کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا خوازیاری لیکۆڵینەوەی\"تەواو و بێ لایەن\" سەبارەت بە مەرگی دادوەری ئارژانتینییە

15:33 - 5 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: ئامریکا داوای کرد کە لێکۆڵینەوەی تەواو بێ لایەن لەسەر دۆسیەی مەرگی گۆماناوی ئالبێرتۆ نیسمان، دادوەری ئارژانتینی بەرپرسی لێکۆڵینەوەی رۆڵی رێژیمی ئێران لە کردەوەی تیرۆریستیی ئامیا بکرێت.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە نێودەوڵەتییەکان ئامریکا دوای کردووە کە سەبارەت بە مەرگی گوماناوی ئالبێرتۆ نیسمان، دادوەری ئارژانتینی کە دەوڵەتی ئارژانتینی بە چاوپۆشی لە رۆڵی رێژیمی ئێران لە کردەوەی تێرۆریستیی ناوەندی جوولەکەکان لەم وڵاتە تاوانبار کردبوو، لێکۆڵینەوەی تەواو و بێ لایەن بکرێت.

سێناتۆر باب مێنێندێز، جیگری کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوی سێنای ئامریکا داوای کرد کە لێکۆڵینەوەکانی دادوەری ئارژانتینی دەبێ درێژەی پێ بدرێت و پاشان بڵاو بکرێتەوە.

11912.jpg

لەو پەیوەندییەدا ئەد رۆیس سەرۆکی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا داوای لە وڵاتی ئامریکا کرد هەتا بۆ لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتییەکانی تەواو و بێ لایەن سەبارەت بە کوژرانی ئالبێرتۆ نیسمان، دادوەری ئارژانتینی گوشار بێنێت و هەروەها خوازیاری لێکۆڵینەوەی ململانێی نێوان رێژیمی ئێران و دەوڵەتی ئارژانتینی سەبارەت بە چاوپۆشی دۆسیەی تەقینەوەی ١٩٩٤ی زایینی بۆئنێس ئایرێسی کرد.

هەروەها کریستینا کیرشێنێر سەرکۆماری ئارژانتین رایگەیاند کە گرووپێک لە ئەندامانی سەرەکی پێشووی دەزگای ئەمنییەتی وڵات ئەو دادوەریان کردووەتە کەرەستەی دەستی خۆیان، پاشان کوشتوویانە و ناوبراو خۆکوژی نەکردووە.

لەو پێوەندییەدا، لێکۆڵەرانی دۆسیەی کوژرانی دادوەری ئارژانتینی رایانگەیاندووە کە کەسێک بە ناوەی دیەگۆ لاگۆ وێدەچێت ئەو تاوانەی ئەنجام دابێت.

شەوی یەکشەممە رێکەوتی ٢٨ی بەفرانباری ١٣٩٣ی هەتاوی، تەرمی ئالبێرتۆ نیسمان، دادوەری دۆسیەی تەقینەوە لە ناوەندی جوولەکەکانی ئارژانتین (ئامیا)، لە حاڵیکدا بڕیار بوو کە چەند کاتژمێر دواتر لە پارلەمان سەبارەت بە رۆڵی رێژیمی ئێران لە کردەوەی تێرۆریستیی ئامیا کە گەورەترین کردەوەی تێرۆریستیی مێژووی ئارژانتینە، چەند وتەیەک بخاتە بەر باس، دۆزرایەوە.

ئەو دادوەرەی کە دەوڵەتی ئارژانتینی بە چاوپۆشی لە رۆڵی رێژیمی ئێران لە کردەوەی تێرۆریستیی ئامیا لەم وڵاتە تاوانبار کردبوو، چەند کاتژمێر پێش ئامادە بوون لە پارلەمان بۆ روونکردنەوەی ئیدیعاکانی خۆی، بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی خۆی لەدەستدا.

دادوەرەی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە رۆڵی رێژیمی ئێران لە کردەوەی تێرۆریستیی ئامیا ، سەرکۆماری ئارژانتین، کریستیان فێرناندێزی بەوە تاوانبار کرد بوو کە لە سەردەمی سەرکۆماری مەحموود ئەحمەدی نژاد دەستی لە شاردنەوەی رۆڵی رێژیمی ئێران لە کردەوەی تیرۆریستی ئامیادا هەبووە.

ئالبێرتۆ نیسمان، دادوەری دۆسیەی ئامیا کە بەرپرسی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە رۆڵی رێژیمی ئێران لە کردەوەی تێرۆریستیی ناوەندی جولەکەکانی ئارژانتینی لە ئەستۆ بوو، رێژیمی ئیسلامیی ئێرانی بە پشتیوانی ماڵی لە تەقینەوەی ناوەندی جولەکەکانی ئارژانتین کردبوو و خوازیاری گرتن و دەستبەسەرکردنی ژمارەیەک لە رێبەرانی رێژیمی ئیسلامیی وەک موحسێن رەزایی، عەلی ئەکبەرهاشمیی رەفسەنجانی، عەلی‌ئەکبەر ویلایەتی و سەردار ئەحمەد وەحیدی لەلایەن پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتێرپۆل) کردبوو.

گادەر. د