کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوای دە ساڵ کارتی بیمەی جۆڵاکارانی مەهاباد بەتاڵ کرایەوە

20:24 - 6 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: جۆڵاکارانی شاری مەهاباد و دەورووبەری ئەو شارە ماوەی ١٠ ساڵە پارەی بیمە دەدەن، بەڵام ماوەیەکە کارتی بیمەکانیان بەتاڵ کراوە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، جۆڵاکارانی شاری مەهاباد و گوندەکانی دورووبەری ئەو شارە ماوەی ١٠ ساڵە کە پارەی بیمە دەدەن بەڵام لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا پێیان راگەیەندراوە کە کارتی بیمەکانیان بەتاڵ کراوەتەوە.

بەپێی ئەو راپۆرتە، چەند رۆژ لەمەوبەر شیرکەتی بیمە بە جۆڵاکارانی شاری مەهابادی راگەیاندووە کە کارتی بیمەکانیان بەتاڵ کراوە.

لەو پەیوەندییەدا جۆڵاکارێکی شاری مەهاباد بە هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیای راگەیاندووە: لە چەند رۆژی رابردوودا لەلایەن شیرکەتی بیمەوە بە ئێمەیان راگەیاندووە کە کارتی بیمەکانی ئێوەمان بەتاڵ کردووە.

ناوبراو وتی: ماوەیەک من سەردانی شیرکەتی بیمەم کرد و هۆکاری ئەم کارەم پرسی و وڵامیان داومەتەوە کە رێکخراوی تەئمینی ئیجتماعی فەرمانی داوە کە بە هۆی دابین نەکردنی پارە، بیمەکان رابگرن.

هەروەها سازمان تەئیمن ئیجتماعی رایگەیاندووە کە بە هۆی گەمارۆ ئابوورییە داسەپاوەکان دژی رێژیمی ئێران ناتوانن بیمەیان بکەن، بۆیە کارتی بیمەکانیان بەتاڵ کردووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە سازمانی تەئمینی ئیجتماعی بە جۆڵاکارانی شاری مەهابادی راگەیاندووە کە ئەگەر تەونی فەرشەکانیان تەواو بوو بۆ فرۆشتن بیانبەنە جەهادی کەشاوەرزی و ئەگەر فرۆشتران حەقدەستی کرێکارەکان بدەن.

دیار.ر