کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی ئەندامانی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستانەوە + ڤیدیۆ

20:00 - 6 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە چالاکیی بەرینی تەبلیغی لە شار و گوندەکانی کوردستانی ئێران، ساڵڤەگەری دامەزراندنی کۆماری کوردستانیان وەکوو رۆژێکی مێژوویی بەرز راگرت.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شار و گوندەکانی کوردستانی ئێران لە بەرەبەری ٦٩ـەمین سالڤەگەری دامەزراندنی کۆماری کوردستان، یەکەمین دەوڵەتی مودێڕنی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، مەکۆی چالاکیی تەبلیغی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بوون و ژمارەیەکی بەرچاو لە تراکت و پۆستێری تایبەت بەو رۆژە پڕشکۆیە، بڵاو کرایەوە.

رێبوارانی رێگای ئازادیی کوردستان، خەباتگێڕانی رێبازی دێموکرات و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری مەریوان و گوندەکانی ئەم شارە بە چالاکیی تەبلیغاتی و ئاگر کردنەوە، بەرەو پیری ساڵیادی رۆژی مێژوویی ٢ی رێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستانەوە چوون.
لاوانی خەباتگێڕی رێگای ئازادیی کوردستان لە شاری مەریوان لە گوندی نێ لەسەر کێوی شەڕگا دوو جار لە لە شەوی یەکی رێبەندان و ٣ی رێبەندان ئاڵای کوردستانیان هەڵکردووە و هەروەها دروشمی تایبەت بە ٢ی رێبەندانیان لە کوچە و کۆڵانەکان و شەقامی ئەسڵیی ئەو شارە نووسیوە.

هەروەها شەوی ٢ی رێبەندان جێژنێکی بەشکۆ لە فەلەکەی د.قاسملوو بە بەشداریی خەڵک بە تەرەقەی رووناک کەرەوە و نارنجۆکی سەوتی و تەقەی خۆشی ئەو رۆژە نەتەوەییە‌یان بەرز راگرت.

گادەر.د