• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٤ی فێڤریەی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٥ی رەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی  

پیشانگایەکی نەقاشی بە بۆنەی ٢ی رێبەندانەوە بەڕێوەچوو

زایینی: ٢٢-٠١-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٣/١١/٠٢ - ٠٩:٥٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
پیشانگایەکی نەقاشی بە بۆنەی ٢ی رێبەندانەوە بەڕێوەچوو
کوردستان میدیا: پیشانگایەکی نەقاشیی منداڵان لەلایەن ناوەندی نێرگزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوە‌چوو.


بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی یەکی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی پیشانگایەکی نەقاشیی منداڵان بە بۆنەی ٢ی رێبەندان، ٦٩ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندی کۆماری کوردستان، لەلایەن ناوەندی نێرگزی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرستی شۆڕش زەندی و فەریدە زارعی لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات بەڕێوە چوو.

ئەو پیشانگایە سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە کرایەوە و بۆ ماوەی ٢ رۆژ بەڕووی خوازیارانی چاوپێکەوتن کراوە بوو.

هەروەها چەندین ناوەندی تایبەت وەک خوێندکارانی زانکۆی کۆیە، قوتابیانی قوتابخانەی سەرەتایی رۆژهەڵات و منداڵانی باخچەی ساوایان سەردانی ئەو پیشانگایەیان کرد.

ئەو پێشانگایە, نەقاشیی منداڵانی بە تەمەنە جۆراجۆرکان لەخۆ گرتبوو.

11867.jpg
شۆڕش زەندی و فەریدە زارعی

شۆڕش زەندی سەرپەرستی ئەو پیشانگایە بە هەواڵنێری کوردستان میدیای رایگەیاند کە مەبەست و ئامانج لە بەڕێوەبردنی ئەو پیشانگایە ئەوەیە کە منداڵانیش بە شێوەیەک لە شێوەکان لە جێژنی ٢ی رێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان بەشدار بن و چ باشترە کە منداڵان بە هونەری خۆیان پێشوازی لە جێژنێکی نەتەوەیی وەکوو ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان بکەن.

زەندی لە درێژەدا جەختی کردەوە: "منداڵ دەروونێکی پاکی هەیە بۆیە پێم وابێ لە جێژنێکی وەک ساڵڕۆزی دامەزراندنی کۆماری کوردستان مەزندا، ئەو منداڵانە بە کارێکی هونەری وەکوو نەقاشی چەندە باش و خۆش هەستی خۆیان دەردەبڕن و ئەو منداڵە بەو هەستە جوانە کە لە دەروونی دایە دیهێنێتە سەر کاغەز و دیکێشێتەوە، بۆیە یەکێک لەو شتانەدا کە لەو رۆژە مەزنەدا دەتوانێت جوان خۆی بنوێنێت هونەری نەقاشییە".

سەرپەرستی پیشانگای نەقاشیی منداڵان لە درێژەدا ئاماژەی بەوەدا کە لەم پیشانگایەدا ٢٠٠ منداڵ لە سێ ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشدارییان کردووە کە زیاتر لە ١٥٠ نەقاشی خراوەتە بەر چاوی بینەران و لەم پیشانگایەدا منداڵانی تەمەنی ٣ هەتا ١٥ ساڵ بەشدارییان کردووە و لە کەرەستەی سەرەتایی نەقاشی وەک میداد رەنگی، ماژیک و هێندیکیشیان لە پاستیل و قەڵەمی رەش و سپی کەڵکیان وەرگرتووە.

شۆڕش زەندی لە درێژەی وتووێژەکەی لەگەڵ هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان رایگەیاند: "کۆماری کوردستان کە ٢ی رێبەندانی ١٣٢٤ی هەتاوی وەکوو دەوڵەتێکی مۆدێڕن و پێشکەوتووخوازانە هاتە نێو کۆمەڵگای کوردی بێ گومان لەسەر هەموو بوارەکاندا کاریگەری ئەرێنی دانا؛ یەکێک لەو بوارانە کە وەکوو بناغەی کۆمەڵگا لە قەڵەم دەدرێت دونیای منداڵانە کە هەر لە سەرەتاوە بە دەرکردنی گۆڤارێکی تایبەت بە منداڵان بە نێوی گڕوگاڵی منداڵان لەم پێناوە هەنگاوی بۆ هەڵگیراوە، تەنانەت کەتێکیش ئەم خەباتە لە شار نەما و پێ نایە خەباتی چەکداری بە شێوەیەکی بەرچاو گرینگی بە هونەر و هەستی منداڵان داوە و ئێستاش بە وێناکردنی هەستی هونەری لە زۆربەی منداڵان بۆ ئەم پیشانگایە ئەم ئیدعایە دەسەلمێنێت".

ناوبراو لە درێژەدا سەبارەت بە جیاوازیی هونەری منداڵانی شۆڕش و خەبات لەگەڵ منداڵانی ئاسایی ناو شارەکان وتی: "منداڵێک کە لە نێو جەرگەی خەبات و تێکۆشان لە دایک دەبێت بە بێ ئەملا و ئەولا لەگەڵ منداڵانی دانیشتووی شار، کە تەنیا ژیانێکی ئاساییان بووە جیاوازی هەیە، روانگە و هەڵوێستی منداڵی شۆڕش بێ گومان تێڕوانینێکی شۆڕشگێڕانەیە و لە بەرانبەر هەر نادادپەروەرییەک دەنگ هەڵدێنن بۆیە زیاتر لە منداڵانی دیکە هەست بەو زوڵم و ناعەداڵەتییە دەکەن".

بەرپرسی ناوەندی نێرگز بۆ پەروەردە و فێرکاریی منداڵان و سەرپەرستی پیشانگای نەقاشیی ٢ی رێبەندان لە درێژەدا وتی: "کاتێک سەردانی ئەم پیشانگایە دەکەیت دەتوانی ئەو هەستە نەتەوەییە بە راشکاوی ببینیت، زۆربەی نەقاشییەکان بە هەستێکی منداڵانەوە هێمایەکی نەتەوەیی و خۆشەویستی بە نیشتمانەکەیان بەخۆوە گرتووە".

شۆڕش زەندی هەروەها لە درێژەدا رایگەیاند: "کاتێک کۆماری کوردستان دامەزرا هیچ کام لەم منداڵانە بوونیان نەبووە بەڵام بە هۆی ئەوەیکە ٢ی رێبەندان بنەمایەکی فیکری و هەستی نەتەوەیی پتەوی لە نێو کورد دا هەیە تەنانەت لە ساکارترین شتی سەرەتایی هەتا نەقاشیی ئەم منداڵانە کە پێم وایە کارێکی پڕ بایەخە رەنگدانەوەی بووە ئەمە هێمای پەیوەندی قایمی ٢ی رێبەندان و هونەری نەقاشی ئەم منداڵانە دەردەخات".

سەرپەرستی پیشانگای نەقاشیی ٢ی رێبەندان لە درێژەدا جەختی کردەوە: منداڵی کە قۆناغێکی هەرە گرینگی ژیانی هەر مرۆڤێکە بە هۆی هەبوونی هێز و وزەیەکی لە رادەبەدەری دەروونی منداڵانە دەورێکی بەرچاو لە ژیان دەگێڕێت و ئەگەر ئەم هێزە بە شێوەیەکی دروست کۆنتڕۆڵ بکرێت ئەنجامێکی باشی لە دەکەوێتەوە کە بە بڕوای من یەکێک لەو شێوازانەی کە هێزی دەروونی منداڵی پێ کۆنتڕۆڵ دەکرێت هونەرە کە لە رێگای ئەو هەستە سروشتییە مرۆڤ دەبێتە گیانلەبەرێکی بە نرخ لە کۆمەڵگادا و بە هۆی هونەر دەتوانێت هێما و سەمبولی فیکری و رووحییەکانی خۆی بدرکێنێت کە یەکێک لەو سەمبوڵانە هەستی نەتەوەیی هاوبەشەیە کە دەبێت بە رێبازێکی رێک وپێک هەر لە تەمەنی منداڵیەوە ئاراستەکەی دیار بکرێت.

دوکتور ناسر سیمایی مامۆستای دەروونناسیی زانکۆ کە لە پیشانگای نەقاشیی منداڵانی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ٢ی رێبەندانەوە بەشداری کردبوو، لە بارەی ئەو پیشانگایەوە بە هەواڵنێری کوردستان میدیای راگەیاند: "ئێمە کە ئاگادر کراینەوە پیشانگایەکی نەقاشیی منداڵانی ناوەندی نێرگزی حیزبی دێموکرات بەڕێوە دەچێت بە پێویستمان زانی ئەو خوێندکارانەی بەشی رشتەی دەروونناسی رۆشدی زانکۆی کۆیە سەردانی ئەو پێشانگایە بکەن، چوونکە ئەوە دەرخەری زیرەکی منداڵان، کێشەی سۆزداری و کەسایەتی منداڵ و رەنگە مامۆستا و بنەماڵەکانیش بێت".

سیمایی لە درێژەدا وتی شتێکی دیکە کە بۆ من زۆر گرینگ بوو ئەوەیە کە نیشانیان بدەم وێڕای کەم و کوڕی و ئەو گرفتانەی کە بۆ ئەو منداڵانە هەیە ئاستێکی بەرزیان هەیە بەتایبەت بە بەراورد لەگەڵ منداڵانی شاری کۆیە، هەولێر و سلێمانی و خوێندکاران لە یەکەم جاردا ئاماژەیان بەو خاڵە کرد و ئەوەش بۆ رەگەز و جنسیەت ناگەڕێتەوە بەڵکوو بۆ پەروەردەی مامۆستاکان و بنەماڵەکان دەگەڕێتەوە.

ناوبراو وتی کە ئێمە هەوڵ دەدەین کە بە خوێندکاران نیشان بدەین پاشخانی ئەو نەقاشیانە چ دەردەخات کە ئایا ئەو منداڵانە هەر گرفتێکی پزیشکی، کۆمەڵایەتی و کەسایەتییان هەبێت لەو نەقاشیانە دەری دەخەن.

هەروەها رێحان حوسێن خوێندکاری زانکۆی کۆیە لە سەردانی خۆی بۆ ئەوم پێشانگایە بە هەواڵنێری کوردستان میدیای راگەیاند: "ئێمە لەو پیشانگایەدا ئاستی زیرەکی ئەو منداڵانە بە باشی هەست پێدەکەین و دەیبینین کە سەرەڕای ئەوەیکە تەمەنێکی زۆر کەمیان هەیە بەڵام بیرۆکەکانیان زۆر بەرز و گەورەیە و دەبێ مامۆستا و بنەماڵەکان زیاتر هاندەر بن کە منداڵان باشتر تواناکانی خۆیان دەربخەن و ئەوەی کە ئێمە خوێندکاران لەو پیشانگایەدا دیتمان جیاوازییەکی بەرچاوی منداڵانی ناوەندی نێرگز لەگەڵ هەموو منداڵەکانی دیکەی شاری کۆیە دا بوو و ئێمە دەتوانین بۆ قوتابخانەکانی خۆمان سوودیان لێوەرگرین بەتایبەت هەستی منداڵان لەو نەقاشیانەدا دیاربوو کە لە بواری نەتەوەییەوە پەروەردە کرابوون و نەقاشیی تایبەت بە شنگال دەرخەری ئەو راستییە بوو و هەروەها ئاڵای کوردستان کە دەرخەری ئەوەیە کە منداڵان سەربەخۆیی کوردستانیان بۆ گرینگە".

ئەم پیشانگایە پاش دوو رۆژ کراوە بوون، رۆژی ٥ شەممە، ٢ی رێبەندان کۆتایی پێهات و بڕیار وایە کە سەرکەوتوانی ئەم پیشانگایە لە رێوڕەسمی ٢ی رێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان کە لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات بەڕێوەدەچێت، خەڵات بکرێن.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ پرسی رێفراندۆم
ــ لە سەروەری نەتەوەییەوە هەتا کلۆنی بوون
ــ ژن پڕۆسەی ژێر دەستی سیاسەتە؟
  • پرسی رێفراندۆم پرسی رێفراندۆم
    تەنیا رێفراندۆمی دێموکراتیک و واقیعی دوای رووخانی کۆماری ئیسلامی و نووسینی یاسایەکی بنەڕەتی لەسەر ئەساسی پرەنسیپەکانی دێموکراسی و ژیانی ئازاد و یەکسانی هەموو نەتەوەکانی نێو ئێران دەکرێ، کە لەو گشتپرسییەدا ئەو یاسایە بخرێتە دەنگدانەوە و ببێ بە پەیمانی پێکەوە ژیان، نەک ئامرازی پیرۆزکردنی وەهمەکان و شمشێری کوشتاری خەڵک.
  • زستان لە کولتووری کوردەواریدا زستان لە کولتووری کوردەواریدا
    ئەو ڕۆژهەڵاتناس و نووسەرە گەڕیدانەی کە لەبارەی مێژوو، جوگرافیا و فەرهەنگی کورد و کوردستان نووسیویانە، هەموویان لە سەفەرنامەکانی خۆیاندا جەختیان لەسەر زستانی سەخت و تەڕ و تووشیی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کردووە. هەرچەند ئێستا لەژێر کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوای جیهانیدا و بە گەرمدا هاتنی کۆی گۆی زەوی، کەشی کوردستانیش، گۆڕانی بەسەردا هاتووە.
  • عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌ عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌
    پشتیوانی لە ڕاپەرینی گەلانی ئێران لە دژی ڕێژیمی ئیسلامی ئەو وڵاتە و هەروەها مەسەلەی "بەرجام" دوو تەوەری سەرەکیی یەکەم وتاری ساڵانەی سەرکۆماری ئامریکا بوون, کە بەرچاوترین جیاوازی لە سیاسەتی دەرەکیی ئەو وڵاتە بە نیسبەت ئیدارەی پێشووتری ئامریکا بەهەژمار دێن؛ بۆ شرۆڤەی زیاتری ئەو وتار و سیاسەتە کە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان لە نێوخۆی ئێراندا، سەرنجتان بۆ ئەم وتووێژەی کوردستان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا حیجاب، چالاکی سیاسی ڕادەکێشین.
  • خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟ خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟
    ئەوەتا دیسان دروشمگەلی وەک مردن بۆ دیکتاتۆر، نەمان بۆ خامنەیی، رێفۆرمخوازان ـ بناژۆخوازان ئیتر بەسە لەگەڵتان سازان( اصلاح طلب، اصولگرا، دیگر تمام است ماجرا) سەری هەڵداوەتەوە. رەنگە سەرکوت و گرتن و لێدان و کوشتن رەوتەکە هەندێ جار کز بکا، بەڵام وەستانی بۆ نییە. ئەگەر شەپکە هێندە بۆ رێژیمی ئاخوندی توندە، ئێمەی کورد دەبێ چی بکەین؟
  • تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا
    سۆشیال میدیا چ وەک دیاردە و چ وەک دەرفەت زۆر بەستێنی بۆ کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی‌نێوەراست خوڵقاندووە.
  • گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه
    فەرهەنگ هەموو بەها، رەوت و نموونە ڕەفتارییەکانی نێو کۆمەڵگەیەک لەخۆ دەگرێت و وڵات و نەتەوەکان لە یەک جیا دەکات، ئەگەرنا هەموو کۆمەڵگەکانی ئەم جیهانە دەبوو وەکوو یەک بن.
  • ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا
    "ئەدەب"، وشەیەکە کە بیسەر یان خوێنەر بە بیستنی چ بە شێوەی "شهودی" و چ بە جۆری "منطقی" کۆمەڵێک نۆرمی پڕ بەهای دەکەوێتە مێشک کە هەر مرۆڤێک بە بوونی ئەو بەهایە، کەسایەتییەکی قورس و جێگەی متمانە پەیدا دەکات و لە لای خەڵکی دیکە وەک مرۆڤێکی باش سەیری دەکرێت و حورمەتی لێدەگیرێت؛ ئەدەب بەنرخترین سەرمایە و میراتی ژیانی مرۆڤایەتییە کە مرۆڤ لەگەڵ ژیانی خۆیدا بە کۆڵی دەکێشێت.
  • ژن و سیاسەت ژن و سیاسەت
    دەرکەی سیاسەت لە ڕێگەی بنەماڵە، قوتابخانە، ڕۆژنامەکان، تەلەفزیۆن و هەروەها ململانێیە سیاسییەکانەوە بە ڕووی تاکدا دەکرێتەوە و تاک لە سەر ڕۆڵی دەوڵەت و دەزگا و دامەزراوەکانی سەر بە دەسەڵات هەرچی زۆرتر ئاگایی پەیدا دەکات. هێنانەکایەی سیستمێکی دێمۆکراتیک لەو وڵاتانەدا کە حکوومەتێکی نادێمۆکرات و سەرکوتکەریان ئەزموون کردووە، ئەنجامەکەی تەنیا بە شکست خواردن و سەرکوت کردن گەیشتووە؛ لەم جۆرە وڵاتانەدا بنەماڵەکان بەردەوام ئەوە بە گوێی منداڵەکانیاندا دەچرپێنن کە کاریان بە سیاسەتەوە نەبێت و بەشداریی تێدا نەکەن، نموونەی بەرچاوی ئەم وڵاتانە و ئەم کۆمەڵگەیانە، کۆمەڵگەی کوردەوارییە.
  • تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت
    لە ٨ی ژانویەدا، "تهران تایمز" راپۆرتی دا، کە بەپێی راپۆرتی بەرپرسی بەشی بەڕێوەبەریی ویشکەساڵی و قەیرانەکان لە دامەزراوەی کەشوهەواناسی ئێراندا، "نزیک بە ٩٦ لە سەدی سەرانسەری ناوچەکانی ئێران بەدەست ئاستی جیاوازی ویشکەساڵی درێژەکێشراوەوە دەناڵێنن".
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    خومەینی لە فتواکەیدا بڕیاری بە هەموو هێزە چەکدارەکانی دا، کە تا کۆتایی هاتنی کێشەی کورد لە کوردستان نەکشێنەوە؛ دوابەدوای ئەم بڕیارە ئایینییە بۆ ڕشتنی خوێنی کورد، کارەساتبارترین قۆناغی شۆڕش لە کوردستان دەستی پێکرد و خەڵک لە شار و گوندی کوردستان کەوتنە بەرپەلاماری هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیم. بە هاتنە ئارای ئەم دۆخەش، گەلی کورد بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناچار بوو بۆ پاراستنی کەرامەت و شەرافەتی نەتەوەکەی و پارێزگاری کردن لە نیشتمانی ئەهورایی کوردان، دەس بۆ چەک ببات و فازی خەباتی چەکداری دەستی پێکرد.
  • ڕاسان و پێشمەرگە ڕاسان و پێشمەرگە
    لە وەڵامی ئەو داوا و چاوەڕوانیەدایە کە پێگەی دروستی پێشمەرگە لە راساندا دەدۆزرێتەوە: ئامادەبوونی پێشمەرگە لە نێو دڵی خەڵک بۆ ورەدان بە خەبات و پاراستنی خەڵک لە ئاگری ڕێژیم؛ ئەمە ئەرکی نوێی پێشمەرگەی سەردەمی راسانە.
  • فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە! فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە!
    هەر تەوژم و تەکانێکی ئەدەبیی، هونەری و هزریی،کاردانەوەیەکی عەقڵانی، ئەخلاقی و جوانیناسانەیە بەرانبەر بە تەکان و تەوژمی کۆمەڵگە، یان لانیکەم ئەو تەوژمە نادیار و شاراوە کە لە ژێر پێستی هەست و نەستی کۆمەڵگە، یا بەشێکی زۆر حەساس و کارای دا، دەژیت و درز دەخاتە پێستی قەتماغەبەستووی ژیانی رۆژانە.
  • مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە
    دەقی وتووێژی رۆژنامەڤان (ئەکرەم ئاڵتوون) لەگەڵ مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ ئاژانسی "سپوتنیک کوردستان"
  • شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە
    لەو ساڵانەی دواییدا رێژیم هەم لەکوردستان و هەم لە دەرەوەی وڵات لە رێگەی چالاکییە سیخورییەکانییەوە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بووە لە سەر ئوپۆزسیۆن بە گشتی و لە سەر حیزبی دێموکرات بە تایبەتی؛ یەکێک لە سەرەکیترین ئامانجەکانی رێژیم لەو چالاکییانە دەسنیشانکردنی کەسایەتییە چالاکەکانە بۆ ئەوەیکە بە پیلان هەوڵی تێکدانی باڵانسی ئەوان بدات لە بواری سایکۆلۆژییەوە تاکوو نەتوانن هاوسەنگی فیکریی خۆیان ڕابگرن و فوکووسی خۆیان بخەنە سەر بەربەرەکانی لەگەڵ رێژیم.