کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێکهەڵچوونی هێزە ئینتزامییەکانی رێژیم و هاووڵاتیانی کورد

20:57 - 6 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: لە بەردەڕەشەی مەریوان لە نێوان هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئێران و هاووڵاتیان شەڕ و تێکهەڵچوون هاتووەتە ئاراوە کە لە ئاکامدا ٥ هاووڵاتیی کورد دەسبەسەر کران.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٤ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی لە بەردەڕەشەی مەریوان لە نێوان هێزە ئینزامییەکانی رێژیمی ئێران و هاووڵاتیان شەڕ و تێکهەڵچوون هاتە ئاراوە.

هەروەها لەو شەڕ و تێکهەڵچوونەی نیوان هاووڵاتیان و هێزە ئینتزامییەکان ٥ کەس لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

هەتا کاتی گەیشتنی ئەو هەواڵە هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەو کەسانە لە بەر دەستدا نییە.

لە ماوەی رۆژانی رابردوودا گوشاری هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ناوچە سنوورییەکان بۆ سەر کۆڵبەران زیاتر بووە و لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا ٣ هاووڵاتیی کورد بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیمی ئێران کوژرا و بریندار بوون.
دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە رێکەوتی ٤ی بەفرانباری ١٣٩٣ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی دزئاوەر سەر بە بەخشی نەوسوودی پاوە کە شوناسی ئەو هاووڵاتییە لەلایەن ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپاوە، شادمان سەحرایی کوڕی ئەحمەد، خێزاندار راگەیەندراوە، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئێران دراوەتە بەر دەسڕێژی تەقەی راستەوخۆی ئەو هیزانە.

لەو پەیوەندییەدا، دوانیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٢ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی، عەلی محەممەدئارا، کۆڵبەری کورد، تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی مەهاباد بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی جێگیر لە هەنگی سنووریی پیرانشار کوژراوە و هەروەها کۆڵبەرێکی دیکە لە هەمان بۆسەی هێزەکانی رێژیمی ئیسلامی بە نێوی عەبدووڵڵا محەممەدئارا بریندار بووە.

گادەر.د