کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رۆژانە نزیک بە ٥٠ کەس لە عێراق دەکوژرێن

15:16 - 13 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: ئامارەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان باس لە کوژرانی رۆژانە ٤٦ کەس و بریندار بوونی ٧٥ کەسی دیکە لە عێراق، بە هۆی تێکهەڵچوون و تەقینەوەی مین دەکەن.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا و بە پشت بەستن بە ئاماری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ماوەی مانگی یەکەمی سالێ ٢٠١٥ی میلادی (١٠ی بەفرانبار هەتا ١٠ی رێبەندان) لە تێکهەڵچوون و توندوتیژیەکانی عێراق، لانیکەم یەک هەزار و ٣٧٥ کەس کوژراون.

ئامارەکان هەروەها باس لە بریندار بوونی دوو هەزار و ٢٤٠ کەس لە ماوەی ئەم یەک مانگەدا دەکەن.

بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی نەتەوە، ٧٩٠ کەس لەم کەسانە، تاکی مەدەنی بوون.

هەروەها ٥٨٥ کەس لە کوژراوەکان، سەر بە هێزەکانی عێراق بوون.

پێشتر، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا رایانگەیاندبوو کە لە ساڵی ٢٠١٤ی زایینی لە عێراق نزیک بە ١٣ هەزار میلیشیا بە هۆی شەڕ و هێرشی گرووپی داعش کوژراون.
هێرش و کردەوە تیرۆریستییەکانی گرووپی داعش، سەرەکیترین هۆکاری زۆربوونی زیانەکان لە عێراق راگەیەندراوە.

هیزی پێشمەرگەی کوردستان لەگەڵ پشتیوانی جیهانی لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، زەبری کوشەندەی بە گرووپی داعش گەیاندووە و بووەتە هۆی پاشەکشە کردنی گرووپی تیرۆریستی داعش.

ئاویەر.ت