کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حەقدەستی کرێکاران تەنیا نیوەی تێچووی بنەماڵەیەکە

16:07 - 5 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: حەقدەستی کرێکاران تەنیا نیوەی بژیوی ژیانی تێچووی بنەماڵەیەکە و ئەوەش لە کاتێکدایە کە دەبێ لانیکەمی داهاتی بنەماڵە لا مانگێکدا ٢ و نیوە میلیۆن تمەن بێت.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئیلنا، شۆرای باڵای کاری رێژیمی ئێران رایگەیاندووە کە حەقدەستی کرێکاران ٢٠ هەزارتمەن بۆ مافی مەسکەن زیاد دەکرێت ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەو پارەیە تەنیا بەشێکی زۆر کەم لە تێچووی بنەماڵەیەک لە خۆ دەگرێت.

بەپێی راپۆرتە بڵاوکراوەکان، نرخی هەڵاوسان لە سەدا ٨،١١ لە ماوەی ٩ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا راگەیەندراوە کە تێچووی ژیانی بنەماڵەیەک ساڵانە زیاتر لە ٢٣ میلیون تمەنە مەزەندە کراوە.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی رێژیمی ئێران، حەقدەستی کرێکارێکی بنەماڵەیەکی ٤ کەسی لە ئێران، ساڵانە نزیک بە ١ میلیۆن یەک سەد و ٤٧ هەزار و ٧٠٠ تمەن کەمتر لە بژیوی ژیانی بنەماڵەیەکە.

بەپێی ئەو راپۆرتە، ئەگەر بژیوی پێویستی ژیان وەک خورادن، تێچووی مەسکەن، ئاو و گاز و تەلەفون لەگەڵ نێونجی داهاتی کرێکاران هەڵسەنگاندن بکردرێت، کۆی گشتی ئەم تێچووانە لە کۆی گشتی داهاتی کرێکار و یارانەی ئەو بنەماڵەیە، زیاترە.

هەر چەند لەم چەند مانگەی رابردوودا بە هۆی داسەپاندنی گەمارۆی ئابووری لەلایەن رۆژئاواوە و هەروەها بەڕێوەبردنی نادروستی گەڵاڵەی ئامانجدارکردنی یارانەکان، زۆربەی کرێکاران حەقدەستیان کەم بووەتەوە یان لەسەر کارەکانیان دەرکراون و یا بەرپرسان خۆیان لە دانی حەقدەست دەبوێرن.

لەم پێوەندییەدا، وەزیری دەرمان و پەروەردەی پزشکیی رێژیمی ئێران رایگەیاندبوو: زیاتر لە سەدا ٥٠ی هۆکاری نەخۆشییە پێوەندیدارەکان بۆ هەژاری، هەڵاواردن، شوێنی جوغرافیایی دەگەڕێتەوە و هۆکاری ژنێتیکی لە سەدا ٢٥ی هۆکاری نەخۆشییە دەروونییەکان پێک دەهێنێت.

راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە زیاتر لە سەدا ٧٠ی یەکەکانی بەرهەمهێنەر و پیشەیی لە ئێران، بە هۆی نەبوونی سەرمایەگوزاری و گەمارۆ ئابوورییەکان داخراون، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەیکە سەدان هەزار کەس لە حەشیمەتی ئەو وڵاتە بێکار ببن. ۆشییە دەروونییەکان پێک دەهێنێت.

ئەمە لە حاڵیکدایە کە رێژیمی ئێران بەردەوام جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە گەمارۆ ئابوورییەکانی دژی ئەو رێژیمە هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی بە دواوە نەبووە.

کازیوە.ر