کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی ئەندامانی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان درێژەی هەیە

16:15 - 2 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە چالاکیی بەرینی تەبلیغی لە شار و گوندەکانی کوردستانی ئێران، ساڵڤەگەری دامەزراندنی کۆماری کوردستانیان وەکوو رۆژێکی مێژوویی بەرز راگرت.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شار و گوندەکانی کوردستانی ئێران لە بەرەبەری ٦٩ـەمین سالڤەگەری دامەزراندنی کۆماری کوردستان، یەکەمین دەوڵەتی مودێڕنی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، مەکۆی چالاکیی تەبلیغی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بوون و ژمارەیەکی بەرچاو تراکت و پۆستێری تایبەت بەو رۆژە پڕشکۆیە، بڵاو کرایەوە.

ئەو راپۆرتانەی کە لە کوردستانی ئێرانەوە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەییشتوون باس لە چالاکیی بەرینی تەبلیغیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢ی رێبەندان، ساڵڤەگەڕی دامەزراندنی کۆماری کوردستان دەکەن.
سنە

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٩ی بەفرانباری ١٣٩٣ی هەتاوی، لە بەرەبەرەی ٦٩ـەمین ساڵڤەگەری دامەزراندنی کۆماری کوردستان بە چالاکیی بەرینی تەبلیغاتی لە بلواری کوردستان، کانی دوشان، سێ رێیانی نەمەکی، ئاغەزەمان، بەردهەشت، سپوورئاوا، جانبازان، نەبوەت، کانی گورگ عەلی، شەقامی گوڵشەن، پیرمحەممەد، تەپەی بەهار مەست، بلواری٢٨ی دی، چوار رێیانی سیرووس، گەلەخان، شاره دێی شوێشه، بلواری دوکتور قاسملوو، دەورووبەری مزگەوتی جامیعەی شوێشە، بەشیک لە کووچە و کۆلانەکانی شوێشە، دورووبەری شارەداری شوێشە، زانکۆی پەیامی نووری سنە، شەهرەک ساحلی ٣،٤، ١٩ و ٣و١٩، بەهاران، قەرەیان، جاددەی سنە ــ کرماشان هەتا پۆلیس ڕای تازە بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پوستێری تایبەت بە ٢ی رێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی حکوومەتی بەشکۆی کوردستانیان بەرز راگرت.
شنۆ

رێبوارانی رێگای ئازادیی کوردستان، خەباتگێڕانی رێبازی دێموکرات و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ و گوندەکانی ئەم سارە بە چالاکیی تەبلیغاتی و ئاگر کردنەوە، بەرەو پیری ساڵیادی رۆژی مێژوویی ٢ی رێبەندان، ساڵرۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستانەوە چوون.

لاوانی خەباتگێڕی رێگای ئازادیی کوردستان لە شنۆ لە شەقامی کارگەر، شەقامی دوکتور قاسملوو، مزگەوتی ئیمام شافیعی، مزگەوتی خالید بنی وەلید، مەهد کوودەکی تاچیناوێ، مزگەوتی حەزرەتی ئیسماعیل، قوتابخانەی بەلەدی، فەلەکەی گێلاس، مزگەوتی شێخ عەبدولعەزیز، قوتابخانەی حەسەن ئەمینی، مزگەوتی مەلا سەید باقی، جاددەی شنۆ ــ نەغەدە، جاددەی شنۆ ــ پیرانشار، شارۆچکەی نەڵۆس، گوندەکانی سەردەرێ، سەرگیز، پوشاوێ؛ هەروەها لە گوندکانی قوروشاوێ، خاڵتاوێ، پرداوێ پێشوازێکی گەرمیان لە تراکت و پوستێری تایبەت بە ٢ی رێنەندان کردووە.
کامیاران

لاوانی شۆڕشگێڕ و رێڕەوانی رێبازی قازی محەممەد، قاسملوو و شەرەفکەندی لە شاری کامیارانیش بە چالاکی تەبلیغاتی بەرەو پیری ساڵڤەگەری دامەزراندنی کۆماری کوردستان چوون.

موجتەمەعی ئاپارتمانی مەسکەنی مێهر، شەهرەکی بێعثەت، کانوونی ئامووزشی فەرهەنگی رەستگاران، ئامووزشگای غەیر ئینتفاعی کارودانش، کۆڵانەکانی بان تەپە، جاددەی تەروەڕێز، کۆڵانەکانی جاددەی ئەڵک، کۆڵانەکانی دەورووبەری پاڕکی مەولەوی کورد ئەو شوێنانەی شاری کامیارانن کە لەلایەن لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بە بۆنەی ٢ی رێبەندان چالاکیی تەبلیغیان تێدا بەڕێوەچووە هەروەها پێویستە بگوترێ کە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان نۆقڵ و شیرینیان لە نێو خەڵکدا بڵاو کردووەتەوە.
نەغەدە

لایەنگران و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری نەغەده لە گه‌ڕه‌كی شازده‌ده‌زگا، تالاری نه‌ورۆزی نه‌غه‌ده‌، شه‌قامی پیرانشار، مزگه‌وتی بیلال، گه‌ڕه‌كی حاجی خدر، مزگه‌وتی سه‌ید كه‌ماڵی، گوندی قارنێ ـ گوندی كه‌له‌وان ـ گوندی حەڵبێ ـ گوندی یونسلیان ـ گوندی كویكیان ـ گوندی وه‌زنێ ـ گوندی دیلان چه‌رخ بە بڵاو کردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت بە ٢ی رێبەندان، ساڵڤەگەری دامەزراندنی کۆماری کوردستانیان بەرز راگرت.

لاوانی خەباتگێڕی کورد لە‌و گوندانەدا و بەتایبەت لە گوندی ساڵیان بە نووسینی دروشمی قازی، قاسملوو، شەرەفکەندی رێگاتان درێژەی هەیە و بڕۆخێت رێژیمی ئیسلامیی ئێران، بژی دێموکرات و سڵاو بۆ کۆماری کوردستان، چالاکیی تەیلیغییان بەڕێوەبردووە.

سەقز

تراکت و پۆستێرئ ئامادەکراو لەلایەن کومسیسۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کوماری کوردستان لەلایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە گەڕەکی شاناز، بەردبڕان، کەریم ئاوا، حەماڵئاوا، تەپەی گۆڕە جوولەکە، قەوخ، شەهرەکی دانیشگا، سیلۆ، دووخانیات، تەئمین ئیجتماعی و گەڕەکی ٣٢ میتری تراکت و پوستێری ٢ی رێبەندانیان بڵاو کردەوە.