کوردستان میدیا: گرووپێک لە چالاکانی مەدەنی و هەڵسووڕاوانی مافی مرۆڤی کورد، بە مەبەستی پشتیوانی و هاودەنگی لەگەڵ زیندانیانی سیاسیی کوردی زیندانی ناوەندی ئورمیە؛ بانگەوازێکیان بڵاو کردەوە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٨ی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی، بانگەوازێک لە ژێر ناوی هەموو لەگەل یەکتر لە یەکەم رۆژی بەفرانبار، دەبینە دەنگی زیندانیانی سیاسیی کورد لە میدیا جۆراوجۆرەکان بڵاو کراوەتەوە و تێدا هاتووە: ماوەی یەک مانگە کە ٢٩ زیندانی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی (دەریای) ئورمیە، سەرەڕای هەڕەشەی بەرپرسانی ئەمنییەتیی و زیندانبانان، دەستیان لە مانگرتن هەڵنەگرتووە و بەردەوام خوازیاری جێبەجێ کردنی داواکارییەکانیان.
لە درێژەی ئەم بانگەوازەدا کە لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێشوازییەکی بەرچاوی لێکراوە، لە تەواوی خەڵکی کوردستان، ناوەندەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، چالاکانی مەدەنی و سیاسیی و حیزبە سیاسییە کوردەکان، داوا کراوە کە لە زیندانیانی سیاسیی کوردی زیندانی ئورمیە، پشتیوانی بکەن.
هەروەها لە درێژەی ئەم بانگەوازەدا رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١ی بەفرانباری ١٣٩٣ی هەتاوی، وەک رۆژی هاودەنگی و هاودڵی لەگەڵ زیندانیانی سیاسیی کوردی زیندانی ناوەندی ئورمیە راگەیەندرا و لە خەڵکی کوردستان داوا کراوە کە لەگەڵ مانگرتنی سەرتاسەری لە کوردستانی ئێران، ئیرادەی نەتەوەیی و هاودەنگی نەتەوەی کورد بۆ هەموان و رێژیمی ئێران بخەنەڕوو.
بازاڕهكانی نێوشارهكانی كوردستان دابخرێت، خهڵك له هاتنه دهرێ بۆ نێو شهقام و بازار خۆ ببوێرن، خهڵكی دانیشتوانی گوندەکانی كوردستان له هاتن بۆ نێوشارهكان خۆ ببوێرن و چالاكانی مهدهنی، سیاسی، كۆمهڵایهتی و فهرههنگیی كوردستان سێ رۆژ مان له خواردن بگرن، کوردەکانی دانیشتووی وڵاتانی ئورووپایی لە رێکخراوی نێودەوڵەتییەکان و شۆرای مافی مرۆڤی پارلەمانی ئەو وڵاتانەی کە دانیشتووی ئەوێن، خوازیاری پشتیوانی ئەم بانگەوازەبن.
رێکخراوی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وەک رێکخراوی خوێندکاری، لە بەیاننامەیەکدا لە بانگەوازەکە پشتیوانیی خۆی دەربڕیوە.
مانگرتن لە خواردنی زیندانی سیاسیی کوردی زیندانی ناوەندی ئورمیە لە رێکەوتی ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی، دەستی پێکرد و سەرەڕای نالەباربوونی بارودۆخی جەستەیی هەندێک لە مانگرتووان و هەڕەشەی بەرپرسانی زیندان هەروا درێژەی هەیە.