ک/مـــــــــــیدیا: ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا، دوو شیرکه‌ت و سێ ئه‌ندامی سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانیان، به هۆی ناردنی چه‌کوچۆڵ بۆ سووریه و ئه‌فریقا، ته‌حریم کردووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی رۆیتێرز، شیرکه‌تی فڕۆکه‌وانیی یاس و شیرکه‌تی بازرگانیی بهینه له تاران و سێ لێپرسراوی سپای پاسداران، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌داریی ئه‌مریکاوه ته‌حریم کراون.
ده‌یڤید کۆهن، جێگری وه‌زیری دارایی ئه‌مریکا له کاروباری تیرۆریزم و زانیاریی ماڵی، له به‌یاننامه‌یه‌کدا که له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی دارایی بڵاو کراوه‌ته‌وه، گوتوویه‌تی: کرده‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌رخه‌ری رۆڵی شه‌ڕخوازانه‌ی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، ئه‌فریقا و جیهانه. رێژیمی ئێران هاریکاریی مه‌رگ خولقێن و شاره‌زایانی خۆی له‌مه‌ڕ ره‌نێوهێنانه‌وه‌ی توندوتیژی، ره‌وانه‌ی سووریه و ئه‌فریقا کردووه. وه‌زاره‌تی دارایی به له قاودانی شوناسی لێپرسروان و شیرکه‌ته خاوه‌ن رۆڵه‌کانی رێژیم له‌و بواره‌دا درێژه ده‌دات و ئه‌وان وه‌کوو به‌رپرسانی ئازاری خه‌ڵک له قه‌ڵه‌م ده‌دات.