ک/مـــــــــــیدیا: پرۆژه‌ی کۆفی عه‌نان وه‌کوو نوێنه‌ری رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌بی بۆ هێور کردنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌کانی له سووریه، له‌لایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه قه‌بووڵ کرا.
له‌و پرۆژه‌یه‌دا داوا له به‌شار ئه‌سه‌د کراوه که پابه‌ندی بڕیاره‌کانی ئه‌و پرۆژه‌یه بێت و له کورتترین کاتدا جێبه‌جێیان بکات.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه له‌و پڕۆژه‌یه‌دا هاتووه ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نرێ و ده‌رفه‌ت به ناردنی هاریکاریی خه‌ڵک بدرێ و به‌شار ئه‌سه‌د له چه‌کی قورس که‌ڵک وه‌رنه‌گرێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه وڵاتانی ئه‌رووپایی و ئه‌مریکا بڕوایان به گوتن دڵسۆزییه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د نییه.
هیلاری کلینتۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا وێڕای ئاماژه به کوژرانی پتر له 9 هه‌زار که‌س به ده‌ستی هێزه‌کانی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د، گوتی: ئێستا کرده‌وه‌کانی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د خاڵێکی ره‌ش له مێژووی سووریه‌ی داناوه و پێویسته رێژیمی سووریه به زووترین کات هێزه‌کانی خۆی له شاره‌کانی ئه‌و وڵاته بکشێنێته‌وه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه ئوپۆزسیۆنی سووریه، بڕوایان به قسه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د نه‌ماوه، به‌ڵام له نێوان ئوپۆزسیۆنیشدا جیایی و جیاوازیی زۆر هه‌یه.
رووسیه و چین هه‌تا ئێستا دوو جار مه‌حکووم کردنی رێژیمی سووریه‌یان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ڤێتۆ کردووه.
کۆفی عه‌نان بۆ رازی کردنی سووریه و چین سه‌باره‌ت به پرسی سووریه سه‌ردانی ئه‌و دوو وڵاته‌ی کردووه.