• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٣ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٣ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی  

کۆمەڵەی " ژ . ك " ناسننامەی کۆمار و دێموکراتە

زایینی: ٠٦-٠٢-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٣/١١/١٧ - ١٠:٤٤ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
کۆمەڵەی
کۆماری کوردستان کەساڵی ١٣٢٤ی هەتاوی و لەسەر دەستی حیزبی دێموکراتی کوردستان دامەزرا، یەکێک لەپیرۆزی و سەرکەوتنە نەتەوەییەکانی کورد بە ئەژمار دێت کە زۆربەی هێما نەتەوەییەکانی ئێستای کورد وەکوو ئاڵای کوردستان، سەروودی نەتەوەیی و ناوی پێشمەرگە یادگاری ئەو کۆمارە ساوایەیە.

12016.jpg
ئەرسەلان یارئەحمەدی

لەماوەی ساڵانی رابردوودا کەسانێکی دیاریکراو و کە رادەیان لە قامکەکانی دەست تێناپەڕێت و سەر بەلایەنێکی "قەدیم ٤ پارچە خواز"! بوون، بەردەوام هەوڵیان داوە کە کۆماری کوردستان و حیزبی دێموکرات لێک جیا بکەنەوە و حیزبی دێموکرات بەوە تاوانبار بکەن کە لەرێبازی پێشەوای نەمر و کۆماری کوردستان لای داوە.

ئەو کەسانە کە گوایە چوار پارچەی بیر دەکەنەوە بێ خەبەرن لەوەی کە هێشتاش بازنەی تەسکی بیریان ناوچەکەی خۆیان و تەنانەت هێندێک جاریش گەڕەکەکەیان تێناپەڕێنێت.

کاتێک هەوڵەکانی ئەو تاقمە کە دەیانهەویست کەلێنێک دروست بکەن و کۆمار کە بەڵگە نەویستە لەسەر دەستی حیزبی دێموکرات دامەزراوە لە حیزبەکەی جیا بکەنەوە و نەیانتوانی، ئێستا باس لەوە دەکەن کە گوایە حیزبی دامەزرێنەری کۆماری کوردستان لەرێبازی کۆمەلەی " ژ _ ک " لای داوە!
ئەمجۆرە بادانەوەش کە لەپڕیکدا لەلایەنگری کۆمارەوە ببێتە دژی و بڵێی لە کۆمەڵەی " ژ _ ک " لای داوە تەنیا لە ئەوانەی دەوەشێتەوە کە لە کوردستانی چوارپارچەوە بایان داوەتەوە بۆ کانتۆنێستان و دابەشکردنی نەتەوەی کورد بۆ چەندین گەل و نەتەوەی جیاواز لەیەکتر!

کۆمەڵەی " ژ _ ک " لە ٢٥ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٢٠ و لەسەر دەستی کۆمەڵێک و کەسایەتی ئایینی لەشاری مەهاباد و بەمەبەستی دوور کەوتنەوە لە رێبەری تاکەکەسی کە هەتا ئەو کات تایبەتمەندی لاواز و دیاری بزووتنەوەکانی کوردی بوو، پێک هات.

کەسانێک دەڵێن ئەو کەسانە کە دامەزرێنەری کۆمەڵەکە بوون کەسانی رۆشنبیری مەهاباد بوون. بەڵام من پێم وایە ئەو کەسانە زیاتر ئایینی بوون،چونکوو لەو سەردەمەدا تەنیا کەسانێک توانای خوێندن و نوسینیان هەبووە کە لەحوجرە و مزگەوتەکاندا فێری نوسین و خوێندن بوون و بەبڕوای من ناکرێ ناوی رۆشنبیریان لێ بنێن کە لەخوارەوە باشتر روونی دەکەینەوە.

دواتر و لەرێکەوتی ٢٣ی بانەمەڕی ١٣٢٢ نزیک ٢٠٠ کەس لەئەندامانی کۆمەلەی " ژ _ ک " لەشوێنێک بەناوی " کێوی خواپەرەست" کۆ بوونەوە کە وەکوو کۆنگرەیەک وابوو و بەمەبەستی پەل هاویشتن بۆ ناوچەکانی دیکە بەرنامە و پێڕەوێکیان بۆ خۆیان دانا و دەستیان کرد بە ئەندام گیری لەمەهاباد و دەورووبەری.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا رەمزێکیان بۆ ناسینەوەی یەکتر دانا کە خۆی سەلمێنەری ئەوەیە کە ئەو کەسانە زیاتر کەسانێکی ئایینی بوون. ئەویش ئەوە بوو کە لە کاتی خۆناساندن بە یەکتر " ئەنگوستیلەکەیان بسووڕێنن" و بڵێن " خودا پەرەستی شتێکی باشە". ئەمەش بە دوو مەبەست بوو؛ یەکیان وەبیر هێنانەوەی بەڵێنەکانی کێوی خواپەرەست و ئەوی دیکەشیان پێبەندبوونیان بە ئایین و خواپەرەستی.

هەروەها لە گۆڤاری نیشتمان زمانحاڵی کۆمەڵەی " ژ _ ک " چوار خاڵیان وەکوو بنەماکانی کۆمەڵەکە هێناوە کە بریتییە لە ؛ ١_ ئیسلامیەت ، ٢_ نەتەوایەتی ، ٣_ عداڵەت و ٤ _ ئاشتی . ئەمەش کە لەیەکم خاڵ باسیان لە ئیسلام کردووە دەتوانێ بەڵگەیەکی دیکە بێ بۆ ئەو باسەی کە لەسەرەوە ئاماژەم پێداوە.

دوای ئەوەی ئەندامانی کۆمەڵەی " ژ _ ک " بریار دەدەن کە داوا لە پێشەوا قازی محەممەد وەکوو کەسایەتییەکی ناسراوی شاری مەهاباد بکەن کە ببێتە ئەندامی کۆمەڵەکە و دوای وڵامی ئەرێنی پێشەوا بە دەنگی زۆرینەی ئەندامان وەکوو کەسی یەکەمی کۆمەڵەکە هەڵدەبژێردرێ.

دواتر پێشەوا قازی محەممەد بە هەڵسەنگاندنی دۆخی ناوچەکە و پێشبینی کردنی رووداوەکانی ئەو سەردەمە، ئەوەی بۆ دەرکەوت کە رێکخراوێکی وەها بەستراو و بەرتەسک ناتوانێ پەرە بستێنێت و بۆ پەیوەندی کردن بە حیزب و نەتەوەکانی دیکەی ئێران و هەروەها پەرەسەندن لە شارەکانی دیکەی کوردستان داوای کرد کە نێوی کۆمەڵەکەیان بگۆڕن بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان و دواتر واژۆی بۆ کرایەوە و پەسەند کرا.

بەرهەمی ئەم ئاڵوگۆڕەش وەک هەموومان دەزانین بوو بە کۆماری کوردستان کە هەتا ئێستاش وەکوو ئەستێرەیەکی پرشنگدار لەنێو مێژووی کورددا دەدرەوشێتەوە و پێویست بەوە ناکات زیاتری لەسەر بنووسم.
ئێستا کەسانێک دەڵێن کە ئەندامانی کۆمەڵەی " ژ . ک " لە رووی ناچارییەوە بوونەتە ئەندامی حیزبی دێموکرات و کۆمەڵەی " ژ . ک " یان هەڵوەشاندووەتەوە ! بەڵام ئاخۆ وایە؟

پێویستە لێرەدا ئاماژە بە مەرجەکانی ئەندامگیری کۆمەڵەی " ژ . ک " بکەین کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١_ دوو ئەندام ناسێنەری بن ، ٢_ حەوت جار بە قورئان سوێند بخوات کە خەیانەت بە کورد و کوردستان نەکات، ٣_ هەتا سەر ئەندامی کۆمەڵەی " ژ . ک " بمێنێتەوە، ٤_ بەبێ ئیزنی " ژ . ک " نەبێتە ئەندامی هیچ رێکخراوێکی دیکە.

بە سەرەنجدان بەم خاڵانەی خوارەوە بە روونی بۆمان دەر دەکەوێت ئەو کەسانەی کە ئەو جۆرە بیرکردنەوەیان بە نیسبەت حیزبی دێمۆکرات و کۆمەڵەی " ژ . ک " وە هەیە زانیارییەکی ئەوتۆیان لەسەر مێژوی حیزبی دێموکرات و کۆمەلەی " ژ . ک " نییە و تەنیا بەمەبەستی دژایەتی کردنی حیزبی دێموکرات و بیرتەسکی خۆیان تووشی ئەو جۆرە بیرکردنەوانە بوون.

١_ کۆکردنەوەی واژۆ و راپرسی هێمای ئاڵوگۆرە نەک هەڵوەشانەوە و پێکهێنانی حیزبێکی نوێ، ئەگەر وا بوایەت پێشەوا هیچ پێویستی بە کۆکردنەوەی واژۆ و راپرسی نەبوو و خۆی حیزبێکی دیکەی دادەنا.

٢_ وەک پێشتر ئاماژەم پێداوە هەم پێشەوا و هەم باقی ئەندامانی کۆمەلەی " ژ . ک " کەسانێکی ئایینی بوون و لە کاتی بوونە ئەندامی لەو کۆمەڵەیەدا سوێندیان خواردبوو کە ئەلف) هەتا سەر ئەندامی کۆمەڵەی " ژ . ک " بمێننەوە، ب) بەبێ ئیزنی " ژ . ک " نەبنە ئەندامی هیچ رێکخراوێکی دیکە. کەوابوو هیچ ئاسایی نییە ئەو کەسانە دوو خاڵ لەو خاڵانەی کە پێشتر سوێندیان پێ خوارد لەو ماوە کەمەدا لەبیر بکەن و ببنە ئەندامی بەقەوڵی هاوڕێیان حیزبێکی دیکە!

٣_ بە هەڵکەوت نییە کە راست ٢٥ی گەلاوێژیان وەکوو رۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات هەڵبژاردووە کە ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆمەڵەی " ژ . ک "یش بووە.

٤_ خاڵێکی دیکە کە زۆر گیرنگە ئەوەیە کە هەموو ئەندامانی رێبەری کۆمەڵەی " ژ . ک " چوونەتە نێو حیزبی دێموکرات و بوونەتە ئەندامی رێبەرایەتی ئەو حیزبە.

کەوابوو، بەپێی ئەو خاڵانەوی کە ئاماژەم پێداوە، وەک چۆن جیاکردنەوەی حیزبی دێموکرات و کۆماری کوردستان ئاو لە هاون کوتانە، ئەو هەوڵانەش کە ئێستا بەشێکی دیکە لەمێژووی حیزبی دێموکراتیان کردوەتە ئامانج دەبنە بڵقی سەر ئاو و لەکۆتاییدا ئەوە حیزبی دێموکرات و مێژووە خاوێنەکەیەتی کە براوە دەبن و " ژ . ک " و کۆماریش وەک ناسننامەی هەمیشەیی دێموکرات دەمێننەوە.


ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
ــ تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
ــ کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
ــ د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
  • ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات
    مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبی جیهانی لەلایەن پاسکال کازانۆڤا لە کتێبی کۆماری جیهانیی ئەدەبیات(ز١٣٩٢) سێ رەوتی فۆرم، گەشەسەندن و رەوتی کێبڕکێی نێودەوڵەتی لەخۆ گرتووە و هەر رەوتێکی لەگەڵ گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سەرهەڵدان و پەرەسەندنی زمانە رەسەنەکانی ئەورووپا لێکداوەتەوە و مانای کردۆتەوە.
  • د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
    مەسەلەی عەفرین جودایە لەگەڵ ئەو مەسەلەیە؛ ئەجێندای سیاسیی گەورە لە پشت ئەو هێرشە هەبوو، بۆیە ئەورووپا ئامادە بوو هێرش بکات، بەڵام بۆ عەفرین نا.
  • کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
    ئەوەیکە لە گۆشە و کەناری وڵاتدا هێندێک خەمخۆری لەلایەن خەڵک یان خەڵکانێکدا دەبیندرێ یان هێندێک پێشکەوتن لە چەند بواری جیاجیادا دێتە ئاراوە، ئەوە هیممەت و بەرخۆدانی خەڵکە لە بەرامبەر کۆنەپەرەستی رێژیم و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە رێژیمەوە نییە .
  • \ "هوزمانەوەن" نمونەی بەرچاوی له نێوبردنی سروشتی کوردستان
    کاتێک ئێمه دەڵێین حکوومەته داگیرکەرەکانی کوردستان به بەرنامەیەکی داڕێژراو، سەرەکیترین سەرچاوەی ژیانی نەتەوەی کوردیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکەیان، تەنیا له ڕووی هەستی خۆشەویستی خاک و کوردبوونەوە نییه، بەڵکوو لەم ڕاستایه‌دا بەڵگه ئەوەنده زۆره که تەنیا لێکوڵینەوەیەکی کورت دەتوانێ زۆر شت ڕوون بکاتەوە، بەڵام بەداخەوه لەم بوارەشدا ئێمەی کورد کەمکارییەکی ئێجگار زۆرمان کردووه.
  • دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە
    ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی فەلسەفە و زۆربەی زانستە فیکرییەکان بدرێتەوە، هێندێ خاڵ بەرچاو دەکەوێت، کە وڵامی زۆربەی قەیرانە هزرییەکان دەدرێتەوە. ئەگەر لە بابەتێکدا دوو لایەن و هێڵی فیکری جیاواز دەکەونە ململانێیەوە، ئاکامەکەی یان دەبێتە هۆی بەزینی یەکیان، یان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی فکرێکی سێهەم کە ڕەنگە دڵخوازی هیچ لایەکیان نەبێت، بەڵام کۆتاییهێنەری ململانێیەکانە.
  • تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
    بنەماییترین تایبەتمەندییەکانی فاشیزم بریتییە لە پیرۆزمەندیی پەتی و سەرۆکێکی بێ هەڵە. لەلای فاشیستەکان ئەوەی هەمیشە وەک داردەست ئاپۆرەی پێ کۆنترۆڵ دەکرێ، تارماییەکی تۆقێنەرە کە بەپێی هەڵکەوتەیەکی تایبەت ئەم تارماییە لە شێوازی دوژمن، لایەن یان ئەگەرێک خۆی دەردەخات.
  • نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
    مرۆڤێك كه له هەژاریدا ڕاگیراوه، مرۆڤێك كه نكۆڵی له ناسنامه ئێتنیكی، ئایینی یان نەتەوەییەكەی دەكرێ یان دەكەوێته بەر تەوژمی سیاسەتی تواندنەوه و سووكایەتی پێكردن یان لەژێر ستەمی جنسیدا دەژی، مرۆڤێكه كه كەرامەتی لێ زەوت كراوه.
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا: