کوردستان میدایا: وڵاتانی چین، ئێریترە و ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بە ریز بە ٢٩، ٢٨ و ١٩ رۆژنامەنووسی بەندکراو، زۆرترین رێژەی رۆژنامەنووسانی زینانییان تێدا هەیە.
رێژیمی ئێران جیا لەم پلەی سێهەمە، گەورەترین زیندان بۆ هەڵسووڕاوانی ژنی بواری راگەیاندن ئەژمار دەکرێت.
هەرلەو پەیوەندییەدا و لە ساڵی ٢٠١٤ی زایینیدا ٦٦ رۆژنامەوان لە جیهاندا و لە رووداوی جۆراوجۆردا کۆژراون.
هەواڵنێرانی بێسنوور رایگەیاندوە کە لە ساڵی رابڕدووی زایینیدا، ١١٩ رۆژنامەوان رفێندراون کە ئەم رێژەیە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو ٣٧% هەڵکشان دەردەخات.
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی رۆژنامەوانان (HFJ) بە ئاماژە بە ترسی راگەیاندنەکان سەبارەت بە ناردنی هەواڵنێر بۆ ناوچەکانی تووشی قەیران و مەترسیدار لەبەر نائەمنی هوشداری داوە و جەختی کردوەتەوە کە ئەم رەوتە سووڕانی ئازادی زانیاری، دەخاتە مەترسییەوە.