کوردستان میدیا: چه‌ندین که‌سایه‌تی سیاسی و نووسه‌ر و مامۆستای زانکۆ، سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری کوردستان میدیا، سه‌رله به‌یانیی رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی ١٧ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، به‌ڕێز د. مووسا کاڤال مامۆستای زانینگه‌ی سه‌لاحه‌دین و که‌سایه‌تی سیاسی، به هاوڕێیه‌تی شاکر ئه‌پ ئوجه‌میر نووسه‌ر و نێچیروان جزیری که‌سایه‌تی سیاسی، سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و له‌لایه‌ن شاندێکی حیزبه‌وه به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری پێشوازییان لێ‌کرا.
له‌م دانیشتنه‌دا، دوایین ئاڵوگۆڕه‌کانی پێوه‌ندیدار به بارودۆخی ناوچه و هه‌روه‌ها ئاڵوگۆڕه‌کانی کوردستانی تورکیه و ئێران که‌وتنه به‌رباس و لێکدانه‌وه و هه‌یئه‌تی میوان به‌ڕێزه‌وه باسیان له سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کانی حیزبی دێموکرات کرد.