کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێۆرەسمی ٢ی رێبەندان لە وڵاتی دانمارک بەرێوە چوو

19:33 - 6 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: رێۆرەسمی ٢ی رێبەندان، ٦٩ ـەمین ساڵڤەگەڕی دامەزراندنی كۆماری كوردستان لە شاری كۆپێنھاگ بەرێوە چوو.

بەپێی راپۆرتی مالپەڕی کوردستان میدیا، بە بۆنەی ٦٩ھەمین ساڵڤەگەری دامەزراندنی كۆماری كوردستان رێۆرەسمێكی بەشكۆ بە بەشداری ھەژمارێكی زۆر لە نۆێنەرانی حیزبە كوردستانیەكان و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە شاری كۆپێنھاگی پێتەختی وڵاتی دانمارك بەرێوە چوو.

سەرەتای رێۆرەسمەكە، بە سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و خۆلەكێك بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاكی شەھیدانی رێگای رزگاری و ئازادی كورد و كوردستان دەستی پێكرد.

پاشان پەیامی كۆمیتەی گشتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە وڵاتی دانمارك لەلایەن جەمشید خۆسرەوی بەرپرسی كۆمیتەی گشتی حیزب پێشكەش كرا.

خۆسرەوی لە پەیامەكەیدا وێڕای تیشك خستنە سەر لاپەڕەكانی كۆماری كوردستان، باسی لە بەشداری كوردەكانی ھەر چوار پارچەی كوردستان لە كۆماردا كرد و ئەو كۆمارەی بە نۆێنگەی ویست و داخوازەكانی نەتەوەی كورد لە ھەر چوار بەشی كوردستان زانی و پێداگری رۆڵەكانی نەتەوەی كورد لە سەر وەدیھاتنی ئامانجەكانی كۆماری كوردستان تا گەیشتن بەو ئامانجانە درێژەی دەبێ.

جەمشید خۆسرەوی ھەروەھا باسی لە باردۆخی ئێستای ناوچە و زەق بوونی رۆڵی كورد لە جیھاندا و گرینگی ھێزی كورد وەك ھێزێكی ئازادیخواز لە سەر ئاستی جیھان، بەرھەمی خەباتی رەوای نەتەوەی كورد و ھێزی پێشمەرگەی كوردستانە.
لەم رێوڕەسمەدا، پەیامی چەندین حیزب و رێكخراوەی كوردستانی وەك حیزبی سووسیالیستی كوردستان، پارتی دێموكراتی كوردستان، یەكیەتی نیشتمانیی كوردستان، پارتی دێموكراتی كوردستانی سووریە، كۆمەڵەی رێكخراوە كوردستانیەكانی وەڵاتی دانمارك و چەندین ھێز و لایەنی دیكە پێشكەش كران.

بە پێێ ئەم راپۆرتە، رێوڕەسمی ٢ی رێبەندان لە دانمارک بە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداربوان کۆتایی پێهات.

ژوان.ک