کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی رۆژی پێشمەرگە لە ناوەندی ١ی کوردستان

18:40 - 29 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: ناوەندی ١ی کوردستان، رێوڕەسمێکی تایبەتی بەڕیوەبرد و بەو چەشنە رۆژی پێشمەرگەی کوردستانی بەرز راگرت.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەرلەبەیانیی رۆژی شەممە ٢٩ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، بەبەشداریی کادر و پێشمەرگە و میوانان و هەروەها ئەندامانی کۆمیتەی قۆشتەپەی تەشکیلاتی ئاشکرای حیزبی دێموکرات، بۆ ریزگرتن لە رۆژی پیشمەرگەی کوردستان رێوڕەسمێک بەڕیوەچوو.

رێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێ‌دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان پەیامی ناوەندی ١ی کوردستان کە لەلایەن موستەفا پیرانیـەوە، خوێندرایەوە.

دواتر سروودی من پێشمەرگەی کوردستانم لەلایەن گرووپی مووزیکی ناوەندی یەکی کوردستانەوە، پێشکەش کرا.

لە بڕگەیەکی دیکەدا، پەیامی یەکیەتیی لاوان و ژنان، لە لایەن بەهار روستەمی، ئەندامی یەکیەتیی ژنانەوە خوێندرایەوە.

پاشان گۆرانییەک، لە لایەن کۆڕی هۆنەریی ناوەندی یەکەی کوردستانەوە پێشکەش بە بەشداربوان کرا.

دواتر، پەخشانێک لەلایەن، زریوە خاکیـەوە خوێندرایەوە.

پاشان، شێعرێک و پەخشانێک لەلایەن ناسێح خاکی و مۆرتزا مورادوەیسیـەوە پێشکەش کران.

رێوڕەسمی رۆژی پیشمەرگە لە ناوەندی یەک، بە شایی و هەڵپەڕکی کۆتایی پێهات.