ئه‌و ماوەیە‌سه‌رگه‌رمی خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند کتێبێک له‌سه‌ر کێشه، گیروگرفته‌کان و رێگا چاره‌کانیان به‌زمانی نۆروێژی بووم، که‌ته‌واو بووم به‌پێویستم زانی هێندێک بابەتی ئەو کتێبانه که‌له‌گه‌ڵ کێشه‌کانی ئێمه‌ی کورددا ده‌گونجێن وه‌رگێڕمه‌وه سه‌ر زمانی کوردی.
ئه‌گه‌ر ئاو‌ڕێک له‌مێژووی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی خۆمان وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی کورد بدەینه‌وه ده‌بینین که‌م وابووه‌له‌گه‌ڵ کێشه، ناکۆکی و ململانێی جۆراوجۆر رووبەڕوو نه‌بووبینه‌وه. له‌وانه‌یه زۆر لە ئێمه لایه‌نێکی کێشه یان وه‌ک شاهید و ئاگادار له‌کێشه‌یەک بووبین.
من پێم وایه به‌تایبه‌ت له‌دوونیای ئێستادا ده‌بێ وه‌ک پێداویستیه‌ک چاو له‌وه‌رگێڕان بکه‌ین،به‌تایبه‌ت وه‌رگێڕانی کتێبه زانستیه‌کان له‌نووسراوه‌کانی وڵاتانی پێشکه‌وتوو که‌کلتوری دێموکراسی و سیستمی په‌روه‌رده و فێربوونێکی دروستیان له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌نتق و فه‌لسه‌فه‌هه‌یه.
بێ گومان سیستمی په‌روه‌رده، شوێن، شێواز و ئه‌زموونی ژیان کاریگه‌ری خۆی لەسەر بابەتەکە(کێشە) هه‌یه هه‌م له‌سەر سەرهەڵدانی کێشه، هه‌م لەسه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌له‌گەڵ کێشه و هه‌میش لەسەر رێگاچاره‌کانی کێشه. نووسراو و توێژینه‌وه‌ی زۆر له‌سه‌ر بابه‌تی کێشه به‌زمانی نۆروێژی هه‌یه به‌تایبه‌ت رێگا چاره‌ی زۆر بۆ که‌م کردنه‌وه‌یا چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له‌ناو رێکخراو، گروپ و شوێنی کاردا. ئه‌و‌به‌شانه‌ی‌که پێم وایە‌له‌گه‌ڵ کلتوری کاری بە کۆمەڵ و شێوازی ژیانی ئیمەدا دەگونجێ، له‌ناو ئه‌و چه‌ند کتێبه‌دا هه‌ڵم هێنجاون، هیوادارم به‌که‌ڵک بێت.
زۆر جار ئێمه‌مرۆڤه‌کان زۆر بە خێرایی لەسه‌ر هێندێک مشت‌ومڕ یا ناکۆکی نێوان دوو یا چه‌ند که‌س له‌ناو گرووپێکدا تێده‌په‌ڕین و زۆر بایه‌خیان بۆ دانانێین، واده‌زانین ئه‌وه‌هه‌ر باسێک بوو و ته‌واو و هیچ په‌یوه‌ندی به‌ده‌ره‌نجام یا راستیەک نابێت که‌له‌دوا رۆژدا له‌بواری کردەوەدا(پراکتیکدا) رووده‌دات. له‌وانه‌شه‌هێندێکیان هه‌روا بن به‌ڵام هەموویان ناگرێتەوە.هه‌موو مشت‌ومڕ یا ناکۆکیەک خه‌راپ نییه‌و ئاکامیشی خه‌راپ نابێ، بەڵام ئەوەش په‌یوه‌ندی بە زانیاری و تێگەیشتنی تاکەکان لە کێشە،باوه‌ڕ(شێوازی بیرکردنه‌وە) و کلتوری ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌هەیه.
له‌راستیدا ئێمه‌به بێ بیری جیاواز ناتوانین باش له‌یه‌کتر تێبگه‌ین، ئه‌و بیرە جیاوازانە، مانا ده‌به‌خشن به‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که‌ئێمه‌له‌ژیانی رۆژانه‌ماندا ده‌یانبینین، هه‌ستیان پێده‌که‌ین یا له‌گه‌ڵیان رووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه. زۆر له‌و کێشانە ده‌بنه‌هۆی وشیاری ئێمه‌به‌تایبه‌ت له‌کاتی بڕیارداندا.
پێناسه‌ی کێشە؟
کێشه لە بنەڕەتدا وشه‌یه‌کی لاتینه) (Conflict، کێشە رەوتێکە یا پرۆسەیەکە و زۆر پێناسه‌ی جۆراوجۆری له‌سه‌ر هه‌یه، کە باسی کێشه دەکرێ، مەبەست کۆمەڵێک دەستەواژەی وه‌ک ناته‌بایی، ناکۆکی، مشت‌ومڕ، ناسازگاری، ململانێ و به‌ربه‌ره‌کانی نێوان دوو یا چه‌ند که‌س له‌ناو گروپێکدایه. هه‌موو ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ئه‌گه‌ر ور‌یا نه‌بین و به‌هێندیان نه‌گرین ده‌توانن ببنه‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی کێشه (Conflict)له‌ناو گروپه‌که‌دا وهه‌روه‌ها کارتێکه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر دۆخ یا چۆنیه‌تی گرووپه‌که‌ش.
کێشه‌له‌نێوان گرووپێکدا ده‌توانین بڵێین وه‌ک پرۆسه‌یه‌که‌که‌له‌وێدا رێز و حورمه‌ت به‌که‌رامه‌تی مرۆڤی (ئینسانی)به‌ره‌به‌ره‌که‌م ده‌بێته‌وه‌و بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌زیاتر وه‌ک که‌ره‌سته‌ده‌رواننه‌یه‌کتر تا مرۆڤ بوون، یانی که‌متر بایه‌خ به‌یه‌کتر ده‌ده‌ن.
کێشه‌وهه‌را، به‌شێکی سروشتی له‌پرۆسه‌ی ژیانی رۆژانه‌و هاوکاری نێوان مرۆڤه‌کانه. ئه‌وه‌ش شتێکی ئاساییه که‌مرۆڤ پێداگری بکات یا هه‌وڵ بدات بۆ شتێک که‌ویستی خۆیه‌تی، به‌ڵام له‌وه‌ش گرینگتر ئه‌وه‌یه‌که‌روانگه، بیروبۆچوونه‌کان و شێوازی ناوبژی (بەڕیوانی) کردن لەسه‌ر پرس و بابه‌ته‌کان مه‌یدانیان بۆ ئاوەڵا بێت. له‌وانه‌یه‌هێندێک جار کێشه‌یه‌ک بارودۆخه‌که بشێوێنێت یا به‌ته‌وا‌وی تێکی بدات، به‌ڵام له‌وانه‌شه به پێچه‌وانه‌ی بێت و ره‌وته‌که‌به‌ره و باشتربوون به‌بات.
هه‌ر بۆیه‌ده‌توانین بڵێین که‌کێشه، وه‌ک دوو رووی سکه‌وایه‌هه‌م ده‌توانێ خه‌راپ بێت و هه‌میش چاک، ده‌توانێ‌گه‌وره‌بێت یا بچووک، به‌نه‌هێنی بێت یا به‌ئاشکرا، گرینگ بێت یا نا، وێرانکەر بێت یا سازێنه‌ر. نابێ هه‌روا به‌شێوه‌یه‌کی ره‌واڵه‌تی وسه‌رپێ بڕوانینه‌کێشه‌یه‌ک، تێگه‌یشتن له‌خودی کێشه‌که؛ نیوه‌ی چاره‌سه‌ری‌کێشه‌که‌یه. پێویسته‌زانیاریمان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدان یا دروست بوونی کێشه‌که‌هه‌بێت. گرینگی‌دان به‌چووکه‌ترین مشت‌ومڕ له کاتی خۆیدا گرینگی و تایبەتی خۆی هه‌یه‌و پێشگیری له‌تەشەنە یا گەورەبوونی کێشەکە‌ده‌کات.
ئاماژه‌به‌هێندێک شێوازی کێشه وەکو:
شه‌ڕ و ناکۆکی یا شه‌ڕ و پێکدادان له‌نێوان دوو یا چه‌ند ده‌وڵه‌ت. لێرەدا ئامانجی سەرەکی ئەوەیە کە یەکێکیان له‌و ده‌وڵه‌تانه براوە بێت و دەژبەرکەش زۆر لاواز بێ یان لە نێو بچێ. شێوازێک لە شێوازەکانی کۆتایی هێنان بە شەڕ لەو کاتانەدا، لەناو چوونی لایەنەکە یان تەسلیم بوون بە داخوازیەکانی لایانی بردراوەیە. ئه‌وە باسی ئه‌و نووسراوه‌نییه.
بەڵام وەک نموونە، بە درێژایی مێژوو، ئێمەی کورد بە هۆی نەبوونی مافی نەتەوایەتیمان و داواکاری ئەو مافە هەر دەم لایانێکی کێشە و شەڕ بووینە کە داگیرکەرانی کوردستان بە سەریاندا سەپاندوین. هەر چەند بە هۆی زۆرداری داگیرکەران، کێشە و ناکۆکیەکان سنووریان بەزاندووە و لە قۆناغی کێشەیەک یا شەڕێکی ئاسایی گەیشتۆتە قۆناغی توند وتیژی فیزیکی، دەرونی، سیاسی و تواندنەوەی کلتور و زمانی کوردی.
لێرەدا مەبەستی داگیرکەر هەر ئەوە نییە کە نەتەوەی کوردی بە تەوای لە سۆنگەی فیزیکییەوە لە ناو بچێ، بەڵکو هەوڵی تواندنەوەی(Assimilation) زمان و کلتوری کوردی لە ناو نەتەوەی باڵا دەستدا داوە. فیلسوفێکی یونانی دەڵێت: گەر بتهەوێ نەتەوەیەک لە ناو بەری لە زمان و کلتوریڕا دەست پێ بکە.
ناته‌بایی یا ناکۆکی له‌نێوان دوو یا چه‌ند گروپ. ئەوە شتێکی سروشتییە کە هەر گروپێک ئامانجی تایبەتی خۆی هەبێت و ئەندامانی زیندوو لە ناو گروپەکەدا بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان لە هەر جۆرە شێوازی کار و چالاکی دروست و مەنتقی کەڵک وەرگرن.
کەواتە ئەوانەش دەبنە هۆی دروست بوونی ناکۆکی، کێشە و ململانێ لەگەڵ گروپیتر، لایه‌نه‌کان زۆر کات له‌هه‌وڵی ئه‌وەدان که‌بارودۆخی کارکردنی پێکه‌وه‌سه‌خت که‌ن، ناته‌بایی زیاتر که‌ن و دژبه‌ری یه‌کتر بکه‌ن. هه‌روه‌ها گوشاری ڕووحی، فکری و سۆزی، گێره‌وکێشه، ئاڵۆزی یان دوژمنایه‌تی له‌په‌یوه‌ندی نێوان دوو گروپدا زیادبکه‌ن.
کێشه‌ومشت‌و‌مڕ له‌نێوان دوو یا چه‌ند گروپ که‌به‌ته‌واوی گرێدراوی یه‌کترن یان له‌ناو یه‌ک رێکخراو یا حیزبێکدانە، که‌س یا که‌سانێک کاریگه‌ری یا کارتێکه‌ریان لەسه‌ر که‌سانیتر هه‌یه‌و زۆرتر هه‌وڵ ده‌ده‌ن که‌به‌زەبری هێز و توانایی خۆیان و هەروەها دۆزینەوەی لایه‌نگری زیاتر بارودۆخه‌که‌به‌قازانجی خۆیان ته‌واو که‌ن. له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان حه‌تتا له‌هه‌ست و سۆز و زانستی ناڕوونیش که‌ڵک وه‌رگرن.
پێکدادان یا به رێکه‌وتنی نێوان قازانج و زه‌ره‌ر، ویست و داخوازی، بایخه‌کان و کرده‌وه‌کان ده‌توانێ ببێته‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی مشت‌ومڕ یا کێشه چ له‌نێوان دوو یا چه‌ند که‌س، بنه‌ماڵه‌یا رێکخراودا.
چه‌مکی کێشه له‌گه‌ڵ هه‌بوونی جیاوازی بیرکردنه‌وه دوو شتی له‌یه‌ک جیاوازن. ده‌توانین جیاوازی بیرکردنه‌وه‌مان هه‌بێت و بێ ئه‌وه‌ی کێشه‌ش دروست که‌ین. له‌ناو هیچ حیزبێک یا رێکخراوێکدا، ئه‌ندامان به‌یه‌ک شێوه‌یا وه‌ک یه‌ک بیر ناکه‌نه‌وه. هه‌ر ئه‌و بیره جیاوازانه‌شن ده‌بنه‌هۆی گۆڕانکاری و هه‌روه‌ها کاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر ڕه‌وتی بڕیارەکاندا.
مرۆڤه‌کان رۆڵ و داخوازی جیاوازیان له‌پرۆسه‌ی ژیانی خۆیاندا هه‌یه، هه‌ر بۆیه‌ناته‌بایی و مشت‌ومڕ، شتێکی سروشتی و پێویسته‌بۆ کارتێکه‌ری یا باشترکردنی کاره‌کان له‌ناو رێکخراوێکدا. به‌ڵام پرسیاره‌که‌ئه‌وه‌یه، مرۆڤ چۆن بتوانێت ناتەباییەکان له‌باتی وێرانکەر بێت به‌ره و قوناغی سازێنه‌ر یا چاک سازی به‌بات یا به‌ره‌و ره‌وتێکی دروست بچێت. ئه‌گه‌ر ناتەباییەکان به‌ره و ره‌وتێکی دروست نەبردرێت، ئەوە زۆر کۆسپ و تەگەرە دێتە سەر بەرە و پێشبردنی کاره‌کان و پێشکەوتن.
هێندێک جار ئاڵ و گۆڕێک یا بیر کردنه‌وه‌یه‌کی نوێ هه‌رچه‌ند زۆریش له‌به‌رژه‌وه‌ندی رێکخراو یا حیزبێکدا بێت به‌ڵام تێگه‌یشتن یا سەلماندنی بۆ هێندێک له‌ئه‌ندامانی گروپه‌که‌قورس و جێگای نیگه‌رانی دەبێ، که‌واته‌له‌و کاته‌دا دروست‌بوونی ناکۆکی و کێشه‌که‌پێی ده‌ڵێن کێشه‌ی پێویست؛ گونجاوه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ک که‌نه‌هێڵن به‌ره و وێرانکەری بڕوات و ته‌نیا هه‌وڵ بدرێت بۆ سه‌لماندن یا قه‌ناعه‌ت پێهێنانی هاوڕێیانیان.
هه‌موو گۆڕانکاریەک به‌تایبه‌ت له‌سه‌ره‌تاوه و لە ناو کلتورێکدا کە بایەخەکان و نۆرمەکان پنج و ڕیشەیان داکوتابێ و تاکه‌کان له‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا به‌و ڕێوڕه‌سم و دیسیپیلینانه‌ڕاهاتبن، چاوەڕوانی به‌رهه‌ڵست بوون ده‌کرێ، که‌واته‌ده‌بێ زۆر بەوریاییەوە ئه‌و گۆڕانکاریانه‌بێنە به‌رباس و کرده‌وه. هێدی هێدی بە هەبوونی برنامەی دروست و گونجاو هەنگاویان بۆ هەڵێنرێت.
هەموو ئەوانەی وەکو: دیالۆگ، هاوبیربوون و نه‌بوون، شێوه‌ی بەڕێوەبردنی کاره‌کان و هه‌ڵسه‌نگاندنیان، که‌ڵک وه‌رگرتن له‌سه‌رچاوه‌ی دروست و بەجێ، بۆ دروست کردنی که‌ش و هه‌وایه‌کی سالم و خۆش، بۆ به‌ره‌وپێشبردنی کاره‌کان و که‌م کردنه‌وه‌ی ناکۆکیه‌کان له‌ناو گروپێکدا پێویستن.
هه‌ر بۆیه‌هه‌بوونی مشت‌ومڕ ده‌بێته‌هۆی به‌دیهێنانی بیروباوەڕ، ئه‌ندیشه و بیرکردنەوە. تێگه‌یشتنی جیاواز ده‌بێته هۆی خوڵقاندن یا داهێنانی بیری نوێ. بێ گومان ئه‌گه‌ر ئەندامانی گروپەکە ور‌یا نه‌بن و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌گرینگی به‌ناکۆکی یا مشت‌ومڕه‌که نه‌دەن و زوو رێگا چاره‌یه‌ک نه‌دۆزنه‌وه، ئەوە توشی گیروگرفت یا کێشه‌یه‌کی گه‌و‌رە ده‌بن.
هه‌ڵسه‌نگاندنی ناکۆکیه‌کان که‌کامەیان به‌قازانجه‌و کامه‌شیان بە زه‌ره‌رە، ده‌توانێ یارمه‌تیده‌رێکی باش بێت بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌که‌به‌ره‌و چاکسازی بڕوات.
له‌گروپێکدا که‌کێشه‌که کێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نێوان دوو یا چەند لایان بێت ئەوە لایانه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێش به‌کاره‌کانی لایه‌نیتر بگرن بۆ به‌ره‌وپێشبردنی بۆچوونه‌کانی خۆیان که‌ته‌نیا له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دابێ. هه‌ر بۆیه‌ده‌بینین لایانەکانی نێو ئەو جۆرە گروپانه‌به‌شێوه‌یه‌کی نەرێنی دەڕواننه‌یه‌کتر و پرسیاری سه‌ره‌کی له‌سه‌ر دەسەڵات، هێز، قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیه‌و له‌هه‌مان کاتدا ئاڵۆزی دەروونی و هەست و سۆز زاڵە بەسەر ئارامی، مەنتەق و زانست‌دا.
هێندێک جار چۆنیه‌تی تێڕوانین و هەڵسوکەوتی ئەرێنی ئه‌ندامانی دیکەی نێو گروپه‌که‌دەتوانێ کار بکاتە سەر گۆڕینی هه‌ڵسوکه‌وتی باقی ئەندامان له‌گه‌ڵ یه‌کتر.
سۆنگه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌له‌ناو رێکخراوێکداهه‌موو ئه‌وانه‌ی خواره‌وه، له‌ناو رێکخراوێکدا ده‌توانن ببن به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی کێشه، وەکوو:
ده‌سکه‌وتی جیاواز له‌کار وکرده‌وه‌کان، پرس و بابه‌ته‌جیاوازه‌کان، درۆیەکان، راستێیه‌کان، ئه‌رک و رۆڵه‌کان، نه‌بوونی رێز و حورمه‌تی به‌رابه‌ر، ئامانجێکی دیاری کراو، گوشاری رووحی، ئاڵۆزی ده‌رونی و هه‌ست و سۆزێکی زاڵ‌به سه‌ر مه‌نتق و زانست‌دا. هه‌روه‌ها پێناسه‌ی هه‌ڵه، به‌هێند نه‌گرتنی به‌هره‌و توانای کەسەکان، گۆڕانکاریه‌کان، لێک نه‌دانه‌وه‌ی قازانج و زره‌ره‌کان و... . هه‌ڵوێست گرتن له‌ئاست مشت‌ومڕێک، چ له‌چوار چێوه‌ی بابه‌ته‌که‌دا‌وه‌ک پرسێکیان چ ئه‌وه‌ی که‌رووی له‌که‌سایه‌تی کەسه‌کاندا بێ، هێندێک جار خەراپ تێگێشتن یا خۆ تێنەگەیشتن لەیەکتر، بێ باوەڕی بەرامبەر به‌یه‌کتر، دەبنە هۆکار بۆ دروست بوونی کێشە. یان هێندێک کەس هەر حەزناکەن لە شتێک تێبگەن یا باس و دیالۆگی لەسەر بکەن کە بە دڵ یا لە بەرژەوەندیاندا نەبێ.
هه‌ڵوێست گرتن یان هەڵسوکەوت کردنی نادروست له‌گه‌ڵ کێشه‌یه‌کی بچووک ده‌توانێ ببێته‌هۆی دروست بوونی کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌و مه‌ترسیدار. هه‌ر ئه‌وانه‌شن ده‌بنه‌هۆی که‌م بوونه‌وه‌ی رووحی هاوکاری و باوەڕ به‌یه‌کترنەبوون له‌نێوان ئه‌نداماندا.
ململانێ یا به‌ربه‌رکانی نێوان دوو یا چه‌ند که‌س ده‌توانێ ببێته‌هۆی دروست بوونی کێشه‌یه‌کی گه‌وره. که‌واته‌پرسیار لێره‌دا ئه‌وه نییه‌که‌چ بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی کێشه نه‌مێنێ، به‌ڵکو چ بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌کان‌سازێنه‌ر بن یا نەبن به‌کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌و چارەسه‌ر نه‌کراو. یان چۆن ئێمە پێکەوە بە کۆمه‌ڵ (تیمی) کار بکەین.
ده‌بێ هه‌موو کاتێک ئاماده‌یی هه‌بێ بۆ رووبەڕوو بونه‌وه‌له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی مشت‌ومڕ له‌رێکخراوێکدا. هیچ رێکخراوێک بێ کێشە یا مشت‌ومڕ نییە، مەگەر سیستمێکی دیکتاتۆری و تەک پەرستی باڵی بە سەردا کێشابێ و کەس نەتوانێ بیروڕا و بۆچوونەکانی خۆی باس بکات و هەموو شتێک بە سەریان داسەپابێت (دیکتە کرابێ). هه‌ر کۆڕ و کۆبونه‌وه یا رێکخراوێک ئه‌گه‌ر مشت‌ومڕی تێدا نه‌بێت، ده‌توانین بڵێین که‌فشار و زه‌بروزه‌نگ یان گەوجی و کەمی بیرکردنەوە باڵی به‌سه‌ر ئه‌و شوێنه یا ئه‌و ڕێکخراوه‌دا کێشاوه.
هه‌رشێوه‌مشت‌ومڕێک خۆی له‌خۆیدا پۆتانسیه‌لی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌به‌ره‌وه‌کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یا ویرانکەر بڕوات و ئامانجی خه‌راپی لێبکه‌ویته‌وه.
هه‌ر بۆیه‌به‌گرینگ گرتن، هه‌ڵوێست گرتن و به‌تایبه‌ت به‌شه‌خسی نه‌کردنی مشت‌ومڕ ده‌توانێ رێگا بە ئاڵۆزی و ململانەی نادروست بگرێت.
زۆر جار ئاماده‌نه‌بوونی لایه‌نێک بۆباس کردن لە ناکۆکیەکان ده‌توانێ ببێته هۆی قوڵتر بوونه‌وه‌ی مشت‌ومڕەکه .کاتێک مشت‌ومڕ یا ناکۆکیەک بێته بواری پراکتیکه‌وه ئه‌و کاته گروپه‌که‌ده‌که‌وێته نێو قوڕسترین پرۆسه‌ی پێکه‌وه کارکردن.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌شێوازی رێبه‌ری کردنی دۆسییه‌ک یا بابه‌تێک که دەبێته هۆی دروست بوونی مشت‌ومڕ یا ململانێ، ده‌توانێ چ به‌باش و چ به‌خه‌راپ ئامانج یا کۆتایی مشت‌ومڕه‌که‌دیاری بکات.
هه‌ر بۆیه‌به‌رپرسێکی کاراما و به‌توانا ده‌توانێ رۆڵێکی زۆر ئەرێنی و باشی هه‌بێت.
ئه‌رکه‌کانی به‌رپرسێک چ بێ، کاتێک ناکۆکیەکە بەرە و قۆناغی قوڵتر دەڕوات ؟
ü دروست کردنی که‌ش و هه‌وایه‌کی سالم و دۆستانه‌به‌تایبه‌ت له‌کاتی کۆبونه‌وه‌کاندا.
ü دروست کردنی رایەڵەی پتەو، چڕ و ئاوەڵا لە نێوان خۆیی و ئەنداماندا.
ü دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌و پێشگیری کردن له‌په‌ره‌ستاندنی مشت‌ومڕ له‌نێوان ئه‌نداماندا.
ü به‌رپرس نه‌خشێکی کاریگەری له‌سه‌ر که‌م‌کردن یا زیادکردنی کێشه‌له‌ناو گروپه‌که‌یدا هه‌یه، که‌واته‌ده‌بێ روانگه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ستراتژیکی هه‌بێت له‌کاتی سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌له‌ناو گروپه‌که‌دا.
ü دانی زانیاری، ئه‌رگیومێنت و ئاگاداری له‌سه‌ر بابه‌ته‌کان به‌هه‌موو ئه‌ندامان به‌شێوه‌یه‌کی بەرپرسانە (مسئولانه) و بێ لایانانه.
ü کاتێک زانی مشت‌ومڕه‌که‌یا ناکۆکیه‌که، بەزوویی و ئاسانی چاره‌سه‌ر نابێت، باشتر وایە له‌که‌سانی تری شارەزا و کاریگەر لە ده‌ره‌وه‌ی گروپه‌که یارمه‌تی وەرگرێت.
ü دیاری کردنی رووتینی کار بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ناوخۆ له‌هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وتێک، بۆچوونێک و چالاکیه‌ک که‌په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه‌هه‌یە.
ü دابه‌شکردنی ئه‌رک و لێپرسینه‌وه.
ü راگرتنی هاوسه‌نگی له‌نێوان ئه‌نداماندا
ئه‌رکه‌کانی ئه‌ندامان لەو قۆناغەدا چۆن بێ، باشه؟
ü چالاک بوون بۆ دروست کردنی که‌ش و هه‌وایه‌کی دۆستانه.
ü هه‌ر زانیاری یان ئه‌رگۆمێنتێکیان هه‌یه‌له‌سه‌ر بابه‌تێک که‌ده‌زانن ده‌بێته‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌ده‌بێ به‌رپرس ئاگادار که‌نه‌وه.
ü چالاک بن له‌که‌م کردنه‌وه‌ی مشت‌ومڕ یا ناکۆکی و ناته‌بایی له‌نێوان هاوڕێیانیاندا ü هه‌موو شتێک هه‌ر به‌ڕه‌ش یا سپی نه‌بینن.
ü دووری کردن له‌و هه‌ڵه و‌ره‌خنه بێ‌جێ‌یانه‌ی چ له‌رووی زانینەوە و چ لە رووی ناشاره‌زایەوە دەکرێن و ده‌گیرێن.
ü ته‌نیا بیر له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان نه‌که‌نه‌وه‌و وزەکانیان بۆ گەشەپێدان و داهێنانی بیری تازە کە لە بەرژەوەندی رێکخراوە‌که‌دا بێ، تەرخان کەن.
ü یارمه‌تی به‌رپرس بده‌ن که‌چۆن به‌سه‌ر کۆسپێکدا که‌هاتۆته‌پێش، لێی ده‌ربازبن.
ü رووحی هاوکاری و هاوفکریان هه‌بێت و پێویستە کلتوری پێکەوە سازان پەرەپێ بدەن.
ü له‌گه‌ورەکردنی مشت‌ومڕیەکە خۆ بپارێزن.
ü روانگه‌و پێشنیاری خۆیان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان نەشارنەوە و بێ پێچ و په‌نا لەگەڵ‌به‌رپرس باسی بکەن.
تێۆری چرای رێ‌نوێن ؟
رێکارنامه‌بۆ پێشگیری سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌له‌سه‌ر مۆدێلی چرای رێ‌نوێن (چرایەک که‌گڵۆپی سه‌وز، زه‌رد و سووری هه‌یه). مۆدێلی چرای رێ‌نوێن، قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌بۆ پێشگیری کردن له‌دروست بوونی کێشه‌ی گه‌وره‌له‌مه‌یدانی کرده‌وه‌دا و گه‌یشتن به‌ئامانجێک.
ئه‌و مۆدێله‌به‌سێ قۆناغ دابەش دەبێ:
١ـ چرای سه‌وز(قۆناغی سەوز):
0 نێشاندەری به‌رگری یا پێشگیری له‌سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌ده‌کات. یانی قۆناغی ئاشتی و هێمنایه‌تی یا ئارامییه. له‌و قۆناغه‌دا هه‌بوونی کێشه‌وه‌ک به‌شێکی سروشتی بۆ باشترکردنی کاره‌کان بکار ده‌بردرێت.
که‌ش و هه‌وای رێکخراوه‌که،که‌ش‌وهه‌وایه‌کی سالمه و رووحی هاوکاری و دۆستانه‌به‌سه‌ر ئه‌نداماندا زاڵه‌و مشت‌ومڕەکان زوو چارەسه‌ر ده‌کرێن و پەرە‌یان پێ ناد‌رێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره و کێشه‌یه‌کی وێرانگەر نەڕۆن.
به‌رژه‌وه‌ندی رێکخراوه‌که‌له‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سه‌کانه. کلتوری بیرکردنه‌وه بوونی هه‌یه و ره‌خنه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی دروست و مه‌نتقی و زانستیانه‌ن که‌ده‌توانن سوودی لێوه‌رگرن. به‌رپرس‌جیاوازی له‌نێوان ئه‌ندامانی گروپه‌که‌دانانێت.
ئه‌ندامان بوێرن بۆ بیرکردنه‌وه‌و له‌شتی تازه‌و ئاڵ و گۆڕ ناترسێن و که‌سیش رێگایان پێ ناگرێت. ئه‌ندامان پێکه‌وه‌هێزێکی باشن بۆ به‌ره‌وپێشبردنی کاره‌کان و پێکه‌وه‌به‌دوای دۆزینەوەی رێگا چاره‌ی باش و به‌که‌ڵکن بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان. هه‌وڵی بردنه‌سه‌ری زانیاری و لێهاتوویی خۆیان ده‌ده‌ن و به‌ربه‌رکانی یا کێبڕکێیه‌کی سالم بۆ باشترکردنی کاره‌کان له‌ئارادا‌یه. ئه‌ندامان خاوه‌نی رووحیه‌تێکی باش و لێبوردویین. هه‌ڵسوکه‌وتێکی دروست و رێزدارانه‌یان هه‌یه‌به‌رابه‌ر به‌هاوڕێی یەکتر.
٢ـ چرای زه‌رد(قۆناغی زەرد):
به‌و مانایه‌یه‌که‌ئیمکانی سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌هه‌یه. له‌و قوناغه‌دا، گوشاری رووحی و زه‌ینی، ئاڵۆزی و لێڵی، دووبه‌ره‌کی و دوژمه‌نایه‌تی و خۆمەخۆمه‌وه‌ک سێبه‌رێک باڵی به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌ندامانی گروپه‌که‌دا ده‌کێشێ.
کێشه‌چاره‌سه‌ر نه‌کراوه‌کان وه‌ک خۆیان ده‌مێننه‌وه‌و رۆژ به‌رۆژێش کەڵەکە دەبن. هه‌ر یه‌ک له‌لایانه‌کان له‌بیری ئه‌وەدان که‌ئه‌وه‌منم ده‌بێ براوه‌بم و گوێ بۆ بۆچوونی لایەنەکانی تر نه‌گرم و تەنیا لە هەوڵی ئەوه‌دانکە خەون وخەیاڵەکانی خۆیان وەدی بێنن.
زۆر جار گوێ نه‌دان وه‌ک هه‌ڵوێستێک هه‌ڵده‌بژێرن له‌به‌رابه‌ر لایەنەکانیتر.گوێ نه‌دان به‌ئه‌ندامان، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که‌ئه‌وانیش نه‌توانن رێگه‌یه‌کی دیاریکراو و لۆژیکی بگرنه پێش.
ئه‌وکاته‌خۆیان له‌و رێکخراوه‌دا جیا ده‌بیننه‌وه. هێندێک جار ئه‌وه‌نده‌درۆده‌کرێ که‌بۆ خۆیان پێیان وایه ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن راسته.نهێنی پارێزی و باوه‌ڕ به یه‌کتر کردن بوونی نامێنی.
هێرش کردنه‌سه‌ر یه‌کتر ده‌بێته‌به‌شێک له‌کاری رۆژانه‌یان و هه‌ر که‌سەش‌ئه‌وەیتر تاوانبار ده‌کات. هه‌ڵه‌کانی خۆیان نابینن و بۆ چاوپۆشی کردن له‌هه‌ڵه‌کانی دۆستانیان خه‌ڵکانیتر تاوانبار ده‌که‌ن و ئامانج و ئەنگێزەی کارکردن ئیدیئالیزە دەکرێ. هه‌رده‌م له‌هه‌وڵی وه‌ده‌ست هێنانی لایه‌نگری زیاتر بۆ خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندی رێکخراولە بیر دەکرێت.
کاتێک که‌سێک یا که‌سانێک پێشنیاری تازه‌بده‌ن که‌یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌که، زوو هه‌ڵوێست ده‌گر‌ن به‌بیانووی ئه‌وه‌ی که‌ئه‌و پێشنیاره‌د‌ژایه‌تی هه‌یه‌له‌گه‌ڵ نه‌ریت و بڕیاراته کۆنه‌کان وهه‌ر بۆیه ره‌دی ده‌که‌نه‌وه.
له‌و قۆناغه‌دا رووحی هاوکاری زۆر لاوازە یان بوونی نییه‌و که‌س به‌که‌سه و هه‌ر که‌س به‌شێوازی خۆی کاره‌کانی راده‌په‌رێن یان گروپەکان خۆیان رێکدەخەن بۆ بردنەوە یان زاڵ بوون بەسەر گروپەکەی دیکەدا.
به‌رپرس شیرازه‌ی کاره‌کانی له‌ده‌ست ده‌رده‌چێ و توانای پێڕاگه‌یشتنی به‌کاره‌کان لاواز ده‌بێت. بێ هیوایی روو له‌هه‌مویان ده‌کات و هه‌ر که‌سه‌خۆی پێ له‌وی تر زاناتر و لێهاتووتر ده‌زانێ. گروپەکان یان ئەندامان له‌سه‌ر داخوازیه‌کانیان زۆرتر پێدادەگرن،
هه‌رچه‌ند ئه‌و داخوازیانه‌نا مه‌نتقی، نه‌رێنی و نابەجێش بن. ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگای سه‌رنجه‌ئه‌وه‌یه که‌کێشه‌کان هه‌ر وه‌ک خۆیان ده‌مێننه‌وه و بگرە پەرەش دەستێنن.
مه‌به‌ستی لایه‌نه‌کان بۆیه‌کتر دێته ژێر پرسیار و ناکۆکیه‌کان ته‌شه‌نه‌ده‌که‌ن. هاوکاری یه‌کترکردن باوی نامێنی و هه‌روه‌ها مشت‌ومڕه‌کانیش که‌م ده‌بنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان واهه‌ست پێده‌که‌ن که‌بێسووده و هه‌روه‌ک ئه‌وه‌یه که‌ئاو له‌ئاوه‌نگدان بکوتیی. هه‌ر لایه‌نێک وه‌ک بەرهەڵستکار یان نەیار سه‌یری لایه‌نیتر ده‌کات. هه‌ر یه‌ک له‌لایه‌نه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن کۆنترۆڵی بار‌و و دۆخه‌که‌بکه‌ن. ره‌وتی رووداوه‌کان به‌قازانجی خۆیان ته‌واو ده‌که‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌شێوه‌یه‌کی زاره‌کی کۆتایی به‌ناکۆکیه‌که بێنن.
٣ـ چرای سوور(قۆناغی سوور) :
ئه‌و کاته‌یه‌که‌کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌هه‌یه‌و بارودۆخه‌که‌به‌ره‌و وێرانگەری ده‌ڕوات.گوێ پێنه‌دان و کێشه‌چاره‌سه‌ر نه‌کراوه‌کانی قۆناغی زه‌رد ئوتۆماتیکی خۆ لێکده‌ده‌ن و ده‌ته‌قنه‌وه. لێره‌دا مووڕاڵ، مرۆڤایه‌تی، به‌رژه‌وه‌ندی رێکخراویی و ئه‌خلاقی مرۆڤی و ئه‌خلاقی سیاسی بوونی نامێنێ. دۆستایه‌تی و هاوپه‌یمانی دێته‌ژێر پرسیار.
هه‌موو جۆره‌شێوازی بیر کردنەوە‌و هه‌ڵوێست گرتن له‌نێوان ئه‌نداماندا مه‌جاز ده‌بێت. که‌س وه‌دوای چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ناکه‌وێت و هه‌ر که‌س خۆی بێ‌تاوان ده‌زانێ و ئه‌ویتر به‌تاوانبار و واده‌زانن که‌راستی و حه‌قانییەت ته‌نیا له‌لای ئەوانه.
بیرته‌سکی، خۆ به‌بێتاوان و قاره‌مان زانین ده‌بێته به‌شێکی هه‌ره‌گه‌وره‌ی خوو و ره‌وشتی ئه‌ندامان. لایانەکان باش دەزانن کە بەو شێوە هەڵسوکەوتانەی خۆیان، زەرەر لە رێکخراوەکە دەدەن بەڵام ئەو زەرەرانە وەک رووداوێک دەبینن و بەرژەوەندی خۆیان بۆ گرینگترە. هەر بۆیە لە دوارۆژدا نەک هیچ هەست بە نارەحەتی ویژدانی ناکەن بەڵکو خۆیان بە بەرپرسی دروست بوونی ئەو بارودۆخە نازانن. هەر دەم باسی خەراپی لایەنەکەیتر دەکەن و خۆیان بە قوربانی دەزانن.
دژبه‌ره‌کان هێرش ده‌که‌نه‌سه‌ر یه‌کتر و بێ ئه‌وه‌ی بیری ئه‌وه‌ی بکه‌نه‌وه‌که‌ماوه‌یه‌ک پێکه‌وه هاوخەبات بوونە و ده‌بێ ئه‌خلاقی سیاسیان بپارێزن، به‌قسه‌ی ناشیرین، گاڵته به‌یه‌کتر کردن، بەدروست کردنی پڕۆپاگەندەی درۆ هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌خلاقی یه‌کتر بێننه ژێر پرسیار و که‌سایه‌تی یه‌کتر بشکێنن.
ئه‌گه‌ر لایه‌نێکی ناکۆکییه‌کی له‌ویتر به‌هێزتر بێت، ئیتر رێز و حورمه‌ت هه‌ر نامێنی و لایه‌نه‌کان بۆ پاراستنی خۆیان له‌زۆر رێگای نابه‌جێ که‌ڵک وه‌ردەگرن. له‌و کاته‌دا درۆکردن، شانتاژی کردن و تۆمه‌تی ناڕه‌وا هیچ سنوورێک ناناسێت.
ئه‌و لایانه‌ی که‌بێ هێزتره بۆ مانه‌وه‌ی خۆی ده‌ست به‌هەره‌شه‌و گوڕه‌شه‌ده‌کات بۆ به‌چۆک داهێنانی لایه‌نیتر. کاتێک ئه‌و هەڕه‌شه‌و گوڕه‌شانه‌بێ سوود بوون و کاریگه‌ریان له‌سه‌ر لایه‌نه‌که‌یتر نه‌بوو، ئه‌و کات وا بیر ده‌که‌نه‌وه‌که‌ده‌بێ بۆ به‌ئامانج گه‌یشتنی داخوازیه‌کانی خۆیان زه‌ڕبه‌یه‌کی قوورس و گران له‌رێکخراوه‌که ده‌ن.
به‌فکری خۆیان ده‌یان هه‌وێت وانه‌یه‌کی باش به‌لایه‌نی به‌رابه‌ر بده‌ن. هه‌ر بۆیه بۆ پێکهێنانی ئاڵ و گۆڕ که‌ڵک له‌خاڵه لاوازه‌کانی به‌رابه‌ری خۆیان وه‌رده‌گرن. پێکه‌وه‌هه‌ڵنه‌کردن و هه‌وڵی ده‌رکردنی یه‌کتر و کۆسپ خستنه سەر رێگای چالاکیه‌کان کارێکی زه‌ق و به‌ر چاوی رۆژانه‌ی ئه‌ندامان ده‌بێت. لێره‌دا هیچ هیوایه‌ک نامێنی بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی لاواز پاشه‌کشه‌بکات یا بیسەڵمێنێت کە لە هەڵەدایە. له‌کۆتاییدا ئه‌وەی که‌نابێ رووبدات، روودەدات و‌شیرازه‌ی کاره‌کان له‌ده‌ست ده‌رده‌چن و رێکخراو به‌ره و لێکترازان ده‌چێت.
له قۆناغی سووردا ئەندامان ده‌بێ هەست بە چ بەرپرسایەتیەک بکەن ؟
ü به‌شێوه‌یه‌کی سیستماتیک هه‌وڵ بدرێ بۆ دروست کردنی که‌ش و هه‌وایه‌کی سالم.
ü هۆی بنەرەتی کێشەکە بدۆزنەوە و بزانن کە کێشەکە لە چ قۆناغێک دایە بۆ خەسارناسی کردن.
ü دان بەوه‌دابنێن که‌مرۆڤه‌کان جیاوازن و جیاوازیش بیر ده‌که‌نه‌وه.
ü وا بیر نه‌کەنه‌وه که‌هه‌موو تیرێک به‌ره‌و یه‌ک مه‌به‌ست ده‌ڕوات.
ü تێگه‌یشتن له‌بابه‌ته‌که(کێشەکە)، دووباره‌فۆڕمۆله و کۆنترۆڵ کردنی پێویستە، بۆ ئه‌وه‌ی خاترجه‌م بن که‌بە درووستی هەم لە کێشەکە گەیشتون و هەم مه‌به‌سته‌کەیا‌ن بە لایەنی بەرابەر گه‌یاندووه.
ü له‌گه‌ل سه‌رهه‌ڵدانی چوکترین مشت‌ومڕی دیکە هه‌وڵبدرێ بۆ چاره‌سه‌رکردنیان یان به‌ره و ره‌وتی باش بردنیان.
ü دروست کردنی راپرسی و به‌هێند گرتنی وڵامه‌کانی ئه‌و راپرسیه‌و لێکۆلێنه‌وه‌کردن له‌سه‌ریان و دۆزینەوەی رێگاچارەیەکی پێویست.
ü کار بۆ دروست کردنی کلتورێکی توڵەڕانس، هەڵنەچوون و بیری جیاواز بکرێ.
ü هه‌بوونی په‌یوه‌ندی گه‌رمو پته‌وله‌نێوان به‌رپرس و ئه‌ندامان. نەبوونی پەیوەندی یا هەبوونی پەیوەندی خەراپ لە نێوان ئەندامان خۆیان و هەروەها لەگەڵ بەرپرس،دەتوانێ ببێتە هۆی دروست بوون یا تەشەنەکردنی مشت‌ومڕەکە.
ü کار بکرێ بۆ ئه‌وه‌ی ئەندامان هه‌م نه‌ترسن و هه‌م زۆر راشکاوانه‌و بەڕوونی راوبۆچوونه‌کانی خۆیان باس بکەن و ده‌ست نیشانی هه‌ڵەکان بکه‌ن.
ü دروست کردنی که‌ش و هه‌وایه‌ک کە ئەندامان تێیدا هه‌م هه‌ست به‌هێمنی و ئاسووده‌یی بکەن و هه‌م له‌گه‌ڵ یه‌کتر ئاوه‌ڵا بن.
ü هه‌ڵسوکه‌وتی شیاو، ده‌یالۆگ و پەیوەندی پتەو وباشیان به‌یه‌که‌وه‌هه‌بێت.
ü که‌متر له‌و ده‌سته واژانه‌که‌ڵک وه‌رگرن که‌ده‌بنه‌هۆی دروست بوونی کێشه.
ü هه‌ڵوێست گرتن له‌به‌رابه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌بنه‌هۆی دروست بوونی کێشه‌و گرفت.
ü پێکهێنانی دانیشتن و پێکه‌وه‌بوون لە دەرەوەی کۆبونه‌وه‌کان.
ü هه‌رکه‌س له‌به‌ر خۆیه‌وه، خۆی به‌به‌رپرسیار بزانێ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی مشت‌ومڕه‌کان.
ü ئاگادار کردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌که‌ده‌یان هه‌وێت کێشه‌دروست که‌ن و گوێدان به‌داخوازیه‌کانیان له‌رێگای دروسته‌وه.
ئەنجام یا کۆبەندی بنەڕەتی لە مۆدێلی چرای رێ‌نوێن :
Ø هه‌ر له‌سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ سه‌ر هه‌ڵدانی چووکه‌ترین مشت‌ومڕ یا کێشه، رێگای چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە.
Ø زۆر گرینگه‌مشت‌ومڕه‌کان له‌ناو گروپێکدا ده‌سته‌بەندی بکرێن و ئه‌و مشت‌ومڕانەی کە له‌ناو گروپه‌که‌دا دەبنە هۆی دروست بوونی کێشه،زوو چاره‌سه‌ر کرێن و هێندێکیش ده‌توانرێت هه‌ر لێیان گه‌رێن و با هه‌روا به‌مێننه‌وه لەبەر ئەوەی مەترسیان بۆ بوون بەکێشە نییە.
Ø زۆر گرینگه‌له‌کاتی مشت‌ومڕ له‌سه‌ر بابەتێک ته‌نیا وردبوونەوەی (فوکووس) ئەندامان له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌بێت. هه‌وڵ بده‌ن له‌باس و ئاماژه‌کردن به‌تاکه‌کان خۆ بپارێزن، بۆ ئه‌وه‌ی ئەسڵی پرسەکە نەکەوێتە پەراوێزەوە و کێشه‌که‌نه‌بێت به‌کێشه‌یه‌کی تاکه‌که‌سی (شه‌خسی) بەڵکو بابەتی بێ.
Ø ده‌بێ بۆ ڕه‌خنه گرتن سنوورێک دیاری بکرێ. کاتێک ره‌خنه‌که هه‌ر له‌سنووری سه‌رنج راکێشان و سۆزداریدا بێت، له‌ڕێگای ئه‌و ره‌خنه‌یه‌وه ناتوانرێت بیری داهێنه‌ر و باشی لێ بکه‌وێته‌وه.
هێندیک ناکۆکی و کێشە لەسەر ئاڵ و گۆڕێ سیستم دێنە پێش، لە بەر ئەوەی ئاڵ و گۆڕی سیستم دەبێتە هۆی هەژاندنی نۆرم و بایخەکان. لێرەدا ئەندامان لەسەرهێندێک لە بەها و نۆرمەکان ناکۆک دەبن بە شێوەیەک بڕیاردان ئاسان نابێت کە کامە لەو نۆرمانە وەک بناغەی کاری هاوبەش کەڵکی لێ وەرده‌گرن و کامەیان ئاڵ و گۆریان بە سەردا دێنن.
خەسارناسی لەسەر کێشە:
لە هەر دۆخێک‌دا کە هەست پێکرا مشت‌ومڕ یا ناکۆکییەکە بەرە و قۆناغی بوون بە کێشە دەچێت پێویستە دەست بە خەسارناسی بکرێ، بەر لەوەی ببێت بە کێشەیەکی گەورە و وێرانکه‌ر. لێرەدا گرینگە پرسیارەکانی کە دێنە پێش، و‌ڵامیان بۆ بدۆزرێتەوە. کار کردن لە سەر ئەو پرسیارانەش گرینگی خۆی هەیە.
دەست نیشان کردن یان پۆڵین به‌ندی کردنی ناکۆکیه‌کان کە ئایا ناکۆکیه‌کان راستەقینەن یان نا؟ ئایا شاراوەن، ساکارن یا هەر بە رەواڵەت ساکارن بەڵام لە ژێرەوە قووڵتر لەوەن کە بیری لێ دەکرێتەوە و ئاسته‌کانیان دیاری بکرێن. چەندە قووڵن؟ کێ خاوەنی ناکۆکیەکانە؟ کێیه که‌م جار بوو به‌هۆی دروست بوونیان؟ جار وایە مرۆڤەکان لە شتێک تووڕه دەبن و یا هەست بە تەنیایی دەکەن لە ناو گروپێکدا، هەر بۆیە بۆ راکێشانی سەرنجی هاوڕێیانیان و پەیوەندی گرتن، ناکۆکی دروست دەکەن. کێ تێوه گڵاوه به‌ناکۆکیه‌که‌وه و چ کاسانی دیکه‌ش ده‌بێ تێوه بگلێن؟
توێژەر (Kenneth Kaye) کە بە رەچەڵەک خەڵکی وڵاتە یەکگرتوه‌کانی ئەمریکایە، بۆ شیکردنەوە و چارەسەری ناکۆکی و کێشە، مێتودێکی سیستماتیک پێشنیار دەکات. ئەو میتودە سیستماتیکە لە بنه‌ڕه‌تدا چەند پلان(A,B,C,D, E) لە خۆ دەگرێ.
پلانی A: دۆزینەوە و ده‌ست نیشان کردنی خاڵە هاوبەشەکان و رێگاچارەکان( بردنەوە / بردنەوە)لەو قۆناغەدا لایانەکان بە بەڵگەهێنانەوە لەگەڵ یەکتر قسەدەکەن، گوێ بۆ یەکتر رادەگرن، لایەنەکان باوڕەیان بەیەکترهەیە و هەر دوولا مەبەستی باشیان هەیە کە لە بەرژەوەندی رێکخراوەکە دایە. بۆ پێشه‌وه‌چوونی باشتری کارەکان دیالۆگێکی سالم و دروست لە ئارادایە. مشت‌ومڕ و ناکۆکیەکان هەر زوو بە باسکردن چارەسەر دەکرێن.
ئه‌و ته‌کنیکانه‌ی له‌پلانی A بۆ باشترکردنی کاره‌کان و که‌م کردنه‌وه‌ی مشت‌ومڕ و ناکۆکیه‌کان بکار ده‌بردرێن:
ü چالاکانه‌گوێڕاگرتن بۆیه‌کتر و یه‌کتر هاندان یا فێرکردن بۆ ئه‌وه‌ی باش گوێ بۆ یه‌کتر راگرن.
ü ئامانجه‌کان پۆلێن به‌ندی بکرێن.
ü ئاوه‌ڵا بوون له‌گه‌ڵ یه‌کتر. شەفاف و راشکاوانه تێبینی، ره‌خنه‌و پێشنیاره‌کان باس بکرێن.
ü نه‌ترسان له‌بیروبۆچوونی تازه‌و ئاڵ و گۆڕهێنان به‌سه‌ر بیره کۆنه‌کاندا که‌به‌ده‌ردی سه‌رده‌م ناهێن و زیانیان هه‌یە.
ü دیالۆگ و دانوستان لەسەر بابەتەکان چڕ ببێتەوە نەک لەسەر کەسەکان
پلانیB: دیاری کردن، دەستنیشان کردن یا پۆلێن بەندی بیروبۆچوونە جیاوازەکان
لێره‌دا زۆر جار مشت‌ومڕ یا ناکۆکی له‌سه‌ر خه‌راپ تێگه‌یشتن یا تێنه‌گه‌یشتن له‌یه‌کتر دروست ده‌بێت.
ü لایانه‌کان بیروبۆچوونی جیاوازیان له‌سه‌ر بابه‌ته‌کان هه‌یه و پێکه‌وه ناتوانن به‌شێوه‌یه‌کی دروست باس بکه‌ن.
ü له‌وانه‌شه زۆر جار هه‌بوونی کاروپیشه، خوێنده‌واری یا موقعیەتیتر (پۆزیشین) وا بکات که خۆیان پێ جیاوزتر بێت له‌هاوڕێیانی دیکه، هه‌ر بۆیه له‌و کاتانه‌دا که‌ش‌وهه‌وای دانیشتن و دیالۆگەکە زۆر سالم نابێت. پەیوه‌ندیه‌کی دۆستانه و سالم له‌نێوانیاندا به‌رده‌وام نابێت.
ü لەو پلانەدا دەستنیشان کردنی قۆناغە جۆراوجۆرەکانی سەرهەڵدانی ناکۆکیەکه گرینگە.
ü هەروەها زانینی ئەوەیکە ئێستا ناکۆکیەکە لە چ قۆناغێک دایە زۆر پێویسته، بۆ ئەوەی بزانن چۆن هەڵوێست بگرن. ئەگەر هەوڵ بدرێ هەر لەسەرەتاوە پێش بە ناکۆکی بگیرێت بەر لەوەی قوڵ بێتەوە کارێکی ئاسانە. بۆیە ناسینی قۆناغە جیاوازەکانی ناکۆکی گرینگی خۆی هه‌یه.
هه‌ر بۆیه چاره‌سه‌ر کردنی ناکۆکیه‌کان یا که‌م کردنه‌وه‌یان، ئه‌و شانسه‌ت پێده‌دا بگه‌رێیه‌وه بۆ پلانی A. به‌ڵام گوێ نه‌دان به‌هاوڕێیان و ناڕه‌زایه‌تییەکانیان و وه‌پشت گوێخستنی مشت‌ومڕه‌کان ده‌بێته هوێ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و پلانی C بچێ.
پلانی C : دۆزینەوەی داخوازی، ویست و ئەنگیزە بۆ ئاڵ و گۆڕی تازە
له‌و قۆناغه‌دا ناکۆکیه‌کان قۆڵتر ده‌بنه‌وه و لایانه‌کان به‌هێرش کردنه‌سه‌ر یه‌کتر بۆچوونەکانی خۆیان باس ده‌که‌ن. که‌واته‌له‌پێش هه‌ر شتێکدا پێویسته کارێکی وا بکرێ یا لایانه‌کان وا فێرکرێن که‌نه‌ک هه‌ر هێرش نه‌که‌نه‌سه‌ر یه‌کتر به‌ڵکو هه‌وڵ بده‌ن ئه‌وانه‌ی که‌هێرشیش ده‌که‌ن ئارام ببنەوە. ئاڵ و گۆڕی ئەرێنی به‌سه‌ر خۆداهێنان یه‌کێک له‌کاره‌کان بێت. ئه‌گه‌ر لایانه‌کان ئاماده‌بن بۆ ئاڵ و گۆڕ به‌سه‌ر خۆداهێنان و دروست کردنی که‌ش‌وهه‌وایه‌کی دۆستانه و سالم، ئه‌و کات ده‌توانن بەگەڕێنه‌وه بۆ پلانی A وB.
ئەگەر لە کۆتایی دا بە هیچ ئاکامێک نەگەیشتن، کە واتە بارودۆخێکی سەخت و ناخوش لە ئارادایە. هەر بۆیە بۆ خۆ دەرباز کردن لەو بارودۆخە سەختە پێویستە دەرگاکان بشکێنن . ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره‌نەکه‌ن، شانسی رۆێشتن به‌ره‌و پلانی D زۆره.
پلانی D : لێکدانەوەی وردی نموونه‌کان/ وێنەکان کە دووپات دەبنەوە
وادیاره لایانەکان له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌پێک نه‌هاتوون یا رازی و بەقەناعەت نەگەیشتوون، به‌ڵام ئه‌و پێک نه‌هاتنه‌ده‌بێته هۆی کات به‌فێڕۆدان و له‌ده‌ستدانی که‌سانی به‌توانا له‌ناو گرووپه‌که‌دا.
لێکدانه‌وه‌ی چه‌مک و بابەتە کێشە لەسەرەکان و پۆڵێن به‌ندی کردنیان به‌شێوه‌یه‌ک که‌هێندێکیان وه‌ک به‌ستراوه بیان هێڵنه‌وه (سەر بە دەرخۆنە بکرێن) و هێندێکیشیان بێنه به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه.
ده‌ست نیشان کردنی ناکۆکی نێوان ئه‌ندامان له‌ناو گرووپێکدا گرینگی خۆی هه‌یه. هەم بۆ دانانی پلانێکی دیاری کراو بۆ کەم کردنەوەی ناکۆکیەکە یا بەلاڕێدابردنی ناکۆکیەکە بەرە و ناکۆکیەکی سازێنەر و هەم بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانکاریه‌کی به‌رده‌وام که‌جێگای سه‌رنج و بایه‌خ بێت له‌هه‌موو سترۆکتۆر یا سیستمی گرووپه‌که‌دا بکرێ.ئه‌و شێوه تێڕوانینه یا بیرکردنه‌وه‌یه ده‌توانێ هه‌موو سیستمه‌که به‌توندی بهه‌ژێنێ یان وه‌جۆڵه بخات. له هه‌مانکاتدا ئه‌ندامان هانده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی:
ü کار بکه‌ن بۆ که‌مکردنه‌وه‌و رێگری له‌سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌یتر.
ü تێڕوانین و بیرکردنه‌وه‌ی نه‌رێنی یا نه‌گاتیڤیانە نه‌بێت له‌سه‌ر رووداوه‌کان، به‌رئه‌نجامه‌کان، کاردانه‌وه‌کان، به‌ره‌نگارییه‌کان.
گۆڕانکاری رێکخراویی ئاسان نابێت یا ناکرێ، کاتێک که‌سێک یا که‌سانێک تێڕوانینی خێرا و کورتیان به‌سه‌ر رووداوه‌کان یا مێژووی سه‌رهه‌ڵدانیان هه‌بێت. روون کردنه‌وه‌یه‌کی دروست له‌سه‌ر بابه‌ته‌کان و رووداوه‌کان که‌بۆ ئه‌ندامان جێی بڕوا بێ، کارێگه‌ری زۆر له‌سه‌ر ئاکار و ره‌وشی ئەندامانی گرووپه‌که داده‌نێت.
له کۆتاییه‌کانی ئەو قۆناغەدا رێکخراوه‌که پێویستی به‌گۆڕانکاری و دانانی پلان هه‌یه‌که هه‌م ستراتێژی هه‌بێت و هه‌م ئامێره‌کان یا که‌ره‌سته‌کان ها‌نده‌ر بن بۆ بەکردەوەکردنی بیرۆکەکان نه‌ک هه‌ر بە شێوەی تێڕوانین و تێئۆری. به‌کار هێنانی پلانه‌که‌ده‌توانێ کاریگه‌ر بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بار و دۆخه‌که، بنچینه‌یا بناغه‌یه‌کی قووڵیشی هه‌بێت. پلانه‌که‌ده‌بێته بناغه‌یه‌ک بۆدانوستاندن له‌گه‌ڵ یه‌کتر. بێ هه‌بوونی پلانێک له‌و قۆناغه‌دا، ته‌نانه‌ت هێزێکی جادوویش ناتوانێ یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌که. کە واتە ئەو کاتەیە کە بەرە و پلانی E دەڕۆن.
پلانیE : بڕیاردانییەک لایەن بۆ بەکردەوە کردنی ئاڵ و گۆڕەکان
کاتێک پلانەکانی B، C و D تاقی کراوه‌و هیچ ئاکامێکی نەبوو و لایەنی بەرابەر نه‌ی ویست بە هیچ شێوەیه‌ک ئاڵ و گۆڕ بە سەر خۆی دابێنێت و لەگەڵت بە ئاکامێک نه‌گه‌یشت، هەر لە جێ و به‌ئاسانی کۆڵ مەدە (ته‌سلیم مه‌به)شانسێکی ترت هه‌یه،وپلانی E تاقی بکەوە.
پلانی E یانی گۆڕانکارییه‌ک لایه‌ن. کاتێک یەکێک لە ئەندامانی لایانەکانی کێشەکە، ئاڵ و گۆڕ به‌سه‌ر خۆیدا بێنێت، ئه‌و کات ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که‌باقی ئه‌ندامان له‌گه‌ڵ بارودۆخێک، لەگەڵ هه‌ل ومه‌رجێکیتر رووبه‌ڕوو ببنه‌وه. له‌و قۆناغه‌دا ده‌بێ هه‌وڵ بدرێ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌کان و له‌هه‌مانکاتدا زیادکردنیان به‌هێز کردنی ئه‌و ره‌وش و ئاکارانه‌ی که‌شوێندانه‌ر و به‌که‌ڵکن.
لە کۆتاییدا،زۆر لە مرۆڤه‌کان هه‌وڵی گۆڕانکاری و بۆ به‌ره‌وپێشکه‌وتن هه‌نگاویان ناوه. زۆر بوونه‌ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له‌پێناو گه‌یشتن به‌ویست و داخوازیه‌کانیان سه‌ره‌ڕای تووشی به‌ربه‌ست و ته‌نگانه‌بوونه، بەڵام به‌رپرسانه‌له‌به‌رابه‌ر کێشه و گرفته‌کاندا راوه‌ستاون و کۆڵ‌یان نه‌داوه‌و ته‌نانه‌ت هه‌بوونه‌گیانیشیان له رێگای ئامانجه‌مرۆڤایه‌تیه‌کاندا (ئێنسانیه‌کان) فیدا کردووه.هه‌وڵدان بۆ راڤه‌کردنی هه‌ر چه‌مکێک که‌پەیوه‌ندی به‌کۆمه‌ڵگاوه هه‌بێت له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک تێبینی و پێداویستی و رێگه‌ر رووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه.
هه‌ر بۆیه هه‌بوونی پلانێکی دروست و گونجاو، به‌هێند وه‌رگرتنی مشت‌ومڕه‌کان یا ناکۆکیه‌کان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ده‌بێ ببێته یه‌کێک له‌پێداویستیه‌کانی سه‌ره‌تایی و له‌ریزی به‌رنامه‌ی کاری رۆژانه‌ی هه‌ر رێکخراوێکدا بەگونجی.
سه‌رچاوه‌کان:
· Konflikthهndboken (Kenneth Kaye), Poulsson, Poul Henrik oversatt til norsk
· Konflikter, hva vil de lوre oss? )Hans Brodal og Leif Nilsson(
· Konflikter och konfliktbearbetning ) Margareta Carlander(
· Konflikthهndtering (Anne Lystad)
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە
مەریم عەلی پوور