کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی ٢ی رێبەندان لە وڵاتی سویس بەڕێوەچوو

18:39 - 6 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: رێوڕەسمی ٢ی رێبەندان، ساڵڤگەڕی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە وڵاتی سویس بەڕێوەچوو.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەری کوردستان میدیا، رۆژی شەممە، رێکەوتی ٤ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە شاری بیلی وڵاتی سویس بە بەشداریی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات و بەشێکی بەرچاو لە کوردانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو.

سەرەتای رێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان، پەیامی کۆمیتەی سویسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێڕان لەلایەن حامد کەلامی پێشکەش کرا.

دوابەدوادای ئەوە، پەیامی پارتی دێموکراتی کوردستان، کۆمەڵەی زەحمەتکێشان، یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، رێکخراوی خەباتی کوردستانی ئێران، پارتی سوسیالیستی کوردستان (پ. س. ک) و حیزبە سیاسییەکانی بەشداربوو بە بۆنەی ٦٩ـەمین ساڵڤەگەڕی دامەزراندنی کۆماری کوردستان پێشکەشکرا.

لە بڕگەیەکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا، لەلایەن حەمید چوپانی بەرپرسی تەشکیلاتی حیزب لە وڵاتی سویس بە چەند کەس لە ئەندامان لەوحی رێزلێنانیان پێشکەش کرا.

رێوڕەسمەکە بە گورانی هونەرمەندان ئەسعەد مەریوان و ئەرسەلان جودتیان کۆتایی پێهات.

ژوان.ک