کوردستان میدیا: له‌چاوپێکه‌وتنی جەمیل فەتحی، نوێنەری حیزبی دێموکرات و خاتوو مونیسک، هاوکاری بەشی پەیوەندییەکانی ئەو حیزبە لەگەڵ ئەندام پارلەمانی ئورووپا، لەسەر دوایین بارودۆخی زیندانیانی مانگرتوو قسەیان کرد و هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا راپۆرتێکی تێر و ته‌سه‌لیان پێشکه‌ش کرد.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شاندی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکرات، رایگەیاند کە زیندانیانی سیاسی کورد له‌ماوه‌ی سی و په‌نج ساڵ ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامی‌دا به‌ره‌وڕووی پێشێلکاری مافه‌کانیان وه‌ک زیندانیی سیاسی، بوونه‌ته‌وه‌و ئامانجی کۆماری ئیسلامی له‌تێکه‌ڵ کردنی زیندانیانی سیاسی له‌گه‌ل تاوانبارانی دیکه‌ی وه‌ک بازرگانانی بە ماده‌هۆشبه‌ره‌کان، یه‌که‌م ئەوەیە کە له‌بواری رۆحیەوە‌زەخت بخاتە سەر ئەو زیندانیانە و له‌م رێگایه‌وه‌ئه‌شکه‌نجه‌ی رۆحییان بدات، دووهه‌م ئه‌م کاره‌رێگه‌خۆشکه‌ر ده‌بێت تا ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی به‌ئاسانی له‌ژێر ناوی بازرگانی به مادده‌هۆشبه‌ره‌کان یان له‌ژێر ناوی قه‌تڵ، زیندانیانی سیاسی مه‌حکووم به‌سێداره‌بکات و له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا چه‌ند نموونه‌یه‌کمان هێنایەوە.
فەتحی لە درێژەدا وتی، پاش تێپه‌ڕ بوونی یه‌ک مانگ به‌سه‌ر مانگرتنه‌که‌دا، بارودۆخی جه‌سته‌یی زیندانیان به‌ره‌و خراپ بوون ده‌ڕوات و له‌م رۆژانه‌ی دواییدا چه‌ند که‌س له‌مانگرتووان گوازراونه‌ته‌وه‌بۆ ده‌رمانگای زیندان به‌ڵام به‌پێی راپۆرته‌کانی ئێمه‌به‌بێ چاوه‌دێریی پزیشکی گه‌رێندراونه‌ته‌وه‌بۆ زیندان.
فەتحی ئەوەشی راگەیاند کە که‌به‌گوێڕه‌ی راپۆرته‌کان زیندانیان له‌لایه‌ن ده‌زگای ئیتلاعاتی رێژیمه‌وه‌که‌وتوونه‌ته‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی جێبه‌جێ کرانی حۆکمی له‌سێداره‌دانیان و هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان هه‌ڕه‌شه‌یان لێکراوه. لەماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا سه‌رۆک کۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رێژیمی ئێران به‌رده‌وام له‌وتار و چاوپێکه‌وتنه‌کانیاندا باس له‌وه‌ده‌کەن که له‌زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا، هیچ زیندانییه‌کی سیاسی بوونی نییه‌و هیچ که‌س به‌هۆی بیروبۆچوونی جیاواز سزای زیندانی به‌سه‌ردا نه‌سه‌پاوه. ئه‌م شێوه‌وتار و بۆچوونانه‌رێگا خۆشکه‌رن تا زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی به‌په‌روه‌نده‌یه‌کی ساخته‌وه سزا بدرێن که‌به‌پێی ئەزموونی رابردوو زیندانییه‌کان به‌ره‌وڕووی سزای له‌سێداره‌دان ده‌بنه‌وه.
لە کۆتاییدا نوێنەری حیزب داوای لە بارت ستاتس کرد که‌ئه‌م دۆسیه‌وه‌ک دۆسیه‌یه‌کی گرینگ چاو لێبکات و له‌رێگای دۆستانی دیکه‌ی له‌پارله‌مانی ئۆرووپا به‌دواداچوونی بۆ بکات.
ستاس، ئه‌ندام پارله‌مانی یه‌کیه‌تی ئورووپا به‌ڵێنی دا که‌که‌به‌زووترین کات فێدێریکا مۆخه‌رینی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تی ئۆرووپا له‌دۆسییه‌که‌ئاگادار بکاته‌وه. هه‌روه‌ها به‌لێنی دا که‌خۆی و ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی حیزبی سه‌وزه‌کانی هه‌رێمی فلاندرێن، له‌رێگای نامه‌وه‌په‌یوه‌ندی به‌ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌بگرن.