کوردستان میدیا: یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ناوه‌ندی ٢ی کوردستان، له ٢٣مین ساڵڤه‌گه‌ڕی شه‌هیدکرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، سمینارێکی هاوبه‌شیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری کوردستان میدیا، رۆژی یه‌کشه‌ممه، ١٨ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، له کۆلیژی یاسای زانكۆی کۆیه، سیمنارێک به بۆنه‌ی ٢٣مین ساڵڤه‌گه‌ڕی تیرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی،به به‌شداریی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به‌ڕێوه چوو.
سه‌ره‌تای سمینارکه به راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێز گرتن له یادی دوکتور قاسملوو و هه‌موو شه‌هیدانی رێگای رزگاریی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد.
پاشان عه‌لی مونه‌زمی خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر، له رێگای سکایپه‌وه له وڵاتی نوروێژه‌وه، باسێکی تێروته‌سه‌لی له‌سه‌ر لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی سیمای دوکتور قاسملوو وه‌کوو رێبه‌رێکی هه‌ڵکه‌وتوو و بلیمه‌ت و دێموکرات پێشه‌که‌ش کرد.
دواتر دوکتور که‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر مامۆستای مێژووی زانكۆی سلێمانی ره‌هه‌نده جۆراوجۆره‌کانی که‌سایه‌تی دوکتور قاسملووی وه‌ک رێبه‌رێکی بێ‌هاوتا له مێژووی بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی کوردستاندا خسته به‌رباس.
پاشان دوکتور هۆشمه‌ند عه‌لی مه‌حموود، مامۆستای مێژووی زانكۆی کۆیه باسێکی له‌سه‌ر رۆڵ و کاریگه‌ریی دوکتور قاسملوو له وه‌رچه‌رخانی مێژوویی بزووتنه‌وه‌ی کورد و ناساندنی دۆزی ره‌وای ئه‌م گه‌له به دونیای ده‌روه پێشکه‌ش کرد.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی سمینارەکەدا، یه‌کیه‌تیی خوێندکاران خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی قاسملووی وه‌کوو رێز لێنان به‌رانبه‌ر به وه‌فاداریی دوو پێشمه‌رگه‌ی رێبازی دوکتور قاسملوو، پێشکه‌ش به ئه‌حمه‌د سونبولی (کاک قوه‌ت) و هه‌ڵمه‌ت که‌ماڵی کرد، که خه‌ڵاته‌کانی ئه‌م به‌شه له لایه‌ن به‌ڕێز مسته‌فا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه دابه‌ش کرا.
له کۆتاییدا له‌وحی رێزلێنانی یه‌کیه‌تیی خوێندکاران به‌و ئه‌ندامانه پێشکه‌ش کرا که ئه‌مساڵ له زانكۆه‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا، خوێندنیان به سه‌رکه‌وتوویی ته‌واو کردووه.