کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی ٢ی رێبەندان لە کوردستان درێژەی هەیە

16:05 - 29 بەفرانبار 2714

کوردستان میدیا: لە زۆربەی ناوچە و شارەکانی کوردستانی ئێران، ٢ی رێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لەلایەن ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بەرز راگیرا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەبۆنەی ٢ی رێبەندان قارەمانان و رۆڵەکانی دێموکرات ٦٩ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی بەرز راگرت.

بۆکان

رۆڵە نەبەزەکانی دێموکرات بەبۆنەی رۆژی ٢ی رێبەندان، دامەزرانی کۆماری بەشکۆی کوردستان تراکت و پووستێری تایبەت بەو رۆژەیان بڵاو کردووەتەوە و ئەم هەوڵەش بووەتە مایەی خۆشحاڵی خەڵکی شارەکە؛ نێو شاری بۆکان، علی ئاباد،  زانکۆکانی علمى كاربۆردى و ئازاد و پەیام نوور،  مەجبوورئاوا،  شەقامی سەردارعەزیزخانی موکری، خانوو سازمانىەکان، مەنبعی ئاو، شەقامی مەریوان، قوتابخانەی حامی، فێردوسی، مفتح وسوم خرداد، شەقامی مەولەوى شەرقى، كۆڵانەكانى قوڵه،شەقامی د. قاسملوو- روبەڕووی تێرمیناڵی  قەدیم تاران، مەنتەقهی دادگا - شەقامی کوشتارگاه- ئەمیرئاباد،  بلواری شەمس و گوندەکانی ئووچ تەپه، داشبەند، ناچیت، سێ ڕێیانی سەرچنارــ قەره گۆل، شارى سیمینه، رەحیم خان، جاددەی سەیدئاوا، نێوان  نوبار و عەزیزکەند - شەرەفکەند – ئەشكەوتى سەهۆڵان چالاکیی تەبلیغیی تێدا بەڕێوەچوو.

مه‌هاباد

ئه‌ندامانی حیزب به‌بونه‌ی ٢ی رێبه‌ندان، به‌شێوه‌یه‌کی به‌رین له‌م شوێنانه‌ی مه‌هاباد چالاکیی ته‌بلیغییان بەڕێوه‌برد:

مه‌لا جامی، بازاڕچه‌ی ئه‌سغه‌ری، شه‌قامی موکریان، وروودی تاقه‌دار، شه‌قامی سەداوسیما، شه‌قامی بیمارستان، سه‌رگۆری هۆنه‌رمه‌ندان، تێرمیناڵی گۆنده‌کان، به‌ری مه‌دره‌سه‌، به‌ری شیلانان، شه‌قامی په‌ره‌ستاران، سێ ڕێیامی هه‌مزه‌ئاوا و حه‌ساری بیمارستان بە تراکت و پوستێری تایبەت بە ٢ی رێبەندان رازێندرابووە.

پیرانشار

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری قەندیلی سەرسپی شەوی ٢٨ لەسەر٢٩ لەو گوند و شوێنانەی چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
کارخانە قەند، دربکە، شنۆزەنگ، ئەندێزێ، سەروکانی، گردکشانە، پەسوێ، کەڵەشبن ،کانی باخ، حاجی غڵدە، کێلە سیپان ،گەرگولی سەرێ و خوارێ، خورینج،سۆفیان و کێلێ و بەلەبان

شنۆ

له ئاوایی گونده ویڵهی سەر به شاری شنۆ ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی دامەزرانی کۆماری کوردستان چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.