کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بلژیک/ بەشداریی نوێنەری حیزبی دێموکرات لە رۆژی بەرز راگرتنی ئاڵای کوردستان

18:53 - 27 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: جەمیل فەتحی لەگەڵ خاتوو مۆنیک سمیتس، هاوکار لە بەشی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی بلژیک، بەشدارییان لە رۆژی بەرز راگرتنی ئاڵای کوردستان کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی ٢٦ی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی، جەمیل فەتحی لەگەڵ خاتوو مۆنیک سمیتس لە سەر بانگهێشتی فەرمیی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکیەتی ئورووپا لە بروکسێلی پێتەختی بلژیک، بەشدارییان لە رۆژی بەرز راگرتنی ئاڵای کوردستان کرد.

لەو مەراسمەدا نوێنەری چەندین حیزب و رێکخراوی هەر چوار پارچەی کوردستان بەشدارییان کردبوو.

سەرەتای رێوڕەسمەکە بە خوێندنی سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و هەڵکرانی ئاڵای کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان به‌شداران له‌سه‌ر بابه‌تی ئالای کوردستان و به‌رز و پیرۆز راگرتنی ئه‌م ئالایه‌دوان.
له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا تیشک خرایه‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌که‌هه‌ر نه‌ته‌وه‌و کۆمه‌لێک مرۆڤ له‌ره‌وتی مێژووی خۆیاندا هێمایه‌ک بۆ ناساندنی خۆیان دیاری ده‌که‌ن؛ ئه‌و هێمایه‌له‌ره‌وتی مێژوودا ده‌بێت به‌سه‌روه‌ریی و به‌رز راده‌گیردرێت؛ گه‌لی کوردیش له‌سه‌رده‌می دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان بوو به‌خاوه‌نی ئه‌م هێما نه‌ته‌وه‌ییه‌.