کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلێغیی بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کورستان درێژەی هەیە

20:00 - 1 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حێزبی دێموکرات بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە شار و گوندەکانی کوردستان درێژەی هەیە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە شار و گوندەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٦٩ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، یەکەمین دەوڵەتی مودێڕنی کوردی بە دەستی پێشەوا نەمر لە مەهاباد ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت بەو رۆژە پڕشکۆیە، ئەو رۆژەیان بەرز راگرت.
ئەو راپۆرتانەی کە لە کوردستانی ئێرانەوە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتوون باس لە درێژەی چالاکیی بەرینی تەبلیغیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢ی رێبەندان دەکەن.

سەقز

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری سەقز، شاری یازدە ئەستێرەی فەیزووڵا بەگی به‌بۆنه‌ی‌٦٩ـه‌مین ساڵڕۆژی‌دامه‌زرانی‌كۆماری‌كوردستان، چالاكیی ته‌بلیغیان به‌ڕێوه‌برد.
ده‌ورووبه‌ری‌نه‌خۆشخانه‌ی‌ته‌ئمین ئیجتماعی‌، كوشتارگا، به‌هارستان، شه‌هره‌كی‌دانیشگا، شه‌ریف ئاوا، ده‌ورووبه‌ری‌فه‌له‌كه‌ی‌شاناز‌و به‌شێك له‌شافیعی‌.

هەروەها لەسەر تەپی ماڵان که هێزی سەربازی رێژیمی لێ نیشتەجێیه وشوێنێکی ئەرتەشییه ئاڵایەکی گەورەی کوردستان به گەورەیی ٦٠میتر هه ڵکرابوو که بۆ ماوەی زیاتر له یەک کاتژمێر دەشەکایەوه و بوو به جێگای خۆشحاڵی و سەرنجی خەڵک.

مەهاباد

رۆڵەکانی دێموکرات لە شاری مەهاباد قیبلەگای کوردان به بۆنه ی ٢ی رێبەندان ٦٩ـە مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان له ناوچەی مەهاباد دەستیان دایه چالاکی ته بلیغی لە شوێنەکانی وەک سێ رێیانی حاجی کەند، گوزەری خاتوون باغ، جاددەی مەهاباد- بۆکان، مەنبەعی ئاوی تیکانلووجه، دەکەلی سەنگه سار، پردی دەرمان، کوردانی کۆنی قەمتەرێ تراکت و پوستێری تایبەت بەو رۆژەیان بڵاو کردەوه.

نەغەدە

ئه ندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به بۆنەی ٢ی رێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان له شاری نەغەده ودەورووبەری سەرەڕای فەزای توندی ئەمنییەتی زاڵ بە سەر شارەکەدا دەستیان دایه چالاکی تەبلیغی و تراکت و پۆستێری تایبەت بەو رۆژەیان بڵاو کردەوه.

گوندی حەڵبێ، مزگەوتی پێشەوا قازی حەڵبێ، خانه بێهداشتی حەڵبێ تراکت وپۆستێری ٢ی رێبەندانیان بڵاوە کردەوە.

هەروەها ئاگرێکی گەورەیان بە بۆنەی ٢ی رێبەندان لە گوندەکانی وێنسلیان، کوییکان ،که رێزه ی شکاکان، قەڵاتان، دیلان چەرخ، وەزنێ بەو بۆنەیەوە کردبووە.

پاوە

لە شاری قارەمان‌پەروەی پاوە تێکۆشەرانی دێموکرات لە گوندی شمشێر بە بڵاوکردنەوەی تراکت، پوستێر و نووسینی دروشم ٢ی رێبەندانیان بەرز راگرت.

شوێنەکانی وەک جاددەی سەرەکی کرماشان ــ پاوە، مزگەوتی جامیع، باشگای وەرزشی، زۆربەی کۆڵان و گەڕەکەکانی گوند و هەروەها لاوانی دێموکراتی شمشێر لە گوندی دەرەویان لە جاددەی سەرەکی ئەو گوندە تراکت و وێنەی ٢ی رێبەندانیان بڵاو کردەوە.

پیرانشار

رۆڵە نەبەزەکانی دێموکرات لە شاری پیرانشار بۆ چەندمین جار به بۆنه ی ٢ی رێبەندان ٦٩ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان له شاری پیرانشار لە دەورووبەری مزگەوتی نوور، شەقامی قودس، شەقامی دوکتور قاسملوو، شەقامی ١٥ی جۆزەردان، پارکی کوودەک، شەقامی مەلا رەزا، کۆڵانی ئیدارەی بەرق، شەقامی سەید قوتبی شەرقی وغەربی، زەرگەتە و بازاڕچه دەستیان دایه چالاکی تەبلیغی و تراکت و پوستێری تایبەت بەو رۆژەیان بڵاو کردەوه.

شاری شنۆ و ئورمیە

ئه ندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به بۆنەی ٢ی رێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان له شاری شنۆ و ئورمیە لە گوندەکانی شاوانێ و لە ئورمیە لە گەڕەکی ئیسلام‌ئاباد و دەورووبەری چالاکی تەبلیغیان بەڕێوە برد.