• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

هاووڵاتییەکی کورد لە سنە دەستبەسەر کرا

زایینی: ٣٠-١٢-٢٠١٤ - هەتاوی: ١٣٩٣/١٠/٠٩ - ١٥:٠١ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
هاووڵاتییەکی کورد لە سنە دەستبەسەر کرا
کوردستان میدیا: چالاکێکی کورد لە شوێنی کارەکەی خۆیدا لەلایەن مەئموورانی لیباس شەخسیی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار رگوێزارا.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چالاکێکی کرێکاریی کوردی خەڵکی سنە، بەناوی "مێهرداد ئەمین‌وەزیری" رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٨ی بەفرانباری ١٣٩٣ی هەتاوی، لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێران، دەستبەسەر کرا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە پێشتر لە رێکەوتی ٢٢ی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی، بە شێوەی تەلەفونی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگهێشت کراوە و پاش دوو کاتژمێر راگرتن و هەڵسوکەوتی نەشیاوی مەئموورانی ئەمنییەتی ، ئازاد کراوە.

کەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی رایگەیاندووە کە مێهرداد ئەمین‌وەزیری بە تۆمەتی "چالاکیی حیزبی و هەروەها بەشدار بوون لە کۆبوونەی بەرگری لە کۆبانی" کە زۆرترین لێپێچینەوەکانی بانگهێشتی رابردووی لەم پەیوەندییەدا بووە؛ دەسبەسەر کراوە.

مێهرداد ئەمین‌وەزیری لە ساڵی ١٣٩٠ی هەتاویشدا، بە ماوەی ٣٢ رۆژ لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات بووە و بە دانانی بارمتەی ١٥ میلیۆن تمەنی ئازاد کراوە.

ئەم هاوووڵاتییە کوردە لە دانیشتنی دادگا لە لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە لە رێکەوتی ٣٠ی رەزبەری ١٣٩٠ی هەتاوی، بە پێنج ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرا.

هەر لەم پەیوەندییەدا، رێبوار عەبدوڵـڵاهی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سنە، سەر لە بەیانی رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٠ی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێرانەوە لە سنە بانگهێشت و دەستبەسەر کراوە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٨ی بەفرانباری ١٣٩٣ی هەتاوی، پاش تێپەڕاندنی ٢٠ رۆژ لە گرتنگە، بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد بووە.

ئێستایش دوو چالاکی کرێکاریی کورد بە ناوەکانی فەردین میرەکی و فەرزاد مورادی‌نیا لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بە سەر دەبەن و هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەوان لە بەر دەستدا نییە.

بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان، لە ماوەی ٩ مانگی سەرتای ئەمساڵدا، ٨٣٢ کەس بانگهێشت، دەسبەسەر کران و سەپاندنی سزا لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکان، ئیدارەی ئیتلاعات، سپای پاسدارانەوە و هەروەها دەزگای قەزایی رێژیم روویداوە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا