کوردستان میدیا: چالاکیی تێکۆشەرانی دێموکرات بەبۆنەی ٢ی رێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە کوردستانی ئێران ئەنجام درا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەبۆنەی ٢ی رێبەندان، ٦٩ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان قارەمانان و رۆڵەکانی دێموکرات، ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستانیان، وەکوو رۆژێکی مێژووی بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی لە شار و گوندەکانی کوردستان بەرز راگرت.
رۆڵە نەبەزەکانی دێموکرات بە بۆنەی رۆژی ٢ی رێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری بەشکۆی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پوستێری تایبەت بەرەوپیری ئەو رۆژە چوون و ئەو رۆژە مێژووییەیان بەرز راگرت، هەروەها لە زۆربەی گوند و ناو شاری بۆکان کۆڵان، گەڕەک، شەقام و شوێنەکانی ئەو شارەیان بە چالاکیی تەبلیغی رازانداوە و ئەمەش خۆشحاڵی خەڵکی ئەو شارەی بە دواوە بوو.
بەپێی راپۆرتێک کە بە ماڵپەڕی کوردستان گەیشتووە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران شەوی ٢ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی لە کێوی بەردەزەردی بۆکان، کێوی ناڵەشکێنە، کێوی بەردەزەردی میراوێ و کێوی تەرەغە بە بۆنەی ٦٩ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بە دەستی پێشەوای نەمر لە مەهاباد، ئاگرێکی گەوەرەیان هەڵکرد کە بووە جێگای خۆشحاڵی خەڵکی ناوچەکە.
گادەر. د