کوردستان میدیا: دایە کوبرا جەوانمەرد دایکی شەهید عەلی قازی خەڵکی مەهاباد لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی و بەساڵاچوویی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دایە کوبرا جەوانمەرد کچی رەحیم جەوانمەردی قازی و دایکی شەهید عەلی قازی شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە رێکەوتی ٤ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی و بەساڵاچوویی کۆچی دوایی کرد.
شەهید عەلی قازی ساڵی ١٣٤٤ی هەتاوی لە شاری مەهاباد لە دایک بووە و مانگی رەشەمەی ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی، لە شەڕێکی قارەمانانەدا لە شوێنێک بەناوی میراوا پەیوەست بە کاروانی شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان بوو.
دایە کوبرا جەوانمەرد کەسێکی دڵسۆز و فیداکار بوو کە بەردەوام بە هۆی ئەوەیکە هاوسەر و کوڕەکەی پێشمەرگەی حیزب بوون لە ژێر زەخت و گوشاری رێژیمی ئێران بوو و دوو جار لەلایەن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و خرایە بەندیخانەی دامغان و لە زێد و نیشتمانەکەی دوور خرابووەوە.
تەرمی دایە کوبرا جەوانمەرد لە نێو ئاپۆڕای خەڵک و دۆستان و ئاشنایانی لە شاری مەهاباد بە خاک سپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەس و کاری دایە کوبرا دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.
کازیوە.ر

کوبرا جەوانمەرد