کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی ئەندامانی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان

20:20 - 4 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: ئەندامان و تێکۆشەرانی رێبازی دێموکرات بە بۆنەی ٢ی رێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی رێگای ئازادی و رێبوارانی راستەقینەی دێموکرات بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری میللی ــ دێموکراتیکی کوردستان بە دەستی پێشەوای نەمر قازی محەممەد, بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، لە شار و گوندەکانی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت بەو رۆژە، یادی دامەزرانی کۆماری کوردستانیان وەکوو رۆژێکی مێژوویی بەرز راگرت.

نەغەدە

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری نەغەدە بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە گەڕەکی شازدە دەزگا، گەڕەکی حاجی خدر، مزگەوتی سەید کەماڵی، مزگەوتی بیلال، شەقامی پیرانشار، گوندی قاڕنێ، کەلەوان، حەڵبێ، یونسلیان، کویکان، وەزنێ، دیلان چەرخ،قەڵاتان، مێهماندار و هەروەها تالاری نەورۆز چالاکیی تەبلیغیان بەڕێوە برد.

مەریوان

قارەمانانی دێموکرات لە شاری مەریوان بە بڵاو کردنەوەی سی دی و تراکتی تایبەت بە ٢ی رێبەندان، کردنەوەی ئاگری شایی و خۆشی بە بۆنەی ٢ی رێبەندان، نووسینی دروشمی تایبەت بە ٢ی رێبەندان لەسەر دیواری ماڵەکانی گوندی لەنجاوا یادی دامەزرانی کۆماری کوردستانیان بەرز نرخاند.

ئورمیە

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ئورمیە شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە، رێکەوتی ٣٠ی بەفرانباری ١٣٩٣ی هەتاوی بە بۆنەی ٢ی رێبەندان ٦٩ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە ناوچەی مرگەوەڕی ئورمیە بە شێوەیەکی بەربڵاو بە بڵاوکردنەوەی تراکتی ٢ی رێبەندان بە زاراوەی کرمانجی و وێنەی پێشەوا قازی محەممەد و ئاڵای کوردستان لەم شوێنانە چالاکیی تەبلیغیان ئەنجام دا.

هەروەها لە گوندی ژاراوا لە کووچەی ساڵح، روبەڕووی پاسگاە، مزگەوتی باڵا، کوچەی مەدرەسەی باڵا، کوچەی د. قاسملوو، گوندی رەزگە، سێ ڕێیانی جۆڕنێ، گوندەکانی نیرگە، گاڕانە، گردوان، سێگرکان، دەسگر، حەوت ئاوا، بێبەکران، مەنسوورئاوا، سێ ڕێیانی مەنسوورئاوا، بەرازان، دیژبانی نەبی ئەکرەمی زێوە، سێ ڕێیانی هولستانە و گرک وبێڕاسپ چالاکیی تەبلیغی بەرێوە چووە.

کامیاران

لاوانی شۆڕشگێڕ و رێڕەوانی رێبازی قازی محەممەد، قاسملوو و شەرەفکەندی لە شاری کامیاران شەوی ٢ی رێبەندان لە پشت ئاوایی چروسانە و لەسەر کێوی تایلە بە بۆنەی ٢ی رێبەندان ئاگرێکی بەشکۆیان کردەوە و هەتا درەنگانی شەو هەر مابوو.

سنە

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ٦٩ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە گۆندی ئارەنان سەربە شاری سنە، ئاگرێکی گەورەیان لە کێوی رووبەڕووی(تەپەی شێخ عەلی ئاوا) کردەوە و ئەو ئاگرە تا درەنگانی شەو هەروا هەڵ بوو.

هەروەها، بە بۆنەی ٢ی رێبەندان ساڵڕۆژی دامەرزانی کۆماری کوردستان ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە گوندی تەنگیسەری ناوچەی ژاوەرۆی سنە بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، کردنەوەی ئاگری شایی بە بۆنەی ٢ی رێبەندان، پەخش کردنەوەی شیرینی لە ناو خەڵکدا و هەروەها تەقەی شادی و خۆشی لە چەند شوێنی گوندی تەنگیسەر، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.

سایین قەڵا

رۆڵەکانی دێموکرات به بۆنەی ٢ی رێبەندان له شاری سایین قەڵا، گەڕەکی کوشتارگا، فەلەکەی د. قاسملوو، ده ورووبه ری زانکۆی پەیامی نوور و شەقامی سەهەند و هەروەها گوندەکانی قوزلووی هەوشار،قسقۆپی، حاجیاوا، مەمەر، گه راو، یەنگیجه، تومەرئاغاج، قانزالی، ئاختەپه، گۆزه بڵاغ و گویزەوەر کاریز چالاکیی تەبلیغیان بەڕێوە برد.

بۆکان

لایەنگران و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بۆکان لە شارەدێی رەحیم‌خان لەسەر کێوی چاکی بە بۆنەی ٢ی رێبەندانەوە ئاگرێکی گەورەیان کردەوە و هەروەها لە پشت نەخۆشخانەی کۆن تراکتی دەستنووسی پیرۆزبایی ٢ی رێبەندان بڵاو کرایەوە.

شنۆ

رێبوارانی رێبازی دێموکرات بە بۆنەی ٢ی رێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە گوندی شاوانێ لەسەر گردی ئاسان ئاگرێکی گەورە کرایەوە کە ئاگرەکە لە گوندەکانی دەورووبەر وەک گرکاشان، بێژاوێ و چەند گوندێکی دیکە دەبینرا و پاشان تەقەی خۆشی کرا.

سەلاسی باوەجانی

رێبوارانی رێگای ئازادیی کوردستان، خەباتگێڕانی رێبازی دێموکرات و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سەلاسی باوەجانی لە شەهرەکی مێهدی ئاشنایی(دەبیرستانی خەلیجی فارس)، شەهرەکی ئەنجیربووسی قوتابخانەی گلها، شەهرەکی تایجوزی(کوچە مسجد توحید)، کتابخانەی گشتیی تاڵەقانی، شەقامی فارووقی ئەعزەم چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

گادەر. د