کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی رۆژی ٢٦ی سەرماوەز بەردەوامە

15:44 - 30 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: چالاکیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان درێژەی هەیە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی شنۆ، پاوە، رەبەت و مەریوان بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگە بۆ جارێکیتر دەستیان دایە چالاکیی تەبلیغی و ئەو رۆژەیان بەرز راگرت.

شنۆ

ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات به‌بۆنه‌ی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پیشمه‌رگه‌ی كوردستان لەم شوێنانەی ئاستی شنۆ هەڵسووڕانیان هەبوو:

شەقامی دوکتور قاسملوو، شەقامی کارگەر، سێ ریێانی سینگان، دەروازەی شار، تێرمیناڵی سی ئێن جی, جادەی شنۆ- ئورمیە، جادەی شنۆ- نەغەده، جادەی شنۆ- پیرانشار، مزگەوتی حەزرەتی ئەبوبەکر، مزگەوتی حەزرەتی ئیسماعیل، مزگەوتی ئیمام محەممەدی غەزالی، فەلەکەی گیلاس، پارکی سیداوه، پارکی شەرەف، فەلەکەی هەڵەبجه، دەبیرستانی بەلەدی, مام تەمر, ئاموزشگای ئیحسان, سئ‌ریانی تاچیناوی, مەدرەسەی شبانه روزی, مزگەوتی بازاڕ,شارەکی فازی یەک، دەورووبەری ئێران خودڕۆ.

پاوە

رێبوارانی رێبازی دێموکرات لە شارەدێی شمشێر، سەربە ناوچەی پاوە، یانەی وەرزشیی شمشیر، جادەی پاوە – کرماشان و گەڕەک بە گەڕەکی ئەم شارە دێیە بە بڵاو کردنەوەی تراکت و پۆستێر، رۆژی پێشمەرگەیان بەرز راگرت.

رەبەت

لە رەبەتی خوارێ لە دەورووبەری پاسگای ئینتزامی, دەورووبەری موخابرات، دەورووبەری پارکی بەهاران، دورووبەری مزگەوتی قیبلە، مزگەوتی حەزرەتی محەممەد، دەبیرستانی کچان، شەقامی لیلانێ، دەورووبەری کۆڵانی ئاشتی، پارکی هەوارەبەرزە، مزگەوتی ئیمام شافیعی، ده ورووبەری جەنگەڵبانی، دەورووبەری بنکەی بەسیج، شەقامی کانی گوێز، مەیدانی فووتبال، رێگاکانی ماوەڵۆ، فەڵەکەی رۆژهەڵاتی رەبەت، سەر رێگاکانی هەنداوێ و لیلانێ، سیسێر و نستان تراکت و پۆستێر بڵاو کراوەتەوە و دواتر شاری رەبەت ملیتاریزە کرا.

مەریوان

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، لە گوندەکانی تازاوا، حەسەن‌ئاوا، سێفی ژووروو، کۆڵان و سێفی خواروو بە نووسینی دروشم و بڵاو کردنەوەی تراکت و پۆستێر٢٦ی سەرماوەز، رۆژی پیشمەرگەی کوردستانیان بەرز راگرت.