کوردستان میدیا: لە درێژەی شەپۆلی سەرکوتی هاووڵاتییانی سەربە نەتەوە بندەستەکانی ئێران لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێرانەوە، ئەمجارە لە بەلووچستان زیاتر لە ٣٠ هاووڵاتی دەستبەسەر کران.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کاتژمێر چواری سەر لە بەیانیی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٤ی بەفرانباری ١٣٩٣ی هەتاوی، هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێران لە بەلووچستان هێرشیان کردووەتە سەر گوندی نەسیرئاوا سەر بە ناوچەی شارستانی سەرباز و لانیکەم ٣٠ هاووڵاتیی بەلووچیان دەستبەسەر کردووە.
موسلێم دێهقانی کوڕی کریج، ئەکبەر دێهقانی کوڕی موسا، بەهرامزێهی کوڕی گوڵخان، نەوید و نەوید بەهرامزێهی کوڕی گوڵخان، زوبەیر بەهرامزێهی کوڕی شەهداد، شەهداد بەهرامزێهی، ئەدهەم ئەربابی، حاجی ئیقباڵ، عامر گەهرامزێهی کوڕی محەممەدکەریم، ئەبوبەکر ملازێهی کوڕی ئیبراهیم، سەدیق بەهرامزێهی کوڕی ئەحمەد، فەرهاد بلیدەیی کوڕی عارف، ئیدریس و بەشیر بەلیدەیی کوڕی عەبدوالـلەتیف، ئەمیر بەهرامزێهی کوڕی ئەیوب، وەسیم بەهرامزێهی کوڕی ئەدهەم، داوود بەهرامزێهی کوڕی دادمحەممەد، ماجید بەهرامزێهی کوڕی مولووی عەبدوالرەحمان، یوسف و ئەمینرەندت بەلووچ کوڕی دادرەحیم، ئاسف بەهرامزێهی کوڕی رەحیم، زوبەیر خەڵکی گوندی عەلیئاوا و خالید کریج ، ناوی هەندێک لە دەستبەسەر کراوانن.
کەمپەینی چالاکانی بەلووچ بڵاوی کردووەتەوە کە دەستبەسەر کردنی ئەم هاووڵاتییە بەلووچانە لە حاڵێکدایە کە دوو رۆژ پێشتر مامۆستایەک و بەسیجێک بە ناوی ئەدهەم سەبووری لەم گوندە بە تەقەی راستەوخۆ لەلایەن کەسانی نەناسراوەو کوژراون.
هاووڵاتییانی سەربە نەتەوە بندەستەکانی ئێران وەک کورد، عەرەب، بەلووچ بەردەوام لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە سەرکووت کراون و ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی کورد، عەرەب و بەلووچ لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و مەحکووم دەکرێن.
سەرەڕای دەسبەسەر و مەحکووم بوون، ساڵانە سەدان هاووڵاتیی کورد و بەلووچ لەلایەن هێزەکانی رێژیمی دەدرێنە بەر تەقەی راستەوخۆ و دەکوژرێن و بریندار دەبن.
درێژەی شەپۆلی سەرکوتکردن و پێشێلکاری مافی مرۆڤی نەتەوەکانی دانیشتوی ئێران لە حالێکدایە کە یەک ساڵ پێشتر، حەسەن رۆحانی بە بەڵێنی باش بوونی دۆخی مافی مرۆڤی نەتەوە بندەستەکانی ئێران کورسی سەرکۆماری بەدەست هێنا.