کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکێکی کورد، ٣ ساڵ زیندانی نایاسایی بەسەردا سەپا

14:28 - 6 بەفرانبار 2714

کوردستان میدیا: خەبات مەنگوڕی، چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی مەهاباد لەلایەن دادگای ئینقلابی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بە سێ زیندانی تەعزیزی مەحکووم کرا.


بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چالاکێکی مەدەنی بە هۆی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکانی هاووڵاتیانی کورد سەبارەت بە سووکایەتی ناوەندی دەنگ و رەنگی مەهاباد بە هونەرمەندی ناوداری نەتەوەی کورد حەسەن زیرەک، بە سێ ساڵ زیندانی تەعزیزی مەحکووم کرا.

بەپێی ئەم راپۆرتە، خەبات مەنگوڕی تەمەن ٣٠ ساڵ، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی پاراستنی ژینگەی مەهاباد و لە چالاکانی مەدەنیی کورد کە یەک مانگ پێش لەلایەن هێزەکانی حیفازەت ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی رێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە سێ ساڵ زیندانی تەعزیزی مەحکووم کراوە.
10185.jpg
خەبات مەنگوڕی، پاش نزیک بە یەک مانگ ناڕوونیی چارەنووس، بە بێ‌ئامادەبوونی پاریزەر لە دادگای ئینقلاب رێژیم بە ٣ ساڵ زیدانیی تەعزیری مەحکووم کرا

ئەو چالاکە مەدەنییە کوردە بە هۆی بەشداری لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان سەبارەت بە سووکایەتی و بێ‌ڕیزی ناوەندیی دەنگ و رەنگی مەهاباد بە حەسەن زیرەک هونەرمەندی ناوداری کورد کە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رێژیم دەستبەسەر کرابوو، بێ بوونی پارێزەر لە دادگای ئینقلابی مەهاباد دادگایی کراوە و هەتا ئێستا ئەو حوکمە بە فەرمی پێی رانەگەێندراوە.

سەرەتای مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ، ناوەندی دەنگ و رەنگی مەهاباد راپرسییەکی بەڕێوە برد کە هاووڵاتیانی کورد بە تایبەت دانیشتوانی شاری مەهاباد ناڕەزایەتی توندیان سەبارەت بەو کردەوەیە نیشان دا.

رێژیمی ئێران بەردەوام بە شێوازی جۆراوجۆر لە هەوڵی دووبەرەکێ و ئاژاوەنانەوە لە کوردستاندا بووە.