کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانگەواز/ وەرن با دەنگمان لەگەڵ هاوارێ مانگرتووەکانی ورمێ هەڵپێکین

15:12 - 27 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: کۆمیتەی ستۆکهۆڵمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسیی کوردی مانگرتووی زیندانی ئورمیە، گردبوونەوەیەک پێک دێنن.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، ٢٩ رۆژ بەسەر مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی کوردی زیندانی ناوەندیی ئورمیە تێپەڕ دەبێت.

راپۆرتەبڵاوکراوەکان باس لە پاڵپشتیی لە مانگرتنی ئەو زیندانیانە لە ناوخۆی ئێران و لە دەرەوەی وڵات دەکەن.

لەم پێوەندییەدا، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ کۆمیتەی ستۆکهۆڵم و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ــ کۆمیتەی ستۆکهۆڵم، بانگەوازێکیان لە بارەی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەک لە شاری ستۆکهۆڵمی پێتەختی وڵاتی سوید، بڵاو کردووەتەوە.

ئەم کۆبوونەوەیە، لە کاتژمێر ٢ی پاش‌نیوەڕۆ تاکوو ٧ی ئێوارەی رۆژی شەممە، ٢٩ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی (٢٠ی دێسامبری ساڵی ٢٠١٤ی میلادی) لە مەیدانی سەرگێلـی شاری ستۆکهۆڵم بەڕێوە دەچێت.

11673.jpg