کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەغەدە/ باوکی شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

14:37 - 29 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: مەولوود عەرەب باوکی دوو شەهیدی رێگای رزگاریی کوردستان بە ناوەکانی شە‌هید رەسوول عەرەب و شەهید محەممەد عەرەب خەڵکی گوندی مە‌مەلیانی سەر بە ناوچەی نەغەدە، لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی و ناساغی کۆچی دوایی کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٢ی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی، مەولوود عەرەب باوکی دوو شەهیدی رێگای رزگاریی کوردستان، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

مەولوود عەرەب کەسێکی نیشتمان پەروەر و وەفادار بە رێبازی کوڕە شەهیدەکانی و خاوەن رێز و حورمەتێکی تایبەت لە ناوچەی مە‌مەلیان بوو.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە لە مە‌مەلیان بە خاک سپێردرا.

شەهید محەممەد عەرەب لە مە‌مەلیان سەر بە ناوچەی نەغەدە لە دایک بووە و ناوبراو لە رێکەوتی ١٨ی خەرمانانی ١٣٥٩ی هەتاوی، لە شەڕێکی قارەمانانەدا بە دژی هێزەکانی رێژیم لە مە‌مەلیان پەیوەست بە کاروانی شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان بوو و گڵکۆی شەهید محەممەد عەرەب لە مە‌مەلیان دایە.

شەهید رەسوول عەرەب لە دایک بووی گوندی مە‌مەلیان سەر بە ناوچەی نەغەدە بوو، ناوبراو لە رێکەوتی ٣١ی خەرمانانی ١٣٦٤ی هەتاوی، لە شەڕێکی قارەمانانەدا لە گەرگوول پەیوەست بە کاروانی شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی کاک مەولوود و کەس و کاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانێت.