کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوسەری پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

15:38 - 29 بەفرانبار 2714

کوردستان میدیا: خاتوو هەمین ئیسماعیلی، کچی عومەر و خەڵکی گوندی قەلەڕەشەی سەردەشت، هاوسەری پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی کرد.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی هەینی، رێکەوتی ٢٦ی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، خاتوو هەمین ئیسماعیلی، کچی عومەر و خەڵکی گوندی قەلەڕەشەی سەردەشت، هاوسەری خدر سداقەت، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

تەرمی خاتوو هەمین ئیسماعیلی لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.

خاتوو هەمین، بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ، بەرپرسیارەتی گەورەکردن و بارهێنانی منداڵەکانی، بە دوور لە هاوڕێی پێشمەرگە، خدر سداقەت گرتە ئەستۆ.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران سەرەخۆشی له بنەماڵه و کەس وکاری کاک خدر و خاتوو هەمین دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.