرات شەوی ٢٥ی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان بۆ جاری دووهەم چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

باغی شایەگان، پشت تەپ بەری مەدرەسە، شیلانان، مەیدانی حەیوانان، کانی سۆفی تەها، بازاڕی سیگاران، گەڕەکی ئەرمەنیان، کۆڵانی ماملێ، سەر گڵکۆی قازییەکان، زەوییەکانی شارەداری، تەپەی قازی، فەرهەنگیان و چەندین شوێنی دیکەی شار، چالاکی بەڕێوە چوو.