کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڵمان/ ئەندامانی حیزبی دێموکرات بە بەڕیوەبردنی خۆپیشاندانێک پشتیوانییان لە ئازادیی رادەربڕین کرد

20:47 - 5 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: خۆپیشاندانێک بەمەبەستی پشتیوانی لە ئازادیی رادەربڕین و مەحکووم کردنی تیرۆر لە شاری هامبورگ بە بەشداریی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لەو شارە، بەڕیوەچوو.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە ٤ی رێبەندانی ١٩٩٣ی هەتاوی لە لایەن رێکخراوی پشتیوانی لە خەباتکارانی ئێرانی هامبوورگ، خۆپیشاندانێک بە مەبەستی مەحکووم کردنی هێرش بۆ سەر گۆڤاری چارلی ئەبدۆی فەرانسی و پشتیوانی لە ڕای ئازاد و ئازادی قەڵەم بە بەشداری کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی دانیشتووی هامبوورگ بەرێوە چوو.

لە خۆپیشاندانەکەدا چەندین وتار بە زمانی ئاڵمانی خوێندرانەوە و هاوکات بە سەدان نوسخە درانە دەستی هاووڵاتیانی ئاڵمانییەوە .

بە پێی ئەم راپۆرتە، لە خۆپیشاندانەکەدا زیاتر باس لە تیررۆیزمی نێودەوڵەتی و بەتایبەت تیرۆریزمی رێژیمی ئیسلامی کرا و خۆپیشاندەران داوایان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکرد تا سنوورێک بۆ سەرەڕۆییەکانی رێژیمی ئیسلامی و گرتن و لە سێدارەدانی رۆژنامەوانان لەو وڵاتە و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دابنێن .

خۆپیشاندەران بە بەرزکردنەوەی وێنە و دروشمیمن چارلیم هێرش بۆ سەر نووسینگەی رۆژنامەی هامبورگ پۆستیشیان لە لایەن ئیسلامییە توندڕەوەکانەوە مەحکووم کرد.

لەو خۆپیشاندانەدا ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان بەشدارییان کرد و رۆڵی چالاکانەیان لە بەرێوەبردن و سەرخستنی خۆپیشاندانە گێڕا.

ژوان.ک