کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانگهێشتی هاووڵاتییەکی کورد و راگواستنی بۆ زیندان

20:49 - 30 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن لقی بەڕێوەبەریی ئەحکامی دادگای رێژیمی ئێران بانگهێشت و دواتر بۆ زیندانی ناوەندیی سنە راگوێزرا.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٢ی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی، شاهۆ مەحموودی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن لقی بەڕێوبەریی ئەحکامی دادگای رێژیم بانگهێشت کراوە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە دوای پشتڕاست بوونەوەی حوکمەکەی لە لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی سنە، لەلایەن لقی بەڕێوەبەری ئەحکام بانگهێشت و بۆ تێپەڕ کردنی حوکمەکەی بۆ زیندانی ناوەندیی سنە راگوێزراوە.

ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا رایگەیاندووە کە شاهۆ مەحموودی، کوڕی عەلی مەحموودی، لە سەرەتای ئەمساڵدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رێژیمی ئێران دەستبەسەر و پاشان لەلایەن دادگای ئینقلابی رێژیمی ئێران بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی رێژیمی ئێڕان بە چوار مانگ و نیو زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.