کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی رۆژی ٢٦ی سەرماوەز لەلایەن خەڵکی خەباتگێڕی کوردستان درێژەی هەیە

14:50 - 27 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: چالاکیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شار و گوند و ناوچە جۆاروجۆرەکانی کوردستان بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە شارەکانی مەریوان، بۆکان، هەوشار، ژاوەرۆ، پاوە و کامیاران درێژەی هەیە.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی کوردستان بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگە بۆ جارێکیتر دەستیان دایە چالاکیی تەبلیغی و ئەو رۆژەیان بەرز راگرت.

مەریوان

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە سەر جاددەی مەریوان بەرەو سنووری باشماخ رۆڵەکانی دێموکرات ئاڵایەکی گەورەی کوردستان و ئاڵای حیزبیان هەڵ کرد و لە ستادیۆم، تێرمێناڵی ساوجی، باغی پارک، گەڕەکی لەیلاخییەکان، چراغی، مەیدانی موعەلیم، مەیدانی بابا رەشید و قوتابخانەکانی کەوسەر، مائیدە، فەزیلەت، شاهید، وەحدەت و تاڵەقانی، تراکت و پوستێری تایبەت بەو رۆژەیان بڵاو کردەوە.

ناوچەی هەوشار

شاری سایین‌قەڵا، دەورووبەری زانستگای پەیام نوور، كارخانەی قەندی میاندوئاو، گوندی مەمەڕ،گوندی یەنگێجه وگوندی قزلقەور لەو شوێنانەن کە چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕیوەچوو.

پاوە

رێبوارانی رێبازی دێموکرات لە جاددەی بیمارستان بەرەو جاددەی دەره‌نیشه، جاددەی خانەگا، گەرەكەكانی ده ورووبەری موخابرات، پاركی كۆی مەكاڵ، گوندی شمشێر و گوندی دوریسان بە بەڕێوەبردنی جالاکیی تەبلیغی، رۆژی پێشمەرگەیان بەرز راگرت.

ژاوەرۆی سـنە


لە گوندەکانی نییەر و مێراو بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچوو و لە گوندی نییەر سروودی شۆڕشگێڕانە بە بڵندگۆ بۆ خەڵک بڵاو کرایەوە و ئاڵایەکی گەورەی کوردستان بە دەکەڵی بەرقی ئاواییەوە هەڵواسرا.

بۆکان

چۆمی مەجیدخان، ئاواییەکانی قەرگۆل، سێ رێیانی سەرچنار، سێ رێیانی حاجی لەک، ئاتابڵاغی، سێ رێیانی قەڵای رەسووڵە سیت، قاڕنجەی چکۆلە، سێ رێیانی قاڕنجەی گەورە، حوسێن مامە و داشبەند لەو شوێنانەن کە تێیاندا چالاکیی بەرینی تەبلیغی بەڕێوەچوو.

هەروە‌ها رۆڵەکانی دێموکرات پەروەر لە شاری بۆکان بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پوستێری تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەز ئەو رۆژەیان بەرز راگرت و لە سەر جادەی بورهان دەستیان دایە چالاکی تەبلیغی و هەروەها ئاڵایەکی گەورەی کوردستانیان لە سەر دەکەڵی ناڵەشکێنە لە نزیک قەمتەرێ هەڵ کرد.

کامیاران

لە دەبیرستانی کوڕانەی رازی، کۆڵانەکانی دەوروبەری سەبت‌ئەحواڵ، پارکی رێبوار، کۆڵانەکانی دەرووبەری پایگای سپای پاسدارانی رێژیم لەناو شاری کامیاران، دەبیرستانی کچانەی زەینەب، کۆڵانەکانی دەرووبەری دادگا و ئیدارەی سەبتی ئەسناد، کۆڵانەکانی شەشەمی بەهمەن و پشت فەرهەنگ سەرا، شەقامی سـنە ــ کامیاران و بلواری کوردستان بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.

ئورمیە

ئەندامانی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچەی گەڵی قاسملوو لە ئورمیە تراکت و پوستێری تایبەت بەو رۆژەیان بڵاوکردەوە و هەروەها تەقەی خۆشییان کرد کە بووە جێگای خۆشحاڵی خەڵکی ناوچەکە.